پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,811
وێنە 106,252
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,298
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دەربارەی کتێبی تیرۆر
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەربارەی کتێبی تیرۆر

دەربارەی کتێبی تیرۆر
دەربارەی کتێبی تیرۆر
نوسینی: #شەماڵ بارەوانی#

(تیرۆر) بەرهەمێکی تری نووسەرو بیرمەندی تیرۆرکراو شەهیدی وشە (فەرەج فۆدە)یە.
نووسەر لەمیانیدا تیشک دەخاتە سەر چەند پرس و بابەتێکی پەیوەست بە سیکۆلاریزم و دەوڵەتی عیلمانی و حکومەتی سیوکراتی و ئیسلامی سیاسی و پرسی تیرۆرەوەو گەنگەشەو مشتومڕیان لەسەردەکات و بەوردی و تێرو تەسەلی پێناسەی تیرۆرمان بۆ دەکات و لەکورترین پێناسەی تێرۆردا پێمان دەڵێت تیرۆر(بەکارهێنانی زمانی چەکە، لەجیاتی زمانی وشە، لەوکاتەی کۆڵەواری لەدەربڕیندا هەیە، بەرزی دەنگی گولەکان، گوزارشتە لە کەموکوڕی لەوشەکاندا.54)و لەڕەگ و ڕیشەو چاوگی تیرۆرو هۆکاری سەرهڵدانی تیرۆر دەدوێت و باس لە کێشەی تیرۆردەکات لەساڵانی هەشتاکان، لەو کاتەی وڵاتی میسر کۆمەڵێک کردەی توندو تیژی بەخۆیەوەبینی، لەسەردەستی گرووپە تیرۆرست و فۆدەمێنتالیستەکانەوە.
نوسەر لەوڵامی ئەوانەی تیرۆر وەک بەکاردانەوە بەرامبەر تیرۆری دەوڵەت حیسبابکەن و خۆیان لەپاشخان و پاگگراوەندە فیکریەکەی فیکری تیرۆرست، گێڵ و نەبان بکەن و وای پیشاندەدەن کە پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان شکەنجەدان و تیرۆردا هەبێ وەک ئەوەی ئیسلامگەراکان زۆر جار دەیانەوێ پاساوی تیرۆرو کاری تیرۆرستی و تیرۆرستەکان بەوە بێننەوەو خۆڵبکەنە چاوی خەڵکەوە خۆیان لەحەقیقەتەکە بدۆزنەوە، گوایە بەهۆی ئەو شکەنجەدانەی لەسەردەمی جەمال عەبدولناسر لەبەندیخانە پێڕەوی لێدەکرا، سەید قوتب، کە بە باوکی ڕۆحی و فیکری گرووپە فۆندەمێنالیست و تیرۆرستەکان و تیورسێنی فیکری ڕادیکاڵی و توندئاژۆیی ناسراوە، بوو بەتیرۆرست و ئەو قوتبەی قوتبی ئیسلامگەراکانی پەڵکێشی ناو زۆنگاوی دونیای تیرۆرو تونێڵی توندو تیژی و بیری توندئاژۆییکردو کاردانەوەی لادروستکردو زۆربەی کتێبەکانی و بەتایبەتی مەشخەڵی ڕێگا (معالم فی الطریق)، کە بووەتە مانیفێستی تیرۆرستان و کەتەلەلۆکی تیرۆرو چاوگی توندوتیژی و ڕێگایەک بۆ وێرانکردنی ژیان، لەبەندیخانە لەژێر هەڕەشەی قامچی و شکەنجەو ئازار نووسیوە، ئەو کتێبانەی کە چاوگ و ئیلهام بەخشی تیرۆرو توندوتیژین.
لەکاتێکدا ئەو پەیوەستکردن و ڕەبتکردن و بەستنەوەی تیرۆر بەشکەنجەو زیندان، سەر لەبەری ناڕاست و چەواشەکاری و خۆدۆزینەوەیە لە ئەسڵی مەسەلەکەو حەقیقەتی سەرچاوەکانی تیرۆرو لەدایک بوونی تیرۆرو تیرۆرست و تەبریری تیرۆرە، فەرەج فۆدە بەنموونەی واقعی و بەڵگەی لۆژیکی، ئەو درۆو چەواشەکارییە هەڵدەوەشێنێتەوەو پێمان دەڵێت بەندیخانەکانی میسر بەو شێوە نامرۆڤانەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ تیرۆرستە فۆندەمێنتالیستەکان نەکردووەو وا ودڕندە نەبوون، وەک وەک ئەوەی ئیخوان دەیەوێت وەکو جەلادو هۆڤ پیشانیانبدات و فۆدە پێمان دەڵێت(ئێمە تیرۆر لەناو پەیامی بانگخوازیان دەبینین، تیرۆر لە مومارەسەی کارو کردەوەیان تۆمارکراوە، تیرۆری دیکیۆمێنت بەگولەو بۆمب، بەردەوامە بەدرێژایی کاروانەکەیان، تیرۆرێکە ڕەگەکەی لەفیکردایە، و بنچینەکەی لەمێژووی دوور نەک نزیکدایە، تیرۆرێک لەگەڵ ڕێکخراوە نهێنیەکان درووستبوو، نەک وەکو کاردانەوەیەک لەبەرامبەر شکەنجەکانی جەمال عەبدولناسر لەبەندیخانەدا.45)و
ئیخوان لە کۆتای چڵەکانی سەدەی ڕابردوو و لەسەردەمی پاشایەتی میسرو پێش جەمال عەبدولناسر، کاری تیرۆرستیان ئەنجامداوە، پێش ئەوەی سەید قوتب و شوکری موستەفای فیکرەی هیجرەو تەکفیرو فلان و بلانی هەڵگری بیری ڕادیکاڵی و توندڕۆیی و کێو کێی ئیسلامگەرا بکەونە بەندیخانەو شکەنجەبدرێن، ئیخوان محەمەد نوقراشی سەرەک وەزیران و ئەحمەد خازنەداریان تیرۆرکرد،
نووسەر پێمان دەڵێت ئیخوان دایکی ڕۆحی هەموو بزووتنەوە تیرۆرست و فۆندەمێنتالیستەکانەو هەموو گرووپە پەڕگیرو ڕادیکاڵ و تیرۆرستەکان، لەژێر پاڵتۆو لەمناڵدانی ئیخوان هاتوونەتەدەرەووو لەدایکبوون و تیرۆری سیاسی و ئایینی لەگەڵ درووستبوونی ئیخوانولمسلیمین دەستی پێکردووەو لەدایک بووە، لەوکاتەی بەیعەتدان و بەڵێندان بەو ڕێکخراوەیە لەڕێگەی پەیمانی موسحەف و شمشێرەوە بوو، یاخود کتێبی پیرۆزو چەک، مەرجی قبوڵبوون و شێوازی پەیمان بەستن و گرێبەستی هەرکەسێک بوو کە پەیوەندی بەو ڕێکخراوەوە دەکردو پەیمان و بەڵێنی پێدەدان، ئەمەش وەنەبێت بوختانێک بێت نووسەر بۆیانی هەڵبەستێت، بەڵکوو (ئەبو نەسر)موڕشیدو ڕێبەری ئیخوان خۆی لەیاداشتەکانی دا، کەلەڕۆژنامەی(الاحرار)دا بڵاو بووەوە، ئاماژەی بۆ کردووە، بۆیه درووستبووون و سەرهڵدانی تیرۆر پەیوەستە بە خودی دۆکترین و عەقیدەو ئیدەلۆژیای ئیخوانیزمەوە، نەک وەک ئەوەی ئیسلامگەراکان بانگەشەی چەواشەکارانەو بێ بنەماو دوور لەڕاستی بۆ دەکەن، وەک ئەوەی کەشە سیاسیەکەی ئەوکاتەی میسرو توندو تیژی دەزگا ئەمنیەکان ئەو وڵاتە هۆکاری درووستبوونی تیرۆربێت!
کتێبەکەی فۆدە پێمان دەڵێت دەبێت بە پەروەردەو توراس و هۆکارەکانی بوون بەتیرۆرستبوونی مرۆڤ، بدابچینەوەو مەنهەجی خوێندن لەهەرشتێک پاکبکەینەوە کە بۆنی تووندو تیژی و نا لێبوردەیی لێدێت و دژی ڕۆحیەت و گیانی پێکەوەژیان و ئەویتر قبوڵکردن و فرەییە، دژی ئازادیەکان تاک و دیموکراسی و مافەکانی ژن و ڕێزگرتنە لەجیاوازیەکان، پەروەردەیەکی سیکۆلاریستانەو شارستانی و هاوچەرخ و سەردەمیانە، پەروەردەیەک هەڵقوڵاوی هەناوی فەلسەفەی مەدەنیەت و پرەنسیپەکانی هیومانیزم و پلورالیەت و سکولاریزم بێت، گەرنا لەبیرنەکەین، چی بچینیت ئەو دەدوریتەوەو چاوەڕێ مەکه لەشوێنێک دڕکت ڕواند، گوڵی لێ شین بێت، ئەگەر ویستت بزانیت تیرۆرست چۆن بووە بە تیرۆرست و تیرۆر چۆن لەدایک دەبێت و سەرهەڵدەدات و سەری هەڵداو لەدایک بوو، سەیری هۆکارەکان، ژینگە، ژیان، سایکۆلۆجیەتی کەسەکه بکەو لەفاکتەرو پاڵنەرو مۆتیڤە کۆمەڵاتی و سایکۆلۆجیەکان بکۆڵەوە.
بۆیە فۆدە ڕەتی دەکاتەوە، توندو تیژی به توندو تیژی وڵام بدرێتەوە، فۆدە پێمان دەڵێت ڕاستە تیرۆر لەدایکبووی بەندیخانەکانی میسرو هۆکارەکەی قامچی و شکەنجەدان و توندوتیژی بەرهەمی لێدان نییە، وەک ئەوەی ئیسلامگەراکان پاساوی بۆدێننەوەو دیعایەی بۆدەکەن،
وەلێ لەهەمانکاتدا بەتوندو تیژی و هەمان سیاسەتی تیرۆرستان و شکەنجەدان و سزادانی فیزیکی و جەستەیی، کێشەی تیرۆر چارسەرنابێت.

فەرەج فۆدە پێمان دەڵێت لەجیاتی ئەوەی بە چەک، ڕووبەڕووی چەکی تیرۆر ببینەوەو توندو تیژی لەدژی توندوتیژی بەکاربهێنینەوە، کە نەچارەسەرەو نەیش کۆتایی بە تیرۆر دێنێت، با ڕێگه لەگەشەسەندن و پەرەسەندنی ئیسلامی سیاسی بگرین و وەک خۆی لە مەترسی ئیسلامی سیاسی بڕوانین و هەڕەشەی ئیدۆلۆجیەت و فکری ئیسلامی سیاسی ئاوێتە لەعروبەت و شۆڤێنیەت، بۆ سەر هزری نەتەوەیی و ئاساییشی نەتەوەیی و ئایندەی دیموکراسیەت و سیکولاریزم و تولەرەنس و فرەیی و پێکەوە ژیان و مرۆڤ بوون و وڵات لەبەرچاو بگرین و موجامەلەیان نەکەین و دووڕووی و دوفاقی و ساردو سڕی و بێ موباڵاتی و خەمساردی لەهەمبەریان نەنوێنین و مەترسی ئیسلامی سیاسی حیسابی وەک خۆی لەبەرچاوان بگرین و هەزارو یەک حیسابی بۆ بکەین، ئەو مەترسیەی تەنها پەیوەست نییە بەوڵاتی میسرو سنوری دەوڵەتێک و جوگرافیایەکی دیاکراودا، بەڵکو لەمێژە بووەتە دیاردەیەکی کەونی و جیهانی و لەزۆربەی وڵاتانی دنیا کەم و زۆر بوونیان هەیەو مەترسین بۆ سەر ئاسایشی وڵات و ڕۆحی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایندەی ئازادی و دیموکراسی و مرۆڤایەتی، بۆیە دەبێت مەترسیەکە بەهەندو لەبەرچاوبگیرێت، ئیسلامی سیاسی ئەگەر لەسەرئاستی سیاسیش شکست و فەشەلیان هێنابێت، لەچەندین وڵات دوای گەیشتنیان بەجڵەوی دەسەڵات، بەر باهۆزی زەمانەو نەفرەتی گەل کەوتبن و دۆڕابن، وەکو نموونەی میسرو تونس و سودان و مەغریب و..تاد.. وەلێ لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی، بۆ چەمکی تولەرەنس و گیانی فرەیی هێشتا هەڕەشەو مەترسی جدین و گەر حیسابیان بۆ نەکرێت، دەتوانن کۆمەڵ بەرەو هەڵدێرو ژیان بەرەو داخران و تاک سەرگەردان بکەن.بۆیەدەبێت مەترسیەکە لەبارچاوبگیرێت و وەکو خۆی حیسابی بۆ بکرێت و لەقەبارەی خۆی سەیربکرێت، هەموو ئەو تەیارە دینیە کۆنخوازانەی لەشێوەی ئەوانەی وڵاتی میسر، کەنووسەر باسیان دەکات، کە داوای گەڕانەوەی حوکمی شەریعەت و دەوڵەتێکی سیوکراتی دەکەن، تاوەکو تێیدا دۆزەخێک بۆ هەموو دانیشتوانەکەی سازدەن و بەئاگرەکەی ئازادی و ژیان و کەرامەت و مافەکانیان بسوتێنن، ئەو ئیسلامگەراتوندڕۆیانەی فەرەج فۆدە پێی وایەکە کە سەرکەوتووبوون لەمیسر(لەو سەردەمەی فەرەج فۆدە لەژیاندا)بووە، لەڕاکێشانی هەست و سۆزی گەنجێکی زۆری خۆندەکاری زانکۆکان بۆلای خۆیان، ئەو گەنج و جەوانە هەرزەکارانەی ئاستی ڕۆشنبیری و هۆشیاری و زانیاری و مەعریفی و فیکریان لاوازو سنوردارەو بەئاسانی و لەبارێکی نالەباردا، بەهۆی شکستی حوکمەتی میسر، لەحوکمڕانیدا، لە بوارەکانی سیاسەت، ئابووری وکومەڵایەتیدا ئستغلال دەکرێن لەلای ئیسلامی سیاسی ئەو وڵاتەوە، دەکرێن بەپاروەکی چەورو نێچیرێکی سادەو دەکەونە داوی ئیخوانیزم و تۆڕی ئیسلامگەراکان و بە کۆمەڵێک قسەی خورافی و مەقولەی نەقڵکراوی سەر بەکلتوری سەدەکانی ناوەڕاست، کۆمەڵێک قسەی عاتفی و سەتحی و سەرەتایی، هەست و سۆزیان پێ جۆش دەدەن و عاتیفەیان پێی دەجوڵێننەوەو مێشکیان بە عەقڵیەتی کۆنەخوازانە بارگاوی دەکەن و لەخشتەیان دەبەن و، ئەقڵ و هۆش و ئیدراک و مێشکیان هاکدەکەن و لە قاڵبی ئیدۆلۆجیای ئیسلامگەرایانەی خۆیان دەدەن و بەو شێوەیه جڵەوی هەست و سۆز و عەقڵیان دەکەوێتە ژێر دەستی ئیسلامیەفۆندەمێنتالیستەکان و ئینجا کە ڕام و کۆنترۆڵیان کردن چۆنیان بوێت لەشێوەی بوکەڵەیەکی یاریکردن، لەپێناو ئامانج و مەبەستی خۆیان، بۆ یارییە بێتام و بێ ماناکەی خۆیان بەکاریان دێنن و شەڕی ئایدیۆلۆجیاو دۆگماکانی خۆیانیان پێدەکەن و دەیانکەن بە نەیارێکی سەرسەختی چەمکی عیلمانیەت و دووژمنی مرۆڤایەتی و مافەکانی ژن و ئازادیەکانی تاک و کومەڵێکی کراوەی مەدەنی مۆدێڕنێتەی سیکۆلارو سەردەمی و شارستانی.
بەو چەشنە فۆدە پێمان دەڵێت بە توندو تیژی، توندوتیژی چارەسەرنابیت، بەرلەوەی هەوڵدەیت. تیرۆر وەکو فیزیک لەناو بەریت، دەبێت کاربکەیت تا تیرۆر لەڕووی فیکریەوە، کزو لاواز بکەیت و سەرچاوەکانی تیرۆرو هۆکارەکانی بوون بەتیرۆرست لەناوبەریت، ئەگەرنا هەوڵەکان هەمووی نەزۆک و بێ دەرەنجام و بێ سود و بێ مانا دەردەچن و تیرۆر هەرگیز بەتیرۆر لەناو ناچێت.
دەبێ سەرەتا ئەو مێژووە بکوژین کە تیرۆر دروست دەکات، ئەوتۆراسە هەڵوەشێنینەوە کە بارگاوی و لێوان لێوە بەفیکری تیرۆرو ئەو کتێبانە لەنێو بەرین کە دێڕەکانیان سیخناخن بە بیری توندڕۆیی، دەبێ پێش هەموو شتێک، گەرووی ئەو دەنگە نەشازو نەخۆش و ڕاسیزم و ڕادیکاڵ و ناتۆلەرانس و نامرۆفانەیە بگرین و بیخکێنین(مەجازیم مەبەستە)کە بۆنی سەبایەو کۆیلایەتی و جەنگ و کوشتنی مرۆڤەکانی لێدێت و هانی پەڕگیری و نالێبورەیی و ڕەگەز پەرستی و دەمارگیری دەدات و هۆکاری سەرەکییە بۆ لەدایک بوونی تیرۆر. دەبێت دەستکاری ئەو کەلەپووە بەپیرۆزکراو بە تابۆ کراو بە بڤەکراو بەهێڵکراوە بکەین، کەهەوێن و داینەمۆی فیکری تیرۆرو فاکتەری لەدایکبوونی تیرۆرستە.
فۆدە پێمان دەڵێت دەبێت، لەڕێگەی پەروەردەو خوێندن و ڕاگەیاندن، لەڕێگای دیموکراسیەت و سەروەری یاساوە، ڕەگی تیرۆر هەڵقەنین و ژێدەرەکانی تیرۆر وشککەین، دەبێت، کێشەی ئابووری و بێکاری و هەژاری، نەبوونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی لاوازی دیموکراسیەت چارەسەربکرێت، کە ئەمانیش هۆکار گەلێکی سەرەکین زۆر جار بۆ پەڵکێش کردنی گەنجی دەست بەتاڵ و بێ کار، بۆ نێو ئەو کارەسات و فیکرە تیرۆراویە، گەنج بێ کارو ژیان بێت، زۆر خەتەرە، گەنجێک سەیردەکات، ژیانی ئێستای لە بێ مانایی و بێ کاری و بەتاڵیدا دەخوڵێتەوەو ئاسۆیەکیش نییە بۆ ئاییندەو داهاتووی، ئێ دەبێ بیرکردنەوەو کەسایەتی ئەو گەنجە، سایکۆلۆجیەتی و دروونی ئەوکەسە چی لێ بەسەربێت؟ چاوەڕێ مەکە ئە گەنجە ببێتە ئایندەی وڵات، لەوڵاتێکدا ببینێت گەردیلەیەک ژیانی بۆ ئەو تێدا نییە!

لەکۆتاییدا
نوسەر گرووپ و حیزبە ئیسلامگەراکان بەسەر سێبەشدا دابەش و پۆلیندەکات، گروپێکیان تەبەنی پڕنسیپی شۆڕش یان توندو تیژی دەکات بۆ گۆڕینی سیستەم، ئەو گرووپە پێی دەگوترێت ئوسوڵی و ئیسلامی جیهادی یان فۆندەمێنتالیست و بناژۆخوازەکان، کەدەیەوێت لەڕێگەی توندوتیژیەوە ئەو دەسەڵاتەی کەبە بڕوای ئەو تاقمەڕادیکاڵە بێ بڕوایەو حوکم بە ئایین ناکات و باوەڕی بەحاکمیەتی دیموکراسی و گەل هەیە، لەجیاتی خواوەند، بۆیە دەبێت لە ڕێگەی توندوتیژییەوە لەڕەگەوە هەڵقەندرێت و بگوڕدرێت و لەشوێنیدا سیستەمێکیتری سیوکراتی تۆتالیتاری و دیکتاتۆری ڕۆبنرێت، گرووپی دووهەمیان، زیاتر گرنگی به ئابووری و کۆکردنەوەی سامان دەدات و دەیەوێت لەو ڕێگەیەکۆنترۆڵی بازارو کۆمەڵگەو هەموو شتێک بکات، سێیەم گرووپ، کە بە گرووپە تەقلیدی و کلاسیکیەکە ناسراوە، ئەویش گرووپی ئیخوانولمسلیمینە، نوسەر پێمان دەڵێت هەرگرووپێک لەو سێ گرووپە ئیسلامگەرایەدا ساڵوخەت و تایبەتمەندی و شێوازی کارکردنی خۆی هەیە، گرووپی یەکەمیان مەترسیناکترینیانەو، هی دووەمیش سەرکەوتوترین و سێیەمەکەشیان کە ئیخوانولمسلیمینە، کاریگەرترینە، وەلێ لەکۆتاییدا بیرمان نەچێت تیرۆر هەرتیرۆرە با(ڕوخسارەکانی هەمەجۆر و دەنگەکانی جیاوازبن، لەکۆتاییدا دڵەکان یەکن، و ئامانجەکان یەک، و هەموان یەکن.53)، هەرچەند تاکتیک و شێوازی کاریان جودابێت، وەلێ لەکۆتاییدا هەموویان یەک ئارمانج کۆیان دەکاتەوەو کاری لەپێناو دەکەن، ئەویش دروستکردنی دەوڵەتێکی سیوکراتی و حکومەتێکی ئایینی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 341 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 10-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 11-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی )ڤە: 10-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 341 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1152 KB 10-08-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,811
وێنە 106,252
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,298
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.657 چرکە!