پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,413
وێنە 105,311
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,494
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕەند زارعی: ئەرکی هەموو ئەندامێکی ژیر و هۆشیاری کوردە کە هەوڵ بۆ پاراستنی زمان و کولتوور و دابونەریتی کوردی بدات
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەند زارعی

ڕەند زارعی
وتووێژ: بێهزاد قادری

لە بەرەبەری 21ی فێبریوەر ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، وتووێژێکمان لەگەڵ بەڕێز ڕەند زارعی نووسەر و وەرگێڕ پێک هێناوە کە پێشکەشتانی دەکەین. لەم وتووێژەدا دەپەرژێینە سەر ئەرکی نووسەر، وەرگێڕ، مامۆستا، تاکی کورد و ئەنجومەنە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی کوردستان لەهەمبەر پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایکی.
ڕەند زارعی ساڵی 1982ی زایینی لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا هاتۆتە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و بۆ ماوەی 10 ساڵ پێشمەرگە بووە. ئێستا لە وڵاتی سوید دەژی. لە کوردستان کارگێڕی کار و لە نۆروێژ لە زانکۆی ئۆسڵۆ، کۆمەڵناسیی خوێندووە. ناوبراو لە بواری وەرگێڕاندا چەند بەرهەمی چاپ و بڵاوکردۆتەوە کە ناسراوترینیان ئۆستوورەی چوارچێوە، بیرمەندان، تیۆری ڕێکخراو، نێتۆشکا و مێژووی دوواوانە، هەروەها فەرهەنگی ڕەند کە گەورەترین کۆکراوەی پەندی پێشینیانی کوردییە و زیاتر لە 50 هەزار پەندی کوردی بە هەموو زارەکانی کوردی لەخۆ گرتووە، لە بەرهەمەکانی ڕەند زارعییە. ڕۆمانی هانا دوایین بەرهەمی نووسەرە کە تەوەری سەرەکی خۆناسی و خۆناساندنی کوردە لە زمانی خۆیەوە و لە ڕێگای هێما کۆنەکانی کولتووری کوردەوە.

- دەسەڵاتی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مافی خوێندن و نووسین بە زمانی دایکیی لە تاکی کورد زەوت کردووە، لە وەها دۆخێکدا ئەرکی نووسەر و شاعیری کورد لەهەمبەر پاراستن و گەشەی زمانی دایکی چییە؟

وێڕای سپاس بۆ ئاوڕلێدانەوە و تێڕادیویتان لە من و ماندوونەبوونیتان لێ دەکەم. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە هەر کە گوتمان داگیرکەر – دەشزانین کە کوردستان داگیر کراوە -، بەشێک لە وڵامەکە ڕوون دەبێتەوە. نەک هەر داگیرکاری کوردستان لەلایەن ئەو دەوڵەتە دەستکرد و گرێبەستانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش بووە، بەڵکە هەر تایبەتمەندیی سەرەکیی داگیرکەران سڕینەوە، سووتاندن و قڕ تێخستنە لەو شوێنەی داگیریان کردووە. تۆ سەرنج بدە، نەک هەر خەڵک، بەڵکە هەرچی گیاندار و بێگیانی بن-زەوی و ڕووی-زەوی وڵاتانی داگیرکراو یان بە تاڵان بردراوە، لێی دراوە یان ڕەنگی گۆڕدراوە و بۆتە ئەوە کە داگیرکەر ویستوویەتی. جا هەموو ئەو هێمایانە لە کوردستانی داگیرکراویشدا دەبینی.
جا من بۆ ئەو پێشەکییە سیاسی و مێژووییەم بۆ داگیرکەری باس کرد؟ چونکە ئەوانە شتی بەرچاوەکی و دیارن، بەڵام هەموو وڵات و نیشتیمانێک لایەنی نادیار و نابەرچاوەکیشی هەیە کە ئەویش لەگەڵ ئەو داگیرکارییەدا هەوڵی سڕینەوە و قڕکردن و نەمانی دەدرێ، بۆ وێنە زمان، ئایین، کولتوور و هەموو باوەڕە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان و هەتا دوایی. کەوابوو زمانی کوردیش لەگەڵ داگیرکرانی کوردستان، وەک هەموو شتەکانی دیکەی نیشتیمان بەردەوام مەترسیی جیددی لەسەر بووە و هەیە.
ئێستا ئێمە هۆکار و مێژوو و لایەنە دیارونادیارەکانی باسەکەمان ڕوون کردەوە، لەبۆیە وڵامی ماکەی پرسیارەکەمان هاسانتر کردەوە کە باشە چلۆن بەرپرچی ئەم داگیرکارییە بدەینەوە؟ کە وڵاتێک داگیر دەکرێ، ئەرکی هەرچی مرۆی ژیر و هۆشیارە، دووپاتی دەکەمەوە ژیر و هۆشیار، کە هەستیار بێ و بەرگری لە خاک و کەڕامەت و باوەڕی خۆی بکا کە مانای بوون و هەبوونن بۆ ئەوان مرۆڤان.
ئێستا سەرەکیترین ئەرکی ئێمە، هەموومان، بە پلەی یەکەم گرینگیدانە بە زمان و کولتووری کوردی و پاراستنییەتی ئەو سامانە نیشتیمانییە نادیارە، بەڵام یەکجار گرینگەیە کە بەشی سەرەکی ناسنامەی کوردە. هەروەک چۆن ژینگەپارێزان، نەک هەر هەوڵ بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان دەدەن، بەڵکە بەرپرچی قڕکردن و سووتاندن و تاڵانکردن دەدەن، ئەرکی هەموو ئەندامێکی ژیر و هۆشیاری کوردە کە هەوڵ بۆ پاراستنی زمان و کولتوور و دابونەریتی کوردی بدەن و، لە پلەی دووهەمدا، ئەرکی شاعیران و نووسەران و بە گشتی توێژی ڕووناکبیری کورد ئەوەیە کە هەوڵ بدەن خوێندن بە زمانی کوردی بکەنە بابەتێکی سیتماتیک و لە پەروەردە بۆ منداڵی کورد و لەم هەلومەرجەی ئێستا ئەو مافە بچەسپێنن. واتە پەروەردەی منداڵی کورد بە زمانی دایکی خۆی هەر لە منداڵییەوە تا بەرزترین ئاستەکان و، لە پلەی سێهەمدا، درێژەدان بە خەبات و خزمەت بە زمانی کوردی، هەر لە وەرگێڕان و نووسین و بەرهەمهێنانی سەرچاوە و چاڤکانی دەقی کوردییەوە بگرە تا بابەتی زانستی و ڕاهێنان و فێرکاریی زمانی کوردی – بەتایبەتی ڕێزمان و پاراوکردنی زمانی کوردی – ئەرکێکی پیرۆز و گرینگە و لە پلەی چوارەمدا کە بە بڕوای من یەکجار گرینگ هەستیارە، ئەرکی هەموو ڕۆشنبیران و ئەوانەی چالاکی بواری زمانی کوردین ئەوەیە کە بابەتی گرینگیی پەروەردە و پاراستنی زمانی کوردی بۆ خەڵکی کورد ساکار بکەنەوە و بە زمانێکی خۆماڵی و ڕوون و ساکار لە مەترسییەکان ئاگاداریان بکەنەوە. چونکوو ئەگەر باسەکە ساکار نەکەینەوە، ڕەنگە جۆرێک دابڕان و لێک ترازان دروست ببێ و دواتر وای لێ بێ کە خەمی زمانی کوردی هەر بۆ توێژێک بەجێ بمێنێ. کورد لەم بارەوە ئەزموونی هەیە و چ لە شۆڕشەکانی بەر لە دەرکەوتنی کۆماری کوردستان و چ لە دوای دەسەڵاتی کۆمار و دەرکەوتنی حیزب و ڕێکخراوەکاندا، ئەو سەرۆک و سەرکردانەی کە پرسی کورد و مەترسیی دوژمنانی کوردیان بە زمانێکی ساکار بە خەڵکی کورد گەیاندووە، لە هەمووان پتر کاریگەرییان داناوە و خەڵکیش پتر بە هی خۆیان زانیوە.
کەوابوو دوو بنەما بۆ ئەرکەکانمان زۆر گرینگن: بەردەوامی و بەردەوامی و بەردەوامی و هەروەها ساکارکردنەوەی باسەکان بۆ هەموو توێژ و چینەکانی کۆمەڵگا. مەبەست لە ساکارکردنەوە ئەوە نییە بڵێین کێشەکەمان شتێکی ساکار و هاسانە و بێخەم بن، مەبەست ئەوەیە بە زمانێکی ساکار باسی ئەو مەترسییە گەورەیە بکەین تا هەمووان کێشەکە بە هی خۆیان بزانن.

- وەرگێڕە کوردەکان لەهەمبەر زمانی دایکی چ بەرپرسیاریەتیگەلێکیان لەسەر شانە و دەبێ لە چ بوارگەلێک کتێب وەربگێڕنە سەر زمانی کوردی؟

هەروەک دەزانین وەرگێڕان ئاڵقەیەکی گرینگە لە پێشکەوتنی کۆمەڵگا لە باری کولتووری و زانستی و کۆمەڵایەتییەوە، بەڵام ڕاستییەکەی گۆڕەپانێکی بەربەرین و باش و لەباریشە بۆ گەشەی زمانەکەمان. زۆر پێویستە ئەو باس و بەرهەمانەی کە لەلایەک بە دڵی خەڵک و خوێنەری کوردە تا زۆرترین خوێنەری کورد بەرهەم بێ و لەلایەکی دیکەش ئەو بابەتانەی باس لە گرینگیی کولتووری و زمانەوانی و پەرەپێدانی زانستی دەکەن بکرێنە کوردی. پێموایە بەم ستراتیژییە دەتوانین باشتر بە مەبەستەکانمان بگەین. لەلایەک خوێنەر پەروەردە بکەین و بەرەو دنیای خوێندنەوە بە زمانی کوردی ڕایانبکێشین و لەلایەکی دیکەشەوە خافڵ نەبین لەوەی کە زمانەکەمان لە بواری زانستی و فیکری و فەلسەفییەوە بچێتە پێش. ئێستا لە هەموو کات زیاتر هەست بەو بۆشاییە دەکرێ کە بۆچی کتێبی زانستی بە زمانی کوردی ناکرێ بە کوردی و ئەمە خۆی یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر فێرخوازی کورد لە زمانەکانی دیکەدا بە دوای زانستدا بگەڕێ.

- ئەنجومەنە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین ساڵە لە دۆخێکی پڕ لە سەرکوت و فیلتێر و چاوەدێریی هێزەکانی ڕێژیم چالاکی دەکەن، ئەوان لەم ساڵانەدا چەندە لە پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردی ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە؟

لێتان ناشارمەوە کە من پێموایە کۆڵەکەی سەرەکیی گەشەی زمان و کولتوور و دابونەریتی کوردی لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر ئەم ئەنجوومەن و ناوەندە خۆبەخشانەن. نەک هەر لە بواری زمان، تەنانەت سرووشت و سامانە گشتی و نەتەوەییەکانیشدا ئەوە ئەوانن وەک پێشمەرگەی سەردەم ئەرکی پاراستنی نیشتیمانیان لە زۆر بواردا گرتۆتە ئەستۆ. دیارە خۆ هەمووان دەزانین بەبێ ئەوەی هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە پشت چالاکییە فەرهەنگی و کولتوورییەکانەوە بێ، بەڵام مادام ئەو ڕێکخراو و ناوەندانە دەیانەوێ بەرگری بکەن لە نیشتیمان و مانەوەی زمان و کولتووری خۆیان، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی هەر بە چاوی نەیار و دوژمن سەیریان دەکا و ئەوەی لە دەستی هاتووە لە دژیان کردوویەتی، بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی کە هەر ئەم ڕێکخراو و ناوەندە خەڵکی و مەدەنییانە سەر دەکەون و لە کۆتاییدا ناویان لە مێژوودا بە نەمری دەمێنێ.

- لە بواری پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایکی، بەدڵنیاییەوە مامۆستایانی قوتابخانەکانیش ئەرکێکی گەورەیان لەسەر شانە، بەڵام لەم دۆخەدا کە زمانی فارسی زمانی پەروەردە و فێرکارییە، مامۆستای کورد دەبێ چۆن ڕۆڵی خۆی بگێڕێت؟

ڕاشکاوانە بڵێم، چەندە دایک و باوک گرینگن بۆ ئەوەی منداڵەکەیان بە کوردی پەروەردە بکرێ و ژیانی داهاتووی مسۆگەر و باش بێ، هەر هێندەش ئەو مامۆستایانە کە بە زمانی کوردی لە تەک منداڵانی کورد لەسەر پۆلەکانی وانە وتنەوە دەدوێن. ڕۆژانە شەش بۆ هەشت ساعەت منداڵ گوێی لە مامۆستاکانییەتی و لە تەمەنێکدا گوێ لە مامۆستاکانیان دەگرن کە بەشێکی گرینگ لە کەسایەتیی منداڵ و بنچینەکانی فێربوون و تێگەیشتنی هەر لەو تەمەنەدا پێک دێن. بۆیە، هیوادارم مامۆستایان دڵسۆزانە، منداڵی کورد وەک منداڵی خۆیان چاو لێ بکەن. بە زمانی کوردی لەگەڵیان بدوێن و بە زمانی کوردی وانەکانیان فێر بکەن. هەر لەو تەمەنەوە فێریان بکەن کە زمانی کوردی گرینگە و پێویستە گرینگیی زیاتر و زیاتری پێ بدرێ. پێموایە ئەو مامۆستایەی کە پێی وایە بەپێی یاسا یان بۆ وێنە بەو بیانووە کە منداڵەکان فارسی باشتر فێر دەبن و بۆ داهاتوویان باشە بە زمانی فارسی لەگەڵ منداڵی کورددا دەدوێ و وانەی پێ دەڵێتەوە، خزمەتێکی زۆر بەو سیاسەتی پاکتاوکردنی زمانی کوردییە دەدا کە دوژمنانی کورد گرتوویانەتە بەر و هیچ خزمەتێک بە کورد و کوردستان ناکا و دۆخێکی نالەباری دەروونیش بۆ منداڵەکان لە هەموو ماوەی ژیانیاندا دروست دەکا. ئیتر بیری بکەوە کە ئەوە چ تاوانێکی قورسە کە ویژدانی هەر کەسێکی بە ویژدان ڕادەچلەکێنێ.

- داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە گەشەکردنی زمانی کوردی نادات؛ لە وەها دۆخێکدا کوردی ڕۆژهەڵات چ ئەرکگەلێکیان لە ئەستۆیە؟

دەبێ هەموو شتێک بکەین، هەموو هەوڵێک بدەین تا ئەو ڕەوت و سیاسەتە دژی مرۆڤایەتییە بگۆڕین. ئەم سیاسەتە سیاسەتی دژایەتیکردنە لەگەڵ بوونی کورد، لەگەڵ بوونی جیاوازییەکان لە ئێراندا، لەگەڵ بوونی ئەوەی کە ناسنامەیەکی تر جگە لە ناسنامەی فارسی لە ئێراندا هەبێ، ڕاشکاوانە بڵێم، ئەم سیاسەتە تا سەر ئێسقان فاشیستییە و بەپێی هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی وسیاسی و کۆمەڵایەتیی ڕەوا نییە و پێویستە بە هەمووان لە دژی بوەستنەوە. پێویستە لە هەموو ئاستەکاندا ئەو سیاسەتە لەقاو بدرێ و هەمووان لە مەترسییەکانی ئاگادار بکرێنەوە. هاوکات تێکەڵاوی و هاتوچۆ و هاوکاریکردنی خەڵک لە هەموو بوارەکاندا، هەر لە ئیلام و لۆڕستانەوە هەتا ماکۆ و سەڵماس یەکێکە لەو ستراتیژییانە کە کوردی ڕۆژهەڵات بۆ لەقاودان و بەرپرچدانەوەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی پێویستە بیگرنە بەر. کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای دابڕانی خەڵک و ناوچەکان لە یەکتری، بە بیانووی ئەوە کە بۆ وێنە هۆرامی، لەکی، لۆڕی زمانێکی سەربەخۆن یان فارسیی کرماشانی و فارسیی سنەیی و چی و چی دەیهەوێ ڕق و قین و خەمساری بخاتە ناو خەڵکی شوێنەکانی تری کوردستانەوە. ئەم پیلانە دژی کوردانەیە تەنیا بە تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی، هاتووچۆ، هاوکاریکردن و ڕاهێنان و فێرکاری زمانی و گەشەی کولتووریمان پووچەڵ دەبێتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 379 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەرهەنگ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 16-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 20-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 20-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 379 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,413
وێنە 105,311
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,494
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.39 چرکە!