بێوەژن کۆشی
بێوەژن: ژنێکە کە مێردەکەی نەماوە و مردووە، خۆی ماوەتەوە و ئەرکی بە خێوکردنی ماڵ و منداڵی بەتەنها کەوتۆتە ئەستۆ، بۆ ئه و پیاوەی کە ژنەکەشی مردووە هەر دەوترێت: بێوەپیاو، سەختی ژیان و کۆست کەوتن و بێوەژەن کەوتن لە کوردەواریدا زۆر دژوار بووە چونکە کارکردن هەمووی بەدەست وبازوو بووە، هەڵبەت پیاویش له و بوارەدا ماسوڵکە و شان و باڵی گونجاونترە، بۆیە ئه و ژنەی بەتەنها بمابایە و پیاوی نەبووایە، ڕەنج و زەحمەتکێشیەکەی دەبووە دوو هێندەی پێشووتری، ئه و زەحمەتکێشانە بۆ بە خێوکردنی ماڵ و منداڵ پێی دەوترێت: بێوەژن کۆشی، ئەوەش بووە بە ئیدیۆم و بە پیاوێکی ڕەزیل و قرچۆک و دەست قوچاو و کە لە هەموو کارێکدا دەیەوێت بپچڕێتەوە و پاشکەوت بکات و بۆ خۆی لابدات و هەر هەڵی بگرێت و بۆ خۆیی و ماڵ و منداڵی سەرف و خەرج نەکات بەتەوسەوە پێی دەوترێت: ئه و بێوەژن کۆشیەی بۆ کێ دەکات؟. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 725 جار هاتیە دیتن