پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,364
وێنە 105,686
پەرتوک PDF 19,410
فایلێن پەیوەندیدار 97,511
ڤیدیۆ 1,396
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
قوماش 147
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 147

قوماش 147
قوماش 147
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

نەخۆشکەتنی هەناری زۆر بێتاقەتی کردین، لەماریمە وەکی برێی تازیەمان هەبوو، زوو زوو تەلەفۆنم لۆ سەفینی دەکردو لە تەندروستی هەناریم دەپرسی، لەگەر ئەوەی سەفین ورەی بەرز بوو، بەران سەتاسەت درنیابوو کە هەنار زۆر ناژی و ڕۆژ لەپاش ڕۆژ زیاتر لە مردنی نێزیک دەبتەوە، لەوناوەی ماری بایی سەفینی و مندارەکانی قادرەفەندی هەستیان دەکرد شتەک هەیەو ئەمە لێیان دەشارینەوە، هێوارەکی داک و بابی هاتنە مارێمەو زۆریان پرسیار لەمەکرد، سەفین لۆ ئەوها بێتاقەتەو وەکی جاران نییە، ئەوان ناهەق نەبوون، چونکە سەفین کوڕەکی زۆر سوحبەتچیبوو، ئاخیر نوکتە لەکنەویبوو، هەموودەمێ زەردەخەنەی لەسەر لێوانیبوو، بەران لەگەر نەخۆشکەتنی هەناری بەتەواوی بێتاقەتببوو، هەرچەندە دەیوویست بەهێزبی و نەڕوخێ، بەران کە بەتەنێ قسەی لەگەر من دەکرد، ئاگری لە هەناوی دەهاتە دەرێ و فرمێسک بە هەردوو چاوانی دەهاتە خوارێ، هەر چەند ئەمن ئەو فرمێسکانەم نەدەدیت، بەران لە ناوەندی درمەوە هەستم بە و فرمێسکانە دەکرد!
هەرکووی هەبوو ئەمن و داکم و بابم تانیمان قەناعەت بە داک و بابی سەفینی بکەین، کەوا ئەمەش وەکی وان هیچ نازانین و سەفین باسی هیچی نەکردیە، هەردووکیان لەڕۆیشتنێ تەماشا منیان کردو گۆتیان: هەر چەند تەماشا ئەو چاوانەی توو دەکەین، هەست دەکەین نهێنیەک لەناو سینگی توو دایەو لەمەی دەشاریەوە، هەندەی نەمابوو فرمێسک بەهەر دوو چاوم دابێتە خوارێ و هەموو شتی ئاشکرابکەم، باشبوو بابم فریام کەت و گۆتیە بابی سەفینی: کاک حاجی تەئکیدبە ئەو کوڕەی من هەر شتەکی بزانی بەمنی دەرێ! قسەکەی بابم زۆر تەواوبوو، چونکە ئەو خەبەرەی ئەمن زانیبووم، ڕێک بەبابمم گۆتبوو، باشبوو بەو قسەی بابم قەناعەتیانکردو ڕۆیشتن.
هێوارەکی درەنگ لە بازاڕی گەڕامەوە، وەکی چوومەوە ژۆرێ، دیتم هاژەی خوشکە گچکەکەی هەناری لەگەر برایەکی لەماریمە دانیشتبوون، سەلامم کردو بەخێراتنم کردن، پاش چاک وچۆنی، گۆتیان: هەورین ئەمەی ناردیە و سەلامی لێدەکردی، گۆتی بڕۆن سوندی بدەن و بزانن چدەزانی دەربارەی هەنارو سەفینی! کەتمە وەزعەکی خراپ و نەمزانی چبرێم، دوایێ گۆتم: باشە لۆ دەپرسن، هیچ بووە؟ گۆتیان: زۆرجار دەمانەوێ قسەی لەگەر هەناری بکەین، سەفین خۆی دەدزتەوەو تەلەفۆنەکەی ناداتە هەناری، دەرێ لەدەرێیە، یان دەرێ نووستیە، یان دەرێ چوویتە ئیشێ، لە دەجاری جارەک قسەی لەگەر هەناری دەکەین، ئەویش لە قسەکردنێ زۆر بێتاقەتەو بەزەحمەت قسەی پێدەکرێ، لۆیێ هەورین بەمەیگۆ: تەئکیدم ئەو شتەکی دەزانی، چونکە سەفین زۆر برادەریتی و هیچ شتەکی لەوی ناشارتەوە! گۆتم: سەلام لە هەورینی بکەن و پێیبرێن چەند ئەو ئاگادارە ئەمنیش هەر ئەوەندە، سەفین هیچ قسەکی لەکنەمن نەکردیە، ئیشاڵلا هیچیش لەگۆڕێ نییەو ئەوان سەلامەتن، دەی ئەگەر نەخۆشیشبن، لەوێ توب زۆر پێشکەتییەو ئیشاڵڵا چارەسەری خۆیان دەکەن، هەرکووی هەبوو تانیم قەناعەت بە هاژەو برایەکەی بکەم کەوا هیچ نازانین، گۆتم زۆر سەلام لە هەورینی بکەن و پێی برێن با تەئکیدبی ئەگەر شتەکی بزانم ئەوا پێی دەرێم، کە ئەوان ڕۆیشتن، بابم گۆتی: کوڕم شتی وانابی و لەتام چووە دەرێ، ئەمە ئەوە سێ مانگە ئەو دوو مارەی دەینین و دەبەین و هیچیان پێنارێین، خوا ئەوەی قبورناکا، دەبی لەگەریان باس بکەین و برێین حاروحساب ئەوهایە، گۆتم: ئەمن لەو یەک دوو ڕۆژەی دەچم تەلەفۆنی لەگەر سەفینی دەکەم و دەرێم هیچ مەجال نەماو دەبی بەماری بابت و خەزورت برێم، گۆتی: زۆر باشە کوڕم، ئەدی خۆناکرێ ئەمە هەر لەو خەمەی دابین!
دوو ڕۆژ تێپەڕی و لەسەر جادەی شێستی چوومە نووسینگەکی و ژمارەی سەفینم دانێ و گۆتم ئەو تەلەفۆنەم لۆ وەرگرن، دوو سێ جار تەلەفۆنیان لۆ سەفینی کرد، هەر هەرینەگرت، زیاتر لە سعاتەکی دانیشتم و بێ فایدەبوو، هەر لەخۆمەوە درم کەتە قرتوفرت، کەوا هەنار شتەکی لێهاتبی، پێشی بڕۆم گۆتمە نووسینگەکەی خێرتان دەگاتێ دە ئەوجارەش تەلەفۆنی لۆبکەنەوە، ئەوانیش گۆتیان بەچاوان، تەلەفۆنیان لۆکردەوەو سێ چار جار جەڕەس لێیدا، وەختەکی سەفین وەرامی داوە، گۆتیانە من بڕۆ کابینەی ژمارە سێ و قسەی لەگەر بکە، چووم و تەلەفۆنەکەم بەگێی وەنا، گۆتم: سەفین! سەفین دەنگی نەبوو، دووسێ جاریدی دووبارەم کردەوە، وەختەکی گێم لەدەنگی گریانی سەفینی بوو، گۆتم: سەفین دەقسانبکە، هەنار کوە؟ سەفین بە قوڕگی پڕ لەگریانەوە گۆتی: هەنار تەواو، هەنار مرد!

وەکی سەفین ئەو قسەیکرد، ماتبووم، بەینەکی تەواو بێدەنگبووم، سەفینیش هەر دەگریا، ئیدی لەگەوی دەستم بەگریانێکرد، زۆر گریام و نەئەو قسەی پێکراو نەئەمن، ئاخیری بەناچاری تەلەفۆنەکەم قەپاتکرد، چوومەوە لای کارمەندەکەی نووسینگەی، دیتی وەزعم تەواونییە، گۆتی: دەرێی شتەک بووە؟ گۆتم: بەرێ، خێزانی ئازیزترین کەسم مردیە، گۆتی: زۆر بەداخەوەو خوا لێی خۆشبی، ئیدی پارەکەم دایێ و لەنووسینگەکەی هاتمە دەرێ، تاقەتم نەبوو بەپێیان بڕۆم، یەکسەر تەکسییەکم گرتوو گەڕامەوە لای مارێ، چوومەوە ژۆرێ، دیتم داکم و بابم وا لەحەوشێ دانیشتینە، داکم هەر ئەمنی دیت، زانی شتەک بووە، هەستاوەو گۆتی: هەنار مایە؟ گۆتم: ناوەڵلا مردیە، داکم دەستی بەگریانێ کرد، بابم بەهێمنی گۆتی: اناللە واناالیە ڕاجعون، هەموومان دەگەڕێینەوە لای خوای گەورە، یاڕەبی کیژم خوا هەقتبکا، گۆتم: ئێستا ئەمە چبکەین و کو خەبەر بدەینە ماری سەفینی و مندارەکانی قادرەفەندی ڕەحمەتی؟ بابم گۆتی: کوڕم ئەوەی لۆمن لێگەڕێ و ئەمن لەگەر دختۆر شێرۆی دەچم و وەزعەکەیان تێدەگەینم، بڕۆ بزانە دختۆر شێرۆ لەمارێیە، چوومە ماری دختۆر شێرۆی، دیاربوو لەمارێ نەبوو، گۆتمە مندارەکان ئەگەر بابتان هاتەوە، یەکسەر بابێتە کن بابم، ئیشەکی زەروری پێیە، گۆتیان بەچاوان، ئیدی چوومەوە مارێ و بەوپەڕی خەمباری لێی دانیشتم، خەمی گەورەی من هەورین بوو، دەمزانی ئەو خەبەرەی بزانی شتەکی دەکا، دوعام دەکرد بەس خۆی نەکوژی، ئەویدی کێشە نییە، خەیارم لۆ ئەوەش دەچوو یان سەرۆک جاشەکەی یان کوڕی بکوژی، تەمەننای ئەوەشم دەکرد سەفین بێتەوەو پێکەوە دەست و برد بکەین و لێنەگەڕێین کفنی هەناری زەردبی و تۆرەی بکەینەوە.
لەگەر بابم و داکم دانیشتبووین و خەممان لۆ وەزعی هەنار و سەفینی دەخوارد، داکم گۆتی: وەی لۆت کۆرەبم سەفین، دەبی لەوراتی غەریبی وەزعت کووبی، هەونکە بەتاقی تەنێ دەبی چبکاو کوو خۆی کووشتبی لۆ هەنارۆکەی، باشە کوڕم نەیگۆ مەیتەکەی دەینمەوە یان نا؟ گۆتم: ناوەڵلا دایە، بەران بەو وەزعەی قەت ناتانی مەیتەکەی بینتەوە، سەتاسەت لەوێی دەشاردەوە، تازە باوەڕناکەم سەفین بێی هەناری لەوێ ئیدارەبکا، تەئکید ئەوێ بەجێدێلی و دێتەوە، داکم گۆتی: کا لۆ ئەوێ ڕۆژی بێتەوەو ئەو جاشانە بتۆپێنی و تۆرەی هەنارۆکەی بکاتەوە! وەختەکی دختۆر شێرۆ لەدەرکەیداو هاتە ژۆرێ، سەلامیکردو وەکی چاوی بەمەکەت بێتاقەتین، یەکسەر گۆتی: هەنار چیلێهاتیە؟ بابم گۆتی: دیارە ئاگات لەوەزعەکەیە؟ گۆتی: ئەدی ئەمن یەکەمجار لەگە کاکەی پێکەوە نەچووینە نووسینگەی، لەوێ هەمووشتم زانی، بەران لەکن کەس باسم نەکردیە، بابم گۆتی: وەڵلا دختۆر شێرۆ چت لێبشارمەوە هەنار وەفاتیکردیە، دەوجە بابچین خەبەر بدەینە مارێ سەفینی و مندارەکانی قادرەفەندی، گۆتم: بابە ئەمنیش بێم؟ گۆتی: نا کوڕم نا، ئەتوو بەرگەی ئەو کارەساتەی ناگری، ئەمن و دختۆر شێرۆ دەچین و بەهێوری مەسەلەکەیان تێدەگەینین، ئیدی بابم چووە ژۆرێ جلکی بگۆڕی، هەندەی پێنەچوو هاتەدەرێ و لەگەر دختۆر شێرۆی ڕۆیشتن، ئەمن و داکیشم بەتەنێ لەمارێ ماینەوە.
دەوری دوو سعاتەکی پێچوو، بابم و دختۆر شێرۆ هاتنەوە، سەلامیان کردو گۆتم: چتانکرد؟ بابم گۆتی: وەڵلا کوڕم چمانکرد، مەسەلەکەمان تێگەیاندن و بووە شین و ڕۆڕۆ لەهەردوو ماری، وەڵڵا کافر زگی پێدەسووتان، ئەمان چدەکەی، دەبی بەبڕیاری خوای ڕازیبین و تەسلیمی ئەمری باری تەعالا ببین، گۆتم: تازیەی دادەنێن؟ گۆتی: بەرێ بەتەمانە لە مزگەفتەکەی لای ماری سەفینی دابنێن، گۆتم: سبەینێ پێکەوە دەچین، گۆتی: پێمباشە ئەتوو نێی، لەوانەیە ئەو سەرۆک جاشە یان کوڕەکەی تاقیبت بکەن و زەڕبەکت لێبدەن، ئەتوو لەمارێبە، هەر دووسێ ڕۆژیش مایە مەکتەب دەستپێبکاتەوە، دەبی خۆت خڕکەیەوەو بچیەوە گوندی!

دە ڕۆژەک مەشغولی تازیەی بووین، ئەوەی زۆر زۆر بێتاقەتبوو هەورین بوو، ئەو ناهەق نەبوو، ئاخر ئەوان بە خاوو خێزانەوە کۆربوونەوە، کێیان ما، هەموویان تەفروتوونا بوون، داک و بابی سەفینیش زۆر تێکچوون و قەت لەو باوەڕەی دانەبوون کوڕەکەیان تووشی ئەو بەرایەی ببی و خوای گەورە بەمردنی هەناری تاقیبکاتەوە، داکم لۆی باس دەکردم هەورین چی بەسەرهاتیەو چەند جار لەناو تازیەی لەخۆچووە، لەبنی درم ئازارم پێدەگەیی و تازیەکە نەلەماری بابی سەفینی بوو، نەلەماری قادرەفەندی، بەرکو لەناو جەرگ و هەناوی منبوو، بەران چدەکەیی و دەستەرات چیە! بڕیارمدا یەک تۆز وەزعەکە هێور بیتەوە تۆرەی هەموو ئەوانە بکەمەوە کە بوونە قوربانی ئەو سەرۆک جاشەو کوڕەکەی، کە ژیانی من و هەورین و سەفین و هەناریان تارکرد!
وەزعەکە بڕەک هێور بۆوەو داکم و بابم هاتنەوە مارێ، وەختی ئەوەی هاتبوو بچمەوە مەکتەبێ و دەست بەدەوامێ بکەمەوە، داک و بابیشم حەزیان لێبوو بچمەوە دەوامێ، بەشکو بڕەک خەمی درم لەبیر دەکەم و مەشغولی مەکتەب و دەرس گۆتنەوەی دەبم، کەلوپەل و جانتام پێچاوەو شێرۆ ئەمنی گەیاندە گەراجی، هەندەی نەبرد تڕومبێلەک هات و سواربووم و بەڕێکەتین، لە سەیتەرەکان تووشی هەمان دەردەسەریبووم، بەتایبەتی لەگەر کابرای گۆرین کە داوای گیزی کردبوو، دیسان هەر ئەمنی دیت گۆتی: کا گیز؟ گۆتم: تازیەمان هەبووەو ئەوەی لەبیرم نەبووە گیزبووە، گۆتی: بەخۆت خۆشبی و بینە بیست دیناری، بەناچاری بیست دینارم دایێ و ئیزنی دام، بەرەبەری ڕۆژئاوابوونێ گەیشتمە گوندی، ئەوەی باشبوو حەسەنەفەندی مدیر ژۆرەکی لۆمن و مامەستایەکیدی بەناوی مەڕبێنەفەندی تەرتیب کردبوو، مەڕبێن دیانی هەرمۆتەی لای کۆیێ بوو، بە مامەستای کوردی دامەزرابوو، وەکی چووم ئەو لەوێبوو، ئێکدیمان ناسی و خۆشحاربووم کە ڕەفیقەکم لەگەرە لەو ژۆرەیی و بەتاقی تەنێ نیمە، مەڕبێن تەمەنی لەدەوری بیست و سێ ساری دەبوو، پیاوەکی بەڕێزو لەسەرخۆبوو، لەبەر ناوەکەی نەبا نەمدەزانی دیانە، چونکە وەکیمە قسەی دەکردو کوردییەکی زۆر ڕاست و ڕەوانی دەزانی، ئەو هێوارەی مەڕبێن تەماتەو ڕوونی لێنابوو، ئەلهەقی حەسەنەفەندی نەیهێشت تەماتەو ڕوونی بخۆین، گۆتی: دەبی هەر بێنە مارێمەو داکی منداران ماسی لێنایە، خۆم تەنها کردو لەگەر مەڕبێن و حەسەنەفەندی شۆڕبووینەوە لۆ مارێ حەسەنەفەندی، حەسەنەفەندی عەلەنتریکی پێکردبوو، ئەو بەپێشکەتبوو، ئەمەش لەدووی دەڕۆیشتین، وەختەکی ڕۆناکی عەلەنتریکەکیدی بەرامبەرمان هات، نێزیکبوونەوە دیتم عەبۆکەو شلێرخانی خێزانی بوون، سەلامیان کردو گۆتیان: ئەوە کێوە دەچن؟ گۆتم: وەڵڵا دەچینە ماری حەسەنەفەندی، گۆتیان: قەت قبور ناکەین و دەبی هەر بێنە ماریمە، ئەمە واهاتینە هەر دوو مامەستای ببەینەوە ماری خۆمان، حەسەنەفەندی گۆتی: بابە شتی وا نابی، ئەوانە ئەوڕۆ مێوانی منن، عەبۆکە ئەنگۆ دەعوەتەکەی لۆ ڕۆژەکیدی هەگرن! عەبۆکەو شلێر قەناعەتیان نەدەکرد، ئەمن دەستم لەملی عەبۆکەی کردو گۆتم: ئەوڕۆ ئیزنمان بدە، کاکە وەعدبی ڕۆژەکیدی بێینە مارینگۆ، ئیدی باشبوو قەناعەتیان کردو ئەوان شۆڕبوونەوە لۆلای ماری خۆیان و ئەمەش چووینە ماری حەسەنەفەندی.
نانمان خواردو هەتا درەنگی شەوێمان بەقسەی خۆش بەڕێکرد، ئەوان نوکتەی خۆشیان دەگێڕاوەو ئەمن بە عەستەم زەردەخەنەم دەکرد، هەستیانکرد ئەمن تەواو نیمە، لۆیێ حەسەنەفەندی گۆتی: ئوستاز دەرێی کێشەکت هەیە، خەمبار دیاری خەمبار، گۆتم: چت لێبشارمەوە، خێزانی برادەرەکی زۆر ئازیزم مردیەو لەبە هەندێ زۆر بێتاقەتم، ئەوانیش بێتاقەتبوون و زۆریان دوعاکرد، خوای گەورە لێی خۆشبی و سێبوری کەسوکاریشی بدا.
سعات بووە دەوری یازدەی شەوێ و چونکە ماندی سەفەرەکەی بووم و لەڕێیێش وەکی جاری پێشی زۆر ئەزیەت درابووم، گۆتمە مەڕبێنی: مامەستا وەچاکە بکەینە شەو، گۆتی: با بەکەیفی تووبی، حەسەنەفەندی زۆری تەکلیفکرد شەوێ لەوێبین، گۆتمان: وەڵڵا مادام جێگاو ڕێگا هەیە دەگەڕێینەوە ژۆرەکەی خۆمان، گۆتی: عەلەنتریکتان پێیە؟ گۆتم: ئەمن هینایتم، بەران لەناو جانتایە، مەڕبێن گۆتی ئەمنیش قلەکم لەگەر خۆم هینایە، حەسەنەفەندی گۆتی: مادام وەیە هەتا مەکتەبێ لەگەرتان دێم هەتا فانۆسی پێدەکەن و جێتان تەرتیب دەکەن، ئەوجە دەگەڕێمەوە مارێ، گۆتمان: زۆرباشە، هەستاین و زۆر مەمنونی خێزانی حەسەنەفەندی بووین لۆ ئەو ماسییە خۆشەی کە لێی نابوو، خواحافیزیمان کردو گەڕاینەوە مەکتەبێ، فانۆسمان پێکردو جێ و ڕێمان تەرتیب کردو حەسەنەفەندی خواحافیزی کردو گەڕاوە ماری خۆی، ئەمن و مەڕبێنیش خۆمان گۆڕی و مەڕبێن پاریداوەو ئەمنیش نوێژی عیشاێم کردو لێم پارداوە، چونکە هیلاکبووم هەر زوو خەوم لێکەت.
لەگەر دەنگی بانگە مەلای بەخەبەر هاتم، دەستنوێژم شووشت و ویستم بچمە مزگەفتێ نوێژەکەی بکەم، دوایێ گۆتم: با جارێ شارەزای ڕییەکان ببم و سەی گوندی بمناسن، ئەوجە دەچمە مزگەفتێ، نوێژم کردو لێم پارداوە، دەوری سعات حەفتی بەیانی بوو حەسەنەفەندی بەخۆو بە سنیە خواردنەکی بەژۆرێکەت، گۆتی: یاڵلا مامەستاینە هەستن نانەکەی بخۆن و خۆتان حازرکەن، هەونکە تەلەبە بەمەکتەبێ وەردەبن، گۆتمان: وەڵڵا ئەو ئەزیەتەی نەدەویست حەسەنەفەندی، گۆتی: بابە ئەزیەتی چییەو هەر ئەوڕۆیە، ئیدی لەوەپاش دەبی بەخۆتان هیممەت بکەن! دەست و چاومان شووشت و نانمان خوارد و جلکمان لەبەر کرد، هوردە هوردە تەلەبەش هاتنە مەکتەبێ، مەکتەب پێنج پۆل بوو، هەر پۆلی دەوری دە هەتا دوازدە تەلەبەی هەبوو، ئەمەش هەر ئەو دوو مامەستایەو حەسەنەفەندی بەڕێوەبەر بووین!
بڕیارمدا مانگەکی ڕەبەق بمێنیمەوەو تۆزەک مێشکم بێتەوە سەرەخۆ ئەوجە بگەڕێمەوە هەولێرێ، دەوری بیست و پێنج ڕؤژەک تێپەڕیبوو، دەوری عەسرێبوو، لەگەر مەڕبێنی ویستمان پیاسەکی بکەین، هاتینە دەرێ و دیتم لە دووریڕا چار پێنج کەس دەهاتن، دیاربوو لەدەرێی گوندیڕا دەهاتن، هەر چەند تەماشام دەکرد ئێکەکیان زۆر بە دختۆر شێرۆی دەچوو، گۆتم دەبی چاوم ڕەشکەو پێشکەی بکا، ئەو نێزیک دەبۆوەو زیاتر دەچۆوە سەر دختۆر شێرۆی، مەڕبێنەفەندی گۆتی: کاکە بابڕۆین درەنگە! گۆتم: ڕاوەستە، وابزانم ئەوانەی لەوسەریڕا دێن ئێکیان جیرانی منەو لۆکنەمن هاتیە!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 365 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆڕێن جڤاکی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتێن پەیوەستکری: 150
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 08-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هەژار کامەلا ) ل : 09-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 365 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
جەلەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,364
وێنە 105,686
پەرتوک PDF 19,410
فایلێن پەیوەندیدار 97,511
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
جەلەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
فۆڵدەر
کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - نەدیار ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.484 چرکە!