پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,002
وێنە 106,688
پەرتوک PDF 19,301
فایلێن پەیوەندیدار 97,310
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ژیان بەردەوامە
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژیان بەردەوامە

ژیان بەردەوامە
ژیان بەردەوامە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

لە سەر جێگاکەی ڕاکشاوە. قژێکی سپیی لوول و ئاڵۆز، لەچکەیەکی داڕماو کە ناتوانێ ملی پر چرچ و لۆچی بە جوانی داپۆشێ، سوخمەیەکی کۆنی ڕەنگ هەڵبزرکاو لەگەڵ دەستە پیر و بێ هێزەکانی کە جارجارە هەوڵ دەدەن بە دەوری خۆیاندا ئاماژە بە شتێک بکەن. شتێک لە ئیستادا یان ڕەنگە لە ڕابردوودا. جێگاکەی بۆنی ئارەقەی لەش دەدا. بۆنێک کە بۆ خۆی هەستی پێناکا، بەڵام بۆ ئەوەی دێتە ژوورەوە، کەپۆبزوێنە. شتێکە وەک شتێکی نەشیاو، وەک بۆنی قێزەونی پیری و کۆن بوونی ساڵەکان.
لەمێژە لەم ژوورە و لە ناو ئەم جێگایەدایە. چەندە؟ گرینگ نیە. هەر ئەوەندەی، لە مێژە. لەمێژە بە قەد ساڵەکانی ئالزایمێر. تەنیا چاوەکانین کاتێک سەیرت دەکەن و لێت ڕادەمێنن هەوڵدەدەن شتێک بدرکێنن، شتێک ڕەنگە لە هەنووکە، یان لە ڕابردوو و لە یادەکان.
لەو دیو شووشەکان بە پێچەوانەی ژوورەکە، دەنگی ژیان دێت، دەنگی قریوە و قاڵی منداڵان، دەنگی ژن و پیاو و گمە گم و تڕە تڕی سەیارەکان، دەنگی وردەواڵەفرۆشەکان و، هەناسەی شار.
لە تەنیشتیدا لە سەر تاقچەیەکی نزم دوو وێنە دەبینرێن، وێنەی دوو گەنجی ساڵەکانی زۆر لەمە پێش. یەکیان بە کەواوپانتۆڵەوە و ئەوی تریان تەنیا وێنەی ڕوخسار بە چاویلکەیەکەوە. بزەی سەر لێوی وێنەکە، دەکشێ و شووشەی چاویلکەکە ڕوونتر دەکاتەوە. کەواوپانتۆڵ لەبەرەکەیش پاڵی بە چیایەکەوە داوە. دەڵێی پێی وایە بۆ هەمیشە ئەو چیایە دەیپارێزێ.
هەندێ جار لە سەر پشت، هەندێ جار لە سەر شان و هەندێ جاریش لە سەر سمت، ڕۆژگار بەسەر دەکا. هیچی لە بیر نیە. بیری دێننەوە دەبێ بخوا و دەبێ بنۆشێ. دەخواو دەنۆشێ. وەک تەنیا جەستەیەک لە گۆشت و لە ئێسک.
دەرگا دەکرێتەوە. کچێک دێتەوە ژوورەوە. بە قاپێک چێشت و پەرداخێک ئاو بە دەستەوە. بە قاچەکانی دەرگاکە پێوەدەداتەوە. لە تەنیشتیدا دادەنیشێ و هەوڵدەدا نانی بە دەمەوە بکا. ئەم بەو چاوانەوەی کە دەڵێی هەمیشە شتێکی نهێنی پێیە بۆ گوتن، سەیری کچەکە دەکا:
رۆڵە! بە بارام بڵێ ئەمڕۆ بەفرێکی زۆر باریوە و ئاگای لە خۆی بێ. پێی بڵێ کەواو پانتۆڵەکەیم بۆ شۆردووە و لە بەریان کا، بە گۆرەوییە بەنەکانەوە کە پار بۆم چنین.
کچەکە سەیری وێنەکان دەکا.
پێی بڵێ دەزانم هەر بەو کەواو پانتۆڵانەوە بوو ناشتیان، دەمزانی ئەو ڕۆژە لە جیاتی بەفر خوێن دەباری، خۆ پێم گوت، خۆ، پێم گوت!
کچەکە دەستی بە کەوچکەکەوە دەلەرزێ. دڵۆپێک دەتکێتە سەر پەتووەکە. هەوڵدەدا بە دەستی چەپی بە گۆشەی کراسەکەی پاکی بکاتەوە. دەستی چەپی خراپتر لە دەستی ڕاستی دەلەرزێ.
بە ئازاد بڵێ عەینەکەکانیم بۆ شۆردووە، لە خەو هەڵنەستابوو، دایکی بمرێ، بۆم شۆرد. نازانم ئەم عەینەکانە چی بوون، بە خوا هیچ کچێک شووی پێ ناکا! بە خوا بە منداڵیش هەر بەستەزمان و داماو بوو، دڵی نەدەهات کەس ئازار بدا. هەمیشە مت و بێدەنگ بوو.
کچەکە، کەوچکەکە کە هەروا بە ئاسمانەوە ماوەتەوە، دادەگرێتەوە و دەیخاتەوە ناو دەورییە قوڵەکە. بە دەستماڵەکەی گیرفانی لووتی دەسڕێ. لە ڕەنگی فرمێسک دەکا.
پێی بڵێ ئەو کوێستانانە بۆ عەینەک نابن، کەس نیە بۆی خاوێن بکاتەوە، پێی بڵێ ئاگای لێ بێ منداڵ بۆی نەشکێنن. ئاخ، دەمزانی سەرئەنجام ڕۆژێک لێی بەجێ دەمێنێ و ڕێگای لێ ون دەبێ و ئیتر، دەمزانی، ئاخ!دەمزانی.
لە دەرەوە دەنگی ژیان بەردەوامە. منداڵێک دەگری. دەنگی ماشینێک دەیخنکێنێ. هەتاو لە سووچێکی پەنجەرەکەدا لە گەڵ تیشکی خۆی خەریکی گەمەکردنە. گەمەیەکی زەرد و سپی و ئاڵتونی.

بە بێ ئەوەی سەیری وێنەکان بکا، دەستیان بۆ ڕادەدێرێ و دەڵێ:
دایکم هەمیشە دەیگوت نوێژ زۆر بکە، قەت نوێژەکانت لەکیس نەچێ، دەیگوت کوڕت زۆرن و بەدکار و حەسوود زۆر. بەخوا زۆرم دۆعا دەکرد، هەمیشە، دەمگوت لانیکەم عەینەک لەچاوەکەیان هیچی لێنایەت، ئاخر زۆر مەزڵوم بوو. دەمگوت خودا دەیپارێزێ، ئەوی تریشیان هەمیشە تینووی بوو، کاتێک منداڵ بوو. هەمیشە بە دەست و دەموچاوی خۆڵاوییەوە دەهاتەوە و دەمی بە شێری ئاوەکەوە دەنا، دەمگوت خوا لە بەر خاتری ئەو خاک و خۆڵە دەیبەخشێ و دەیپارێزێ، دەمگوت خاک و خۆڵی منداڵیی بەسە،
کچەکە هەوڵدەدا ئاوی بە دەمەوە بکا. بە لێوە وشکەکانی قومێک لە ئاوەکەدەدا. کچەکە هەوڵ دەدا وا دابنیشێ کە وێنەکان نەبینێ. هەست دەکا تاقەتی نەماوە.

ئەوەندەی نەماوە باوکیان بێتەوە لە دووکان. کە هاتەوە دەبێ پێی بڵێم ئەمڕۆ خامەی سپی لەبیر نەکا. ئەو ساڵە کە باوکیان مرد هەر ئەوان بوون چوون خامەیشیان بۆ باوکیان کڕی. براگەورەکەیان پارەی دانێ. لەو ڕۆژەوە عەینەک لە جاوەکەیان لە ڕەنگی سپی ترسا. ئەوی تریشیان تا یەک ساڵ دوواتر لە لەبەرکردنی ژێرکراسی سپیش خۆی دەبوارد. ئا هەستە، ئادەی! تا نانەکە گەرمە با بێن بخۆن. لەواشەیەشم بۆ کردوون، ... بە ڕۆنی کوردی. لە پێنجوێنەوە هاتووە. هەفتەی پێشوو بۆیان ناردین. هەرچەند لە سەر سنوور لە بارگینەکە بەربووەتەوە و کەمێکی لێ ڕژاوە.
ژیان لە دەرەوە، لەو دیوی دیوارەکانەوە خانووەکە گەرم گەرم دەکا. هەتاو، بەرەو دوواپیاسەکانی ئەو ڕۆژەی کۆڵانەکانی شار دەڕوا. لە ژاوە ژاو و دەنگە دەنگی ژیانی ناو شار ماندوو بووە.
رێک لە سەر بانیژێکە بوو پێم گوتن. لە گوندی ناو دۆڵەکە. ئێوارە بوو. بەم خۆمدا کێشا، گۆنای خۆم ڕنی. گوتم بڕیاری گەنجیەتی بڕیار نیە، هەوای سەرە. گوتم گوناحی تەپ و تۆزی ناو کۆڵان و ئەو بنجۆیە بوو وا قەت تاقە قڕان چییە تێیاندا نەدۆزیەوە. بە باوکیانم گوت لە جیاتی دەمنەکەی بن پشتوێنی، کەمێک زیاتر ئاگای لە کوڕەکان بێت. نەمزانی دووکەڵەکان بە چاوی خۆماندا دەچنەوە، نەمزانی.

بەدەم قسەکردنەوە، چەند کەوچکێکی لە خواردنەکە خواردووە، هەروەها چەند قومێک ئاو. کچەکە سەیری ئاوەکە دەکا، بیردەکاتەوە تەنیا شتێک کە هەتا هەتایە وەک خۆی دەمێنێتەوە، ... نە چرچ دەبێ و نە شتی لەبیر دەچێتەوە و، نە بە لێرۆیشتنی خەم دایدەگرێ. وێنەکان کە ساڵانی ساڵە لەوێن، لە ئاو دەچن. ئەوانیش خەمی خۆیان ناخۆن، خەمی لیڕۆیشتنەکان ناخۆن. وەک خۆیان، وەک ساڵانی ساڵ لەوە پێش هەر لەوێدان، لە ناو قاپ و چوارچێوە سیحراوییەکاندا. چەند حەز دەکا هەستێ و وێنەکان بێنێ و لە نزیکەوە پیشانی بدا، بەڵام ناوێرێ. شتێک لە دەروونەوە پێی دەڵێ ئەمە کارێکی باش نیە. دەبێ لێگەڕێ وێنەکانیش تەنیا بیرەوەری بن و بەس لای ئەو.
دەزانی! نەمدەزانی ڕۆژێک کەسێک پەیدا دەبێ ئەوەندە کوڕی منی خۆش بوێت کە گۆشتی لەشی بخوا و تەنیا ئێسکەکانی بۆ من بهێڵێتەوە. ئەو ڕۆژە تەنیا ئێسکەکانیمان ناشت. بۆ خۆم باوەشم پیاکرد، هەرچەند بۆ خۆی هیچی نەگوت و هیچی نەدرکاند، بەڵام من گێژنەبووم، زانیم، چاکم زانی. وەک هەمیشە کاتێ باوەشم پیاکرد، مت و بێدەنگ بوو. هەمیشە وابوو. تەنیا خۆی لە باوەشمدا کڕدەکرد، وەک بڵێی ئیڕە خێراترین شوێنی دونیایە، شوێنێک نیە بۆ مانەوەی هەمیشەیی. لە سەر هەست خۆی ڕادەگرت، تا من تێر دەبووم، کە قەتیش تێرنەبووم. باوکیان دەیگوت منداڵەکان لووس مەکە، ترسنۆک دەبن، ئاخ خۆزگە لووس باردەهاتن، خۆزگە! وەک کوڕی دراوسێکەمان کە بۆ خۆی لە شارانە.
کتوپڕ لەو دیو پەنجەرەکەوە دونیا تاریک هەڵگەڕا. سەرەتا بایەکی توند هەڵیکرد و ئەوسا هەوری ڕەش ئاسمانی داگرت. بارانێکی خۆشی هاوینە ڕووی لە وڵات کرد. دەنگی ژیان لە دەرەوە خنکا، تەنیا دەنگ، دەنگی سروشت.

ئا هەستە ڕۆڵە، هەستە! ئیستا دێنەوە، لە گەڵ باوکیان. ئاو و چێشتیان بۆ سازبکە. ئەرێ ئەوە من چی دەڵێم؟ ئەی خۆم چیمە؟
ویستی هەستێتە سەرپێ. دەستی بە چۆکییەوە گرت. کچەکە سەرەتا ڕایگرت، بەڵام دوواتر یارمەتی دا هەستێ. کە هەستا، بەرەو تاقچەکە ڕۆیشت. لە وێنەکان نزیک کەوتەوە. ئارام پەنجەی بە سەر هەردووکیاندا هێنا. چاوەکانی دەڵێی لە جیاتی ڕووانین، قوتی دەدان. ئەوسا وتی:
ئەم توخمە سەگانە نازانم بۆ سەردانم ناکەن، ئاخر شەرتی ئەولادی ئاوا دەبێ؟ باوکیشیان هەروابوو، کە نەخۆش دەکەوتم نەدەهاتە ژوورەکەم، ڕادەوەستا تا چاک دەبوومەوە.
کچەکە ئارام بەرەو پەنجەرەکەی دەبا. حەز دەکا دەرەوەی پیشان بدات. دەرەوەی دوو جۆر لە ڕۆژێکی گەرمی هاوینیدا. حەزدەکا بەردەوامیی ژیانی پیشان بدا. ئەگەرچی هیچ دەنگێک جگە لە دەنگی سروشت ناگاتە گوێ. ئەو سروشتەی باوەشی بۆ هەموو شتێک کراوەیە، بۆ هەموو شتێک.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 133 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 07-07-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 08-07-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-07-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 133 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,002
وێنە 106,688
پەرتوک PDF 19,301
فایلێن پەیوەندیدار 97,310
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.359 چرکە!