پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,954
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ژنە کافرەکە
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژنە کافرەکە

ژنە کافرەکە
ژنە کافرەکە
#شەماڵ بارەوانی#

(ژنەکافرەکە) ڕۆمانێکی ناوازەی نووسەر و ڕۆماننووسی عێراقی (عەلی بەدر)ە
ڕۆمانی (ژنە کافرەکە) باس له ژنێک دەکات بەناوی (فاتیمە)، دانیشتووی یەکێک لە شارەکانی عێراق کە توندڕەوە ئیسلامیەکان دەستیان بەسەردا گرتووە و دۆزەخێکیان لەژیانی دانیشتوانەکەیدا خوڵقاندووە، پێکەوە ژیان و ئازادی لەژێر چەقۆی ئایدۆلۆژیای توند ئاژۆییدا لەژێر هەڕەشەدایە، دەمارگیری ئایینی و زەبر و زەنگ لەترۆپکن و ڕق و تیرۆر و کوشتن بنەمایی حوکم ڕانین، کلتووری بەرد و نالێبوردەیی یاساییە، شارێک وەک فاتیمە دەڵێت: هیچ بوارێک بۆ جوانی و هیچ کەلەنێکی بۆ خۆشی تێدا نەماوە، هەموو شتێک کۆتایی پێ هات، ژیان تێیدا ئەستەم بوو، کەمترین لێبوردەیی تێدا بەدینە دەکرا، شارێکی کز، بەهاتنی چەکدارەکان ژیان تێیدا بەیەکجاری کوژایەوە، شارێکی خەمناک، شارێک تێیدا بەنەریتی وەڕسکەر و مەرگ دەوردرا بووین.
کۆمەڵێک چەکداری دڵڕەقی توندڕەو چاودێریان دەکردین، لەژێر سایەی نەگبەت و لەڕۆژگارێکی دڵ ڕەق ژیاین، بەشوورەیەک لەئاسن ژنەکانیان لەپیاوەکان دابڕیبوو، لێرە چ شتێک نەبوو جگە لەمردن، ژمارەیەک ئافرەت لەگەڕەکەکەی ئێمەدا دەکوژران، بکوژ برا، یان باوک بوو، تاوانەکەش شەڕەف.
ئەو شارەی تێیدا جگە لەڕەنگی ڕەش، هەموو ڕەنگەکانی تێیدا تیرۆر دەکران، جیاوازییەکان سەر دەبڕدران، ئازادی و کەڕامەت لەپەت هەڵدەواسرێت و مرۆڤ و مرۆڤایەتی جەڵدە دەکرێت.
ژن و کچانی کریستیان، ئێزدی و ئەو موسڵمانانەی توندڕەوەکان ناوی لەئایین هەڵگەڕاوەیان لێ نابوون بە کەنیزە دەکڕێن و لەشێوەی سەوزە و میوە لە بازاڕەکان کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت.
شارێکی دابڕاو، بە سەربازی کراو، بەترس و تۆقین دەوردراو، شارێک ڕاستتر شار نەبوو، سەربازگەیەکی دابڕاو، سەربازگەیەکی نووستوو بوو لەترس و ملکەچی و ڕیسوایی.
لەترسی توندڕەوەکان ڕۆحی توند بوو بوو.
هەموو دەنگەکانی ژیان بێدەنگ بوون، بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان، ڤیدیۆکان، ڕادیۆ، هۆڕنی ئۆتۆمبێلەکان، وەڕین، گرمەگرم، دەنگی مرۆیی، جریوەی پاسارییەکان، هەموو وەستان.
سەمفۆنیای دۆزەخ لەدەنگی گوللە و هاواری کوژراو، سەربڕاوان و هەنسکی کپی ئافرەتانی بەکەنیزە کراو دەستی پێ کرد.
پێت دەڵێم ئیدی وەک جاران دار خورماکان سەوز نەبوون، بەڵێ ئیدی دار خورماکان سەوز نین، شارەکە بووە بەشاری قەڵەڕەشان، ئافرەتان بەسەری کزەوە ڕێ دەکەن و هەرگیز زار هەڵناهێنن، هیچ نابینیت جگە لە قامچی جەڵدە و ڕەنگی زەرد نەبێت.
شارێک نەخۆشیەکی گەورەی گرتووە هاوڕێ، نە یاسای تێدایە، نە سیستەم، شارێکی نەدار، خەریکە ناسنامەی خۆی لەدەست دەدات، بیاباننشینان و دراوسێ دڕندەکانی داگیریان کردووە، شارەکەیان کرد بەوێرانە، بۆنی ناخۆشی ئاوەڕۆی لێ دێت.
شارێک ئیدی مێیینە بوون و مرۆڤ بوون تێیدا دادەمرکێندرێتەوە، ژن و جەستە دەبن بە ترس و تابۆ، لەمێنەڵێنتی ئەو پیاوانەی دڵیان پڕ لەڕق و مێشکیان تەژی لە بیری وشک و مایە بەسەرچوو، ئەو چەکدارانەی بە تەور و قامچی و چەک حوکمی شاریان دەکرد.
ئەو چەکدارانەی بەهزر سەر بەچاخی پێش بەردینن، دابڕاون لەجیهانی ئەقڵانییەت و دەست لەمل لەگەڵ خوڕافە و لەخەیاڵدا دەژین، ئەوان لەدەرەوەی مێژوون و هێشتا ئاشنای شارستانییەت نەبوون، لەئەلف و بێی مرۆڤ بوونیان نەخوێندووە و هیچ لەکەڕامەت و ئازادی نازانن، لە ویژدان داماڵدراون، چاوی هەستیان کوێر بووە و بەها باڵاکانیان لەدەستداوە، لەڕاستەڕێی مرۆڤایەتی لایانداوە و مۆڕالی مرۆڤ بوونیان ونکردووە، تۆلەرانس و خۆشەویستی و میهرەبانی لەفەرهەنگی ئەواندا سڕدراوەتەوە، زمانی سۆز و عیشق و دیالۆگ بووەتە خۆڵەمێش، لیستی بە کافر کردن و بتپەرست و بە هەڵگەڕاوە کردنی مرۆڤ و زمانی کوشتن و تۆقاندن شوێنی گرتووەتەوە.
ئەو چەکدارانەی بەهێز و دەسەڵات و تیرۆر و کوتەک، ملکەچی و ژێرەستەیی خەڵکەکەیان بەدەست هێنابوو، کێ بیگوتبا (نا) باجەکەی گران دەبوو، ئەو چەکدارە توندڕەوانە فاتیمە و خانەوادەکەی ناچاردەکەن خزمەتیان بکەن، ماڵەکانیان پاک بکەنەوە.
فاتیمه باوکی لە کردەوەیەکی خۆ کوژیدا خۆی تەقاندوەتەوە، ڕۆژێک پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەست و بۆ یەکجاری لەژیانمدا نەما، بەمردنی دەیان ڕۆح ون بوون.
باوکی هەرگیز بڕوای بە ئەجێندای ئیسلامیە توندڕەو و ئایدۆلۆجیاکەیان نەبوو، ئەو لە ڕقی دەسەڵات چووە ڕیزی توندەڕەوەکان، باوکم هەرگیز بڕوای بەئایین نەبوو، سەرخۆشیش بوو.
باوکم گەڵێک ڕقی لەدەسەڵاتداران دەبووەوە، هۆکاری نەداری بۆ ئەوان دەگەڕاندەوە، خەریک بوو بێهیوایی باڵی بەسەردا بکێشێت، دایکم هەوڵیدا باوکم ڕازی بکات نەچێتە ڕیزیانەوە.بەڵام هەرچوو.
ئەو باوکەی فاتیمە بەدڕندەترین پیاوی دنیا ناوی دەبات و جگە لەگوێڕایەڵی بۆ فەرمانەکانی و بەڵێ ئەزبەنی کردن بۆ بڕیارەکانی، ئەو و دایکی نەیانتوانیوە هیچیتر بڵێن.
فاتیمە دواتر شوو بە پیاوێکی توندڕەوی بێ کار دەکات، بە ناوی ڕیاز، لەشارێک وەک فاتیمه دەڵێت: چەکداران جگە لەشەڕ هەرچی ئیش هەبوو لەم شارەدا نەیانهێشتبوو.
ڕیاز سەرەتا کەسێکی هێمن و نیگارکێش دەبێت و بەقەڵەمی ڕەنگاوڕەنگی فسفۆڕی ی نیگاری ئاژەڵ و پەلەوەری جۆرا و جۆری وەک فیل، پشیلە، وشتر، سەگ، مراوی، زەڕافەی، … چێدەکرد.
دواتر چەکدارەکان لەسەر ئەو کارەی دەیگرن و لەداری هەڵدەواسن و دارکاری و جەڵدەی دەکەن، ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدەن و لەسنوری جوگرافیای مەرگ نزیکی دەکەنەوە و فریشتەی ڕۆح کێشانی نیشان دەدەن.
ئیدی ڕیاز ناچار دەبێت لەترسان دەست لەو کار و خولیایەی هەڵگرێت، بۆ ئەوەی دوور بێت لەشەڕ و کێشە و بەڵا لەگەڵیان، دەچێتە ڕێزی چەکدارە توندڕەوەکان.
ئیدی هێدی هێدی بیر و ئەندێشەی لێل دەکەن و پاکێتی ناخی دەشوێنن و بە ئایدۆلۆژیا ماڵوێرانکەرەکەی خۆیان گۆشی دەکەن و وەک توتویەک تەلقینی دەدەن، ڕیاز ئەو ڕیازەی پێشوو نامێنێت، بەڵکو دەبێتە وشکە مرۆڤێکی بناژوخواز، مرۆڤێک خاڵی دەبێتەوە لەهەموو هەست و بەهایەک، دەبێت بە ڕۆبۆتێکی بێ ڕۆح و گیان، دوای ماوەیەک ڕیاز بڕیار دەدات لە پێناو خەونی گەیشتن بە حەفتا حۆری، خۆی بتەقێنێتەوە، کاتێک بە فاتیمە دەڵێ (بێ دەنگ بە من بەیانی دەڕۆمە لای حەفتا حۆری پاکیزە، ئەوان سبەینێ لەبەر دەرگای بەهەشت لە چاوەڕوانی مندان، دەبێ بڕۆم)، فاتیمە لەژێر لێوەوە پێی دەڵێ (دەتەوێ لەگەڵ حەفتا حۆری پاکیزە بخەویت؟! حەفتا حۆری هەی کوڕی سۆزانی؟)، تۆ لەگەڵ مندا ناتوانی دوجار بیکەیت، کوڕی سۆزانی؟ ئایا ڤیاگرای پیرۆزت دەدەنێ؟ چی هەڵدەلووشیت تا لەگەڵ حەفتا پاکیزەدا ڕابوێریت؟
لەبەر ئەوەیە ئەوڕۆ بزەخەنە بەسەر لێوتەوەیە؟ کێ کڵاوی لەسەر ناویت، هەی کەر؟
دوای ئەوەی ڕیاز خۆی لەکردەیەکی خۆکۆژیدا دەتەقێنێتەوە، لەبارەگای چەکدارانەوە بەکارێکی خێرا بەدوای فاتیمە دەنێرن تا هەواڵی نەمانی ڕیاز و دووبارە بەشودانەوەی پێبدەن.
گروپە توندڕەوەکە بڕیاردەدەن، فاتیمه دووبارە شوو بە یەکێک لە چەکدارەکانیتریان بکاتەوە، بەڵام ئەوجارە فاتیمە ناچێتە ژێر بڕیارەکەیان و بڕیاری ڕاکردن دەدات، بۆ ئەوروپا، ملی ڕێگای ئێران-تورکیا دەگرێتە بەر، دواتر لەگەڵ ئەو قاچاخچیەی کە ڕێککەوتووە بیگەیەنێت بە ئەوروپا، لە سەرەوەی بارهەڵگرەکەی میوە و له ژێرەوەیش کۆچبەرەکانی تێدا دەشارێتەوە و دەیان گەیەنێتە برۆکسل، فاتیمە لەناو ساردکەرەوەی بارهەڵگرەکە بیشارێتەوە و یارمەتی بدات و بیگەیەنێت بە برۆکسل، بەڵام لەڕێگا، پێش گەیشتن ئەو شوفێرە لاقەی فاتیمە دەکات، من دەچمە بەهەشتێکی ترەوە، دەچمه بەهەشتی خۆمەوە، نەک بەهەشتەکەی ئەو (ڕیاز) هەینێ پاش ساڵانێک گەیشتمە ئەوروپا ئەوسا زانیم حۆری لەئەوروپا ئافرەتێکە نیوەی خوارەوەی ماسییە، بەزەییم بە ڕیازدا هاتەوە.
پێم خۆش بوو پێی بڵێم لەدەستت چوو ڕیاز، ئاخر تۆ چی لەحەفتا ئافرەت دەکەیت، نیوەی خوارەوەیان ماسییە؟
لەگەڵ کێ جووت دەبیت، ئەی داماو؟
ئەوان تەنها بۆ نیوەی خوارەوەی ئافرەت جیهاد دەکەن، نەک نیوەی سەرێ، کە داپۆشراوە و دیار نییە، جیهاد لەپێناو بەشی خوارەوەیه.
فاتیمە هەر لەگەڵ یەکەم چرکەساتی گەیشتنی بە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا یەکسەر پەچەکەی فڕێدەدات، نیقابەکەم فڕێی ناو ئەو زبڵ و پاشماوە فڕێدراوانەی نزیکم دا، هەستم کرد من ئازادم، ئیدی بیر لەوە ناکەمەوە خواردنم لەکوێ بۆ دێت و لەکوێ دەخەوم، فاتیمە یەکەم جاریەتی لە ژیانیدا وەک مرۆڤێک هەست بە ژن بوونی خۆی بکات و لەئاوێنە سەیری خۆی دەکات و دەڵێ: ئەوە یەکەم جارمە جەستەی خۆم لەبەردەم ئاوێنەدا بە کاملی ببینم.
ئیتر بڕیار دەدات هەموو یادگارییە تاڵ و کابوسی ناسۆریەکانی ڕابردوو، پەڕەی شڕی کۆنە کتێب بپێچێتەوە و هەرچی تۆز و گەردی پەیوەست بە بیرەوەرییە تاڵەکانە لەخۆی دابماڵێت، و لە میمۆری مێشکیدا بیانسڕێتەوە، و دنیا کۆنەکەی خۆی تێدا بنێژێت.
مۆتەکەی مەرگ و چەوساندنەوە و بیری توندڕەویی و نێر سالاری و جەنگ، یادگارییەکانی وڵاتێک، جەنگ و کوشتن تێیدا کۆتایی نایەت، وڵاتی ململانێی مەزهەبی و ڕقی دێوەزمەی میلیشیاکان، وڵاتی نەفرەت، وڵاتی ژن کوژان، فاتیمە ناوی خۆی دەگۆڕێت لە فاتیمەوە بۆ سۆفی، ئیتر ئەو ڕۆڵی دووکەسی جیاواز بەرجەستەدەکات، بەم شێوەیە بڕیارم دا ناسنامەم بگۆڕم، بەیەکجاری ژیانم بگۆڕم.
یەکەم شت بڕیارمدا بیگۆڕم، ناوەکەم بوو، ئیدی فاتیمەی عەرەب نەبووم، بەڵکو سۆفی بەلجیکیی.
ناوێک لەڕۆژنامەدا دۆزیمەوە، ئەو ناوە نوێیە هەر هێندەی لەسەر پێناسەکەم چاپ بوو، هێزێکی تازەی پێ بەخشیم.
هەستم کرد ئەو ناوە وزەیەکی تری هەیە دوور لەو وزە نزمەی ناوە کۆنەکەمی لەسەر بوو، هەر دەربڕینی ناوە تازەکەم، هێزێکی زۆرتر لەپێویستی پێدەبەخشیم، هێزێکی هاتوو لەشوێنێکەوە، دەیخاتە سەر جەستە و ویستم، ئەم هێزە دەتوانێت بەرپەرچی هەر دووژمنکارییەک بۆ سەرم بداتەوە.
لەدڵی خۆمدا گوتم، ناوەکان قەدەرن، قەدەری منیش لەگەڵ ناومدا(فاتیمە)خراپ بوو، بۆیە لەسەرمە بە ناوێکیتری بگۆڕم، بەڵکو بەختم باش بێت، ناوە نوێیە بەلجیکییەکەم ژیانێکی تازەم پێدەبەخشێت، نکوڵیی لەهەموو بنەچەی پێشووم دەکات و ڕەتی دەکاتەوە، دەمکات بە ئافرەتێکی ڕێزدار، ئەوانیدی ناچار دەکات ڕێزم بگرن.

فاتیمە یاخود سۆفی
دواتر وڵاتنامە وەردەگرێت و بەڕۆژ وەک فاتیمە لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی پاککەرەوە کاردەکات، شەویش وەک سۆفی و کچێکی ئەوروپی لەباڕ لەگەڵ کوڕە جوانەکان ژیان بەسەر دەبات، تا تۆلە لەمێردەکەی بکاتەوە، کە لە پێناو حەفتا حۆری لە بەهەشتدا خۆی تەقاندەوە، ئەویش بڕیار دەدات لە بەهەشتی ئەوروپا لەگەڵ حەفتا پیاو ڕابوێرێت، کاتێک مێردەکەم پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە پێی گوتم، حەفتا حۆری لەبەهەشتدا لەچاوەڕوانی ئەودان، هەستم بەسەر شۆڕییەکی گەورەکرد، هەینێ گەیشتمە ئەوروپا، بڕیارم دا لەگەڵ حەفتا پیاودا بنووم، بەڕاکێشان بۆ سەر جێگاکەمیان ڕابکێشم.
سۆفی دواتر لەژیانی ئەوێش بێزار دەبێ و خەم و ئازار و بێ ئومێدی و ڕەشبینی دایدەگرێت و هەوڵ دەدات کۆتایی بەژیانی بێنێت، دەماری مەچەکی دەبڕێت و نزیک دەبێتەوە لەمردن، بە ڕێکەوت یەکێک لەپیرەژنە بەلجیکییەکی جیرانی خاتوو(دیبۆ) دەیبینێت و خێرا پەیوەندی بە ئەمبۆڵانسەوە دەکات و فریاگوزاری لەهاواری دێت و سۆفی لەگەرووی مەرگ دەگەڕێنێتەوە.
سۆفی دواتر دەکەوێتە داوی خۆشەیستی کوڕێک بە ناوی ئیدریان، سۆفی سەرەتا وادەزانێ ئیدریانی قژ زەرد و چاوشینە، گەنجێکی سویدیە و ئەندازیارە لەفڕگەی زفتار، لەسویدەوە بەگەشت هاتووە بۆ بەلجیکا، پەیوەندیەکی بەهێزی خۆشەویستی لە نێوانیان درووست دەبێ، پێش ئەوەی ئاشکرابێ، کە ئیدریان خێزان دارە و منداڵێکیشی هەیە، ئەو سویدی نیە و بەڕەگەز لوبنانیە، ئەو لە خانەوادەیەکی مەسیحیە، باوکی لەڕیزی یەکێک لە گروپە مەسیحیەکان جەنگاوە لەدژی میلیشیا ئیسلامیەکان، ئەو میلیشیایانەی هەموو خانەوادەکەیان کوشتووە و تەنها ئیدریان و باوکی ڕزگاریان بووە، باوکیشی وەک تۆڵە تەواوی خێزانێکی موسڵمانی فەڵەستینی دەکوژێت جگە لەکچێکی بچوک نەبێت کە خۆی دەشارێتەوە، دواتر لەگەڵ ئیدریان ڕادەکەن بۆ ئەوروپا، بەڵام مۆتەکەی دیمەنی ئەو تاوانەی کوشتنی خێزانە موسڵمانەکە و کچە بچوکەکەیان لەپێش چاوەکانی لاناچێت و ئازاری ویژدان دەیهاڕێت، ئەوکچەی دواتر قەدەر دەیکات بە هاوسەری ئیدریان!
دواجار تووشی نەخۆشی شیزوفرینیا دەبێت و دەکەوێتە شێتخانە و دواتر لە ئۆسلۆی پایتەخی نۆڕوێژ کۆتایی بەژیانی خۆی دێنێت.
ڕۆمانی (ژنە کافرەکە) داستانی ژنە چەوساوەکانە، چیرۆکی ژنێکە، لە ئافاتەکانی جەنگ و کوشتن و توندڕۆی مەزهەبی و نەخۆشی نێرسالاری ڕایکردووە، دیمەنی چەوساندنەوەی ژنە، بەرجەستەکەری ئەقلیەتی پیاو سالاریە، لەکۆمەلگا تەقلیدی و دواکەوتوەکان.
ئەو کۆمەڵگایانەی ئەقلیەتی خێڵ و توندڕەوی ئایینی تێیدا زاڵە، ژن تقوسی ئازارەکانی ڕۆژانە دەچێژێت لە کونجی زیندانی ماڵەوە، چیڕۆکی دوو کارەکتەرە (ئیدریان)ی مەسیحی و (فاتیمە)ی موسڵمان، جەنگی مەزهەبی و توندوتیژی گروپە توندڕەوەکان و ئاگری ململانێی ئایدۆلۆژیا و ئایینزای کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیەکان، ناچاریان دەکات، لوبنان و عێراق جێبهێڵن و لە تاراوگە و نامۆیی بگیرسێنەوە.

ژنە کافرەکە
چیرۆکی ژنێکە، لەچنگی کارەساتەکانی ئاشوب و شەڕ و کوشتن و ماڵوێرانی و توندوتیژی و ململانێی ئایینی و دۆزەخی نێرسالاری ڕایکردووە، ژنە کافرەکە، ڕۆمانێکە بەرجەستەکەری موعاناتەکانی هەزاران فاتیمەیە، لە کومەڵگا نەریتی و پاتریارکەکان، ئازار و زامی ژنە لەژێر حوکم و دەسەڵاتی توندڕەوو و بناژو خوازەکان، لەتێڕوانینێکی نێرسالانەی تێکەڵ بە توندڕۆ مەزەوی، ژن سەرەتاترین مافی نییە و لە پەراوێزی ژیان دەژیت، سیستەمێک، بیری نێرسالاری لە هەڕەمی دەسەڵات و ئەقڵیەتی توندڕەوی و نێرگەرێتی بەڕێوەی دەبات و چەوساندنەوەی ژن لە لوتکەدایە و ژن تەنها لە چێژ و کارگەی بەرهەم هێنانی وەچەخستنەوە و زیندانی کردنی لە نێوان چوار دیواری ماڵەوە و چێشتخانە و شاردنەوە لەژێر پەچە و چەوساندنەوەی و بە قەمچی مێنتەلێنتی ئەمرۆ نەهیەکانی پیاوە توندڕەوەکان کورت کراوەتەوە، ئەقلیەتێک جەستەی ژن دەکاتە پەڕەی ئارەزوەکانی و حەز و سەرشۆڕی و توندوو تیژی و دڵڕەقییەکانی خۆی تێدا تۆمار دەکات.
کۆمەلێک توندڕەو مافی ئەوەیان بەخۆیان داوە بڕیار لەسەر چارەنووس و بوونی فاتیمە و هەزاران ژنیتر بدەن، بڕیار لەسەر ئیمان و ژیان و دار و بەرد بدەن، ناچارت کەن دەبێ بەپێوەری ئەوان بژیت و بە پێی ئایدۆلۆژیاکەیان بجوڵێیتەوە، بەپێیەکانیان هەنگاو بنێیت و بەچاویلکەکەی ئەوان ببینیت و بە مێشکی ئەوانیش بیرکەیتەوە!
هەروەها لەو ڕۆمانەدا نووسەر دەیەوێ بلێ، ئێمە هەمیشە باجی نالێبوردەیی و ڕقی تۆڵەسەندنەوە دەدەین، وەک تۆڵەی باوکی فاتیمە لەحکومەت و چوونە ڕیزی گروپە تیرۆرستەکان و خۆ تەقاندنەوەی و بوونە قوربانی فاتیمە بەهۆیەوە، تۆلەی سۆفی لەباوکی، ئەو باوکەی جوانیەکانی ژیانی فاتیمەی وێرانکرد، ئەو باوکەی ژیانی خۆی و تەمەنی دایکی بەفیڕۆدا، باوکێکی توندوتیژ و دڵ ڕەق، سۆفی هەرگیز ناتوانێ ئەو چرکەساتە لەبیربکاتەوە و هەمیشە وەک کابوسێک لەگەڵی دەژیت و ئازاری دەدات، کاتێک باوکی دەکێشێت بە دەم و چاوی دایکی و خوێن لە لوتی دایکی دەپڕژێت، دایکی بەئازارێکی زۆر لەناخیەوە و هاوارێکی کپ و ترسێکی زۆرەوە پێی دەگوت تکایه لەدەم و چاوی نەدات، تکایە لەدەم و چاوم مەدە.
تۆلەی سۆفی لەمێردەکەی، وای لێکرد هەر شەوە و لەباوەشی پیاوێکدا ڕۆژ بکاتەوە، سۆفی ویستی کافربێ، تا تۆلەی خۆی لەو ئیمانە ساختە و بەزۆر سەپێندراوە بکاتەوە، کە لەلایەن گروپێکی توندڕەو بەسەریدا سەپێندرابوو، تۆڵەی خۆی لەو عەقلیەتە نێرسالاریه بکاتەوە، کە هەموو مانایەکی ژن بوون و مرۆڤ بوونیان لە فاتیمە و هەزارەها ژنی تر سەندووەتەوە و بەقامچی بیری نێرسالاری مێ بوونیان جەڵدەدەکەن و ژن بوونیان دەکوژن، تۆڵە لە کۆمەڵگایەک، کەژن بە کەم ئەقڵ و نیوە مرۆڤ و پەتی ئەهریمەن و بوکەڵەی دەستی ئارەزووی پیاو هەوەسی نێر دەبینێت، تۆڵەی باوکی ئیدریان و کوشتنی خێزانێکی موسڵمان لە تۆلەی خێزانەکەی، دەربەدەری باوک و ئیدریانی کوڕی و پاشان کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی، تۆلەی ململانێ ئایدۆلۆژیەکان، تۆڵەی گروپە توندڕەو و میلیشیا چەکدارەکان، تۆلەی مەزهەبەکان، تۆلەی مێژوویی نێوان ئاڕاستە جیاوازەکان، تۆلە، تۆلە، تۆڵە.
هەردەلێی ئێمە لە ئەزەلەوە تۆڵە و ململانێ لەچارەنوسمان نوسراوە، ئا بەو شێوەیە دڕندە لە ناخمان بەرهەم دێنین، دڕندەی ڕق، دڕندەی تۆڵە، دڕندەیەک زەڕەیەک هەستی لێبوردەیی تێدا نییە و دڵ ڕەقترین دڕندە، هەموومان دەبین بە دڕندەترین تۆلەستێن و بەردەبینە گیانی یەکتری و سەرەنجام و بەرهەمی تۆڵە، دنیایەک قوربانی جێ دەهێڵین.
تەنانەت ئەگەر کەسێک نەبینینەوە تۆڵەی لێ بسەنین، بەردەبینە گیانی خۆمان و تۆڵە لەخۆمان دەسەنین!
تۆڵەیەک، تێکەڵ بەدەمار و خوێنمان بووە و بە میرات بۆمان ماوەتەوە و بووەتە کلتوور لە ناومان، تۆڵەیەک سوفی لەبارەیەوە دەڵێ (ئێمە بەر نەفرەتی ڕابردوو کەوتووین و هیچ ڕێگایەکی ڕاکردنمان نییە لەو نەفرەتەیه، نەفرەتێک نەوە بۆ نەوەی دەگوازینەوە، هەتاوەکو ئێمە نەتوانین یەکتریمان خۆش بوێ و لێبوردە بین، تاوەکو بڕوامان وابێ تۆڵەسەندنەوە تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەری برینەکانمان).
لەڕووداوی لاقەکردنی فاتیمە لەڕێگای هەندەرانەوە، نووسەر بەسادەیی تێی دەپەڕێنێت و لەسەری ناوەستێت و هیچ هەڵوەستەیەک ناکات، دیارە نووسەر دەیەوێ پێمان بڵێ، فاتیمە پێشووتر لەلایان چەکدارە توندڕەوەکانەوە دەیان جاریتر دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەر و لاقەکراوە، فاتیمە ڕۆژێک لە ڕۆژان هەستی بەبەهای خۆی نەکردووە وەک مرۆڤ، ئەو تەنها وەکو جەستەیەک ڕەفتاری لەگەل کراوە و ئەو لە جەستەیەک زیاتر نییە و بوونی وەک ژنێکی خاوەن ئیرادە و ماف و کەرامەت لەمێژە لاقەکراوە و ئەو لەو لاقەکرن و دەست درێژیانە ڕاهاتووە.
نووسەر لەبەشێکیتڕی ڕۆمانەکە باس لە کوشتن و چەوساندنەوەی مێ دەکات، لەکۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتی و وڵاتە عەرەبیەکان، (جەمیلە) هاوڕێی منداڵی فاتیمە، دەستەخوشک و هاوەڵی گیانی بەگیانی، هاوپۆلی قوتابخانەی، جەمیلەی منداڵ، جەمیلەی بێ گوناح، جەمیلەی پاکیزە، باوکی بەبەرد کوشتی، لەبەرئەوەی جیرانەکەیان لاقەی کرد بوو و بنی پژاند بوو و بەتۆقیوی بەلەشی بەخوێنەوە ڕایکردە ماڵەوە، باوکی کوشتی تاوەکو تووشی خەجاڵەتی و ڕیسوایی نەیەت!
ژنە کافرەکە، سەرزەنشتی توندوتیژی و ڕەتدانەوەی بیری نێر سالاری و چەوساندنەوەی ژنە،
چیڕۆکی تونێڵە تاریکەکانی ژیانی ژنە، مانیفستۆی ناڕەزاییە لەهەمبەر دۆخی ژیانی ژندا لە کۆمەڵگا نێر سالارییەکان، ئەو کۆمەڵگەیانەی بیری خێڵەکی و توندڕەوی ئایینی و ئەقڵیەتی نێرسالاری تێیدا زاڵە و بەڕێوەی دەبات، کۆمەڵگایەک وەک نووسەر دەڵێ بەدرێژایی مێژوو هەموو جۆرە تووندو تیژییەک لەسەر جەستەی ژن ئەنجام دەدات و هەموو جۆرە ئازارێک دەرخواردی ژن دەدات.
کۆمەڵگەیەک پانتایی بوون و فراوانی ژیان، لەژن کراوەتە تونێڵێکی تەسک و تاریک و داخراو!
کۆمەڵگەیەک پیاو دەستی بەسەر هەموو هێز و وزە و توانایەکی ژن داگرتوە و ئازادی و بوونی لە ژن زەوتکردووە و کەڕامەت و مافەکانی لە قەنارەی نێرسالاری داوە.
ژنە کافرەکە ژنێکی پاڵەوانە، مل بۆ چەوساندنەوە و کۆت و بەندەکان شل ناکات، کارەکتەرێکی بەهێزە، ژنێکە، بەدوای کەسایەتی ونبووی خۆی دا دەگەڕێت و دەیەوێ دووبارە خۆی بدۆزێتەوە و جڵەوی ژیانی بگرێتەوە دەست و ئیتر زەمەنی موعانات و نەهامەتی جێ بهێڵێت و لە کۆت و بەندی نێرسالاری ڕزگاری بێت، ژنێک پڕ لە ئیرادە و هێز، سەرکێشی دەکات، یاخی دەبێت، نەخێر دەکات، تا ببێتەوە بەخۆی و ئەو کەسایەتیەی خۆی بەدەست بێنێتەوە، کە لەلایەن کۆمەڵگا و پیاوەوە لێی زەوت کراوە، فاتیمە لە وڵاتی جەنگ و خاکی نەفرەتلێکراو، نیشتیمانی تۆقاندن، مەملەکەتی ژن کوژان، دەوڵەتی خنکاندنی ئازادیەکان، شوێنی ئەتککردن مرۆڤ، چاڵی ڕسواکردن و بێدەنگکردن و ملکەچکردن و گۆشەگیرکردن و لەناو ترسخانەی چەکدارە توند ئاژۆکان دێتەدەر، ئەو لە فاتیمەی چەوساوە و بەستراوە، دەبێت بە سۆفی یاخی و ئازاد، لە کۆمەڵگایەکی ڕۆژهەڵاتی تەقلیدی نقوم بوو بەمێنتەڵێنتی نێرسالاری، بۆ وڵاتێکی دیموکرات و مۆدێڕن، وڵاتێک یەکسانی لێدەچۆڕێت و مافی ژن لە لوتکەدایه، وڵاتی مرۆڤایەتی و ئازادی.
ئیدی ژنە کافرەکە، تا هەتایه لە فاتیمەوە دەگۆڕێت بۆ سۆفی. [1]

ئەم ڕۆمانە لەلایەن #شێرزاد هەینی#یەوە وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کوردی بەن اوی #ژنە کافرەکە#.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 360 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پەڕتووکخانە
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 13-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هەژار کامەلا ) ل : 13-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 13-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 360 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,954
وێنە 106,356
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.532 چرکە!