پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,796
وێنە 105,949
پەرتوک PDF 19,368
فایلێن پەیوەندیدار 97,484
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
خاڵە حەمە، هاوڕێی گیانی بەگیانیی مام هەژار: بەو هەموو دەردەسەریانەشەوە هەژار هەر ئەوینداری کوردستان بوو
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خاڵه‌ حه‌مه‌

خاڵه‌ حه‌مه‌
هەژار موکریانی (عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندی 1921-1991) خاوەن قەڵەمی بەپیت و بەرەکەتی مەیدانی شیعر، فەرهەنگ، چێشتی مجێور، هەمبانە بۆرینە، تەرجومە (گۆڕین) بۆ زمانی کوردی و لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانەکانی دیکە، تاڵ و شیرینی چێشتووە، لە خۆحەشاردانەوە تاوەکوو ئاوارەیی و دەربەدەری، مەردانە خۆی خاوەنی خۆی بووە، نەک کەسێکی دیکە ئاڕاستەی کردبێت، هۆگری کورد و کوردستان بووە و بۆ گەلی کورد و سەرکردەی شۆڕشەکانی کورد شیعری گوتووە.

هەژار، خاوەن فیکری ڕوون و مێشکی گەش، لە شار و گوندی خۆی، لە ئاوارەییدا، بە ڕەنجی شانی خۆی و ئارەقەی نێوچاوان بژێویی پەیدا کردووە. لە نووسینی شیعردا ئازاد بوو، لە ژیانیدا سەرەقەڵەمی نووسینی قبووڵ نەکردووە، ئەوەی شایستە نەبایە نە بە زار و نە بە شیعر و نە بە نووسین پەسندی نەدەکرد و ڕێڕەوی ژیانی گەواهیدەری ئەم ڕاستییەن.

هەر بۆیە، لە ئاسمانی ئەدەبی کوردیدا ئەستێرەیەکی گەشە، ئەم گەشاوەییەی زۆر لەقەڵەم بەدەستە وشە فرۆشەکانی مەیدانەکەی ئازار دەدا و ناحەزییان بۆ دائەتاشی، بەڵام نەیانتوانی لە کێوی بەرزی ئەودا، گرمتێک داڕووخێنن و لە ڕێبازی بارزانیی نەمر و کوردایەتی و شۆڕشەکانی کورد و ڕاستیی ئامانجەکە و بیر و هزر و بۆچوونی دووری خەنەوە. لەم یاد و دیمانەیەدا، محەمەد عەزیز ناسراو بە (خاڵە حەمە)، هاوڕێی گیانی بەگیانیی مام هەژار، بەم جۆرە وەڵامی پرسیاری تایبەت بەم گەورەشاعیرەی کوردی دایەوە.

(باسنیوز) تێڕوانینت لەمەڕ ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەدەبیی مام هەژار چۆنە؟ یان هەوڵ و تەقەڵاکانی بۆ بەرهەمهێنانی گەنجینەی وشەی ڕەسەنی کوردی چۆن بووە؟

خاڵە حەمە: مامۆستا هەژار، لە 1/6/1921 لە شاری مەهاباد هاتووەتە دنیاوە، لەبەر ئەوەی مەلازادە بووە، لە سەرەتاوە لای باوکی، پاشانیش لای مەلایانی دیکە ڕوو لە خوێندنی ڕێبازی ئایینی دەکات. بەهەشتیی مامۆستا هێمن دەڵێت: لە خانەقای شێخی بورهانی خوێندوویەتی، کە دەتگوت کەشتیی نووحە و هەموو توخم و تۆوێکی لێ کۆببووە، هەر شێوازەیەکت بویستایە دەبەر دەستدا بوو، لەبەردەست و لەژێر چاوەدێریی پێشەوا قازی محەمەدی ئەدەبدۆست و ئەدەبپەروەردا فێری ڕۆژنامەنووسی بووە و شیعری بە کۆماری کوردستان و شۆڕشەکەی هەڵگوتووە و ناسناوی شاعیری میللیی پێ دراوە، لە ژیانی ئاوارەییشدا بە دەردی خۆی گوتەنی، بە شەقی زەمانە فێری شێوە لێک جیاوازەکانی کرمانجی کراوە، لە ژیانی پێشمەرگەییدا شارەزای شارەزوور و شارباژێڕ و گەرمیان و بتوێن و هەولێر و خۆشناوەتی و سوورچی و باڵەکایەتی و ناودەشت و گەلێک شوێنی تریش بووە، هەر پیرێکی کوردیزان و زیندووی دەست کەوتووە، زۆر بەوردی دۆزیویەتەوە و هەرچیی لە دەمیانەوە دەرچووە قۆستوویەتیەوە و ئه و هەمووەی کۆکردووەتەوە و بەکاوەخۆ لە بێژنگی داون و بنژیای جوودا کردووەتەوە و ساغ و پتەوی هەڵبژاردووە و بە مێشک و دڵی خۆی سپاردووە. ئیدی بۆ سەیرە، کە هەژار کوردیزانێکی بژاردە بێ.

(باسنیوز) بەرهەمەکانی مام هەژار، بەتایبەت شەرەفنامە لە ئاستی بەرز نرخێندراون، ئەوەندەی ئاگادار بووی، سەرسامبوونی ڕووناکبیران بە بەرهەمە ناوازەکانی تا چ ئاستێکە؟

خاڵە حەمە: تا ئاستێکی زۆر باش بوو، بە نموونە: د. کەمال مەزهەر دەڵێت: (هەژاری شاعیر، کە بەشێکی تەمەنی لە میحرابی (شەرەفنامە)دا برده سەر، بۆ خۆی شۆڕەسواری فارسی و کوردییە). مامۆستا مەسعود محەمەدیش دەڵێت: (شەرەفنامە کوردییەکەی هەژار گەلێک لە فارسییەکەی شەرەفخان بەهێزترە). هێمنی شاعیریش له و بڕوایەدایە، کە (شەرەفنامەی هەژار دەبێ بکرێتە بەردی بناغە بۆ کوردیی ئەدەبی و زمانی یەکگرتوومان).

با لە سەر زاری خودی مامۆستا هەژاری لەدەستچووەوە بەدوای ژیانی پڕ ڕووداویدا پێ هەڵگرین: (بە هیوا بووم ببمە مەلا و جێی باپیران بگرمەوە، بەڵام تەقدیر لەگەڵ تەگبیر ڕێک نەهات و نەهاتی هاتە جەستەم و تووشی ژیانی ئەستەم بووم! هێشتا ڕەواڵێکی کاڵ بووم، باوک کۆچی دوایی کرد، ئەرکی ژیانی خوشک و براکانم کەوتە سەر گەردنم، خوێندن نەما، لە ڕێی ئێروودی خۆ و خێزانم شانم دایه بەر کاسبی و بە ڕەنج و کردەوە و کۆشی و بە گەنم و تووتن فرۆشی خۆم کردە بازرگانۆکە و لام وابوو هەر پێوه دەچم، تازە بارەکەی ناگۆڕم!؟.

لەملا و ئەولا خرایە گوێچکەی دڵەوە، کە نیشتمانی ژیانگەم داگیرکراوی نامۆیە، لاوی گەرەکە خۆی لەپێناوی ماندوو کا و بەرەپێش هەنگاو هەڵێنێ و ئاوڕ نەداتەوە سەر خۆ.

کەوتمە سەر هەوای پیاوەتی و لاوەتیم بۆ تەرخان کرد، گوتیان ڕەشیدخانی بانە دەگەڵ داگیرکەر شەڕیەتی، بوومە چەتەی یاریدەری و کاتێ ئەویش چەتی تێ خست! چوومە کۆمەڵی ژێکاف و بوومە بوێژی شۆڕش و تووشی حەپسی عەجەم هاتم و لە دەرفەتێکدا هەڵاتم و ژینی بێچووم لێ بوو بە خەونی برادەر و بوومە هەژگەل بابردە و ئاوارەییم دەستی پێکرد).

ئینجا هەژار ڕوو دەکاتە سلێمانی و دوای ماوەی نێزیک بە ساڵێک بەره و بەغدا دەکەوێتە ڕێ، خۆی دەفەرموێ: (بە ژیانی پەنانشینی نەسامەوە، نەشارەزا و کوێر و کوتر بەره و باشوور دام قلاشت و بێ زووان و بێ کەس ناسین لە بەغدایە گیرسامەوە، لە عەنباری قوڕەکاری و شاگرد مەیخانەیی کردن و نۆکەریی ماڵە گەوران و جاڕوکێشی و کاشی ماڵی و سەرعەمەلە و دوکانداریی بە نان هێدی هێدی گوڕ و تینی ژینی جوانیم تێدا دەمرد!).

لەگەڵ ئه و هەموو ناکامی و چەوساندنەوە و دەردەسەرییانە، ئەوینی کوردستانی هەمیشە میوانی ئازیزی دڵی پڕ هیوا و حەسرەتی مام هەژار دەبێ، هەر ئه و ئەوین و هیوادارییە بۆی دەبنە هاندەر و ورەبەرزی و خۆڕاگرتن، دیاردەی ئه و ئەوینی خۆشەویستیی کوردستانەی له و هۆنراوە بەرزەیدا دەردەکەوێت، کە یەکەم جار لەسەرپشتی وێنەیەکی خۆی نووسیویەتی و پێشکەش بە مامۆستا جەمال نەبەزی کردووە:

بە دەربەدەری یا لە ماڵی خۆم – لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم

کۆک و پۆشتە بم ڕووت و ڕەجاڵ بم - کۆشکم دە قات بێ وێرانەماڵ بم...

درێژە بەم شیعرە دەدا و جەزبەی خۆشەویستیی کوردستان کێشی دەکا و شانازی بە کوردبوونی خۆیەوە هێندە تینی بۆ دەهێنێ، دەیگەیەنێتە لوتکەی لووتبەرزی و بێ چەند و چوون دەفەرمووێ:

بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم – بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم

بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە – لەودنیاش بۆ کورد تێ هەڵدەچمەوه.



(باسنیوز) وەک دەڵێن، ژیانی (هەژار) پڕ لە دەردەسەری دەبێ، لەگەڵ ئەوەشدا دوچاری نەخۆشییەکی سەخت دەبێت و بێهیوا دەبێ و هۆنراوە بۆ مەرگی خۆی دەنووسێت، دواتر پێچەوانە بووەوە، زانیاریتان لەم ڕووەوە چییە؟

خاڵە حەمە: ژیانی سەرتاپا ناکامی، هەژاری ئاوارە تووشی نەخۆشیی سیل دەکات و هێندەش بڕست بڕ دەبێ و پزیشکان دەستی لێ دەشۆن، بۆ ئه و ساتە مەرگەی ئەوسای دوو هۆنراوەی داناوە، یەکێکیان به ناوی- نامرادێک – بۆ کێلی گۆڕەکەی. دووەمیان به ناوی – خۆشیی دواڕۆژ -، بەهۆی کاکە زیادی حەمە ئاغای کۆیە و چەند خێرخوایەکی تر دەیگەیەننە لوبنان و لە نەخۆشخانەی دێرێک تەختێکی بۆ پەیدا دەکەن، دوو ساڵ و دە ڕۆژ له و نەخۆشخانەیە دەمێنێتەوە و له و مەودایەدا بە خوێندنەوە، ڕۆشنبیرییە عەرەبییەکەی بەهێزتر دەکات و دوای چاکبوونەوەی ڕوو لە بەغدا دەکاتەوە.

هەژار دەڵێت: (زامی موژدەی چاکبوونەوەم لە دەردەکەم پتر ئێشا و باری ئەمجارە گرانتر بوو! بە چڕژاوی و کەوکراوی و هێز و توانا پێ نەماوی، دەبوایە وەک تانی ساغیم کاری فەرهادی چین بکەم، تا نانێ بە ڕەنجی شان و دوور لە سوپاسی نامەردان بەدەست بێنم! سەرلەنوێ تێ هەڵچمەوە، لەسایەی پیشەکەی پێشووم، کە گزک و تۆزتەکاندن بوو، توێچووم لەلای وێنەگرێکی دەست کەوت و به و ڕێکەوتە فێری وێنەکێشان بووم و تۆزە تۆزە لە ڕەنجی بەمزەکێشان تەکیمەوە، جاروبارە نیوە تێریەک دەیدیمەوە، بەڵام ئەویش زۆری نەبرد! ئه و بڵێسەی هومێدەشم کوژایەوە.- شورتەی مەلیک – پەڕیان هەڵپەرتاوتم و سپێریان بە قیر هەنگاوتم، چاری ناچار دە جزیریان پەستاوتم).

هەژار مەودایەکیش لە کەرکووک گوزەراندوێتی و شاگردی وێنەگر (سۆنا) بووە و لەگەڵ مامۆستا مەلا شوکر مستەفا لە ژووری ئوتێلێک لەوبەری خاسە ژیاون و بەلاسایی لە مەحوی شیعرێکی داناوە، کە سەرتاکەی بەم جۆرە دەست پێ دەکات:

- لە کەرکووکم بە ئاب، ئارەق لەبەر گەرما نەکەم چ بکەم

کە بەرچایی بە ماستی شل، بە پیاڵێک چا نەکەم چ بکەم

لە کۆتاییەکەشیدا دەڵێ:

شەممە هەڵگرتنە بۆ بان و خۆدانە بە عەرزیدا

هەتا خه و دوو قسەی قۆڕیش دەگەڵ شوکرا نەکەم چ بکەم.

به نێزیکی سێ ساڵان به سەرگەردانی و هەناسەساردی لە سووریا بەسەر دەبا و – ماڵی حاجۆ لە قبور البیض پەنای دەدەن و بەخێوی دەکەن، له و مەودایەدا چەند شیعرێکی داناوە، سەرلەبەر ورە و بڕوا و خۆشەویستیی کوردستانە.

(باسنیوز) هەژار کەی گەڕاوەتەوە شاری بەغدا؟

خاڵە حەمە: دوای شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958ی جەنەراڵ قاسم و هەوڵەکانی، هەژار دەگەڕێتەوە بەغدا و له و ڕووەوە دەفەرمووێ: (بەره و بەغدام بادایەوە و چوومەوە سەر دەقی جاران، بوومەوە یەک لە هەزاران، لە ڕووت و برسی و نەداران، لەناو بێدار و باراندا دڵۆپی ڕێژنەباران بووم! لام وانەبوو هەرگیز مردوو دەژێتەوە... چیرۆکی عیسا و لازاریش بەلامەوە ئەفسانە بوو، بەڵام ئەوەی بۆ من ڕووی دا، بۆ پێچەوانەی باوەڕم، چاتر بەڵگە و نیشانە بوو).

(باسنیوز) وەک دەڵێن، کە بارزانیی نەمر لە سۆڤیەت دەگەڕێتەوە، دەنێرێت بەدوایدا؟ ئەوە چۆن بوو؟

خاڵە حەمە: بەڵێ، کاتێ بارزانی لە شوورەوی گەڕایەوە، دەنێرێتە دوای، ئەم لێپرسینەوەی بارزانی بە خەوێکی لە خەم ڕابوون بۆ خۆی لێک دەداتەوە، له و کاتەوە لەژێر سایەی بەهەشتی بارزانیدا درێژە بە خەبات و بە چالاکیی هونەری نووسین و هۆنینەوەی خۆی دەدات و کەلێنێکی گەورە لە خانەی ڕاگەیاندن بۆ پارتی و بۆ کورد پڕ دەکاتەوە.

(باسنیوز) دەربارەی ئه و لالێکردنەوەی بارزانی، هەڵوێستی مام هەژار چۆن بوو؟

خاڵە حەمە: هەژار موکریانی خۆی دەڵێت: (بارزانی نەک تەنیا بۆ من، بۆ هەموو نووسەران چا بوو، بۆ بێکەس وەختی خۆی کەس بوو، بۆ قانیع و مام هێمن و جگەرخوێن و گشت نووسەر و شاعیرانی بێ بەش و ناکام برا بوو، ئەگەر کەسانێک وا بزانن، کە من بۆرە خزمەتێکم بە زمانی کوردی کردووە، با مەمنوونی بارزانی بن).

(باسنیوز) نووسینەکانی لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکاندا تا چەند کاریگەریی هەبووە و کوردایەتیی پێوە دیار بووە و چەند خزمەتی بە نەوەکانی کورد گەیاندووە؟

خاڵە حەمە: تا ڕادەیەکی زۆر، بۆ نموونە: لە ڕۆژنامەی (کوردستان)دا وتاری زۆر بەنرخی بە ناسناوی (شڕۆڵ)ەوە بڵاو کردەوە، لە ڕێگەی ئه و وتارانەوە وانەی کوردایەتیی بە کیژ و کوڕی کورد دەدا، کوردستانی پتر بە کورد دەناساند، ڕەگی خۆشەویستیی کوردستانی لە دڵ و دەروونی لاواندا ئەستوورتر دەکرد، لەسەر کوردبوونی کورد و نیشتمانی کورد داکۆکیی دەکرد، کە ڕۆژنامەی ئەوسای (الثورة) کوردی دەبردەوە سەر عەرەب و گەلانی دیکە و هەوڵی دەدا سەرچاوەی ڕەسەنی کورد لێڵ بکات، هەژار بۆ پەرچدانەوەی بانگەشەی گڵاوی ئه و ڕۆژنامەیە، دەمەتەقێیەکی لەسەر زاری بایز و پیرۆت لە ڕۆژنامەی (کوردستان) بڵاو کردەوە، کە لە شوێنێکیدا دەڵێ:

باپیر: ئێژێ گەلی کورد ئەتاوێنمەوە – ناوی لە دەفتەر ئەکوژێنمەوە

ئەبێ قوتابیان، دەم کورد و چیاکانی – خۆمیان لێ بکەمە گەماڵی سانی

بایز: چی چی؟ ئا، پیرۆت بۆمی بڵێوە – پێم ناڵێی کێیە ئەم سەگباب خێوە؟

هەی باوکی لە گۆڕ نەحەوێتەوە – کورد مۆمی نووشتەس بتاوێتەوە!

لە کۆتاییشدا لەسەر زاری بایزەوە دەڵێ:

ترسی چی پیرۆت – گەل قووتدانی چی؟

هەر بەبیری خۆت هێتلەری باوکی ئەم ڕۆژنامەیە – کوا؟ کێ ئەزانێ گۆڕی کامەیە

هەزار پالەوی و سەد گەماڵ مردن – بە کەس قووت نەچووین کوردت هەر کوردن.

نەفرینی بۆ داگیرکەرانی کوردستان دەنارد و لاوی کوردی هان دەدا بۆ خەباتکردن لە ڕێگەی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستاندا، له و کاتەوە ئەوینداری بیرکردنەوە و نووسینەکانی بووم و پاشانیش لە شۆڕشدا بووینە هاوبیر و هاوئامانج و دۆستی گیانی و تا جێی هێشتم ئه و پێوەندییەمان بە گەرمی خۆی هەر پاراستبوو.

(باسنیوز) ئەی لە شۆڕشدا، بەتایبەت لە ڕاگەیاندندا ڕۆڵی چی بوو؟

خاڵە حەمە: هەژار لە شۆڕشیشدا هەر سەرگەرمی چالاکی بوو لە بەشی ڕاگەیاندن، سەدەها گوتار و پەخشان و هۆنراوەی لە ڕۆژنامەی (خەبات) و (دەنگی پێشمەرگە) و (ئێزگەی دەنگی کوردستان) بڵاو کردووەتەوە، هەر له و ڕێڕەوەدا بڕوا و خۆشەویستی و ئومێدی بە بارزانی دەگاتە پلەی پێوەندارێتیی مرید و ڕێبەر و ئه و دڵگەرمییە هێندە بەتین دەبێ، کە ئه و هۆنراوە شاکارەی – بۆ بارزانی – لێ دەزێ، کە بەم جۆرە دەست پێ دەکات:



ئەگەر شەوە و گرمەی هەور و بارانە

ئەگەر بەفرە و شلێوەیە و تۆفانە

ئەگەر گێژە و کڕێوەیە و بۆرانە

ئەگەر لە هەر جێدا چەتە و گۆڕانە

تۆ شارەزا و ڕێ نیشاندەری لاوانی

بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانی



(باسنیوز) بەرهەمە ناوازەکانی مام هەژار، گرنگترینیان کامانەن، ئەوانەی بڵاو کراونەتەوە و ئەوەی وەک تۆ ئاگادار بیت لە پاشی بەجێ ماون؟ جگە لە چێشتی مجێور، هیچ بیرەوەریی دیکەی نووسیوە؟

خاڵە حەمە: تۆ ئەگەر بۆ بەرهەمی ناوەزەی بگەڕێی، ئەوا هەموو بەرهەمەکانی ناوازەن و گرنگ و پڕبایەخن. ڕووناکبیرانی کورد کۆکن لەسەر ئەوەی، کە هەژار بەرهەمێکی گەلەک فراوانی بەنرخی لەپاش خۆی بەجێ هێشتووە، لەپێشیانەوە، وەرگێڕانی شەرەفنامە، داستانی مەم و زینی خانی، دیوانی مەلای جەزیری.

قانونی (طب)ی (ابو عەلی سینا) کە لە عارەبییەوە کردوویەتییە فارسی، وەرگێڕانی چوار بەرهەمی د. عەلی شەریعەتی، وەرگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ سەر زمانی کوردی، مێژووی – سلێمانی لە عارەبییەوە کردوویەتی بە فارسی، هۆزی گاوانی لە عارەبییەوە کردوویە بە کوردی، فەرهەنگی کوردی کوردی و کوردی فارسی بە دوو بەرگ، دیوانی هەژار، چێشتی مجێور، خەیام بە کوردی و...

جگە لەمانەش، سەدەها وتار و شیعری لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بڵاو کردوونەتەوە و لە سەردەمێکیشدا وەک لە پێشتر باسمان کرد، بۆ خۆی چێڵەی ئاگری بۆ شۆڕشی کوردستان لە داستانی گیانبازی و قارەمانێتیی پێشمەرگە گرد دەکردەوە و لە ڕێی شیعرەکانیەوە دەیکردەوە چاوگەی خۆشکردنی ئاگری شۆڕش.

(باسنیوز) ئەی سەبارەت بە بیرەوەرییەکانی زانیاریتان هەیە؟

خاڵە حەمە: بەڵی، ئەوەندەی بزانم شەشسەد پەڕەی لە بیرەوەرییەکانی نووسیوەتەوە، بەڵام بەداخەوە پێڕانەگەیشت تەواوی کات و چاپی بکات، دوازە شیعری بە کاک فەرهاد شاکەلی دا، لەسەر داوای کاک فەرهاد، کە چاپی بکات.

(باسنیوز) سەبارەت بە کۆچی دوایی چی دەڵێیت؟

خاڵە حەمە: هەژاری ئەوینداری کوردستان، هەژاری هەمیشە پێشمەرگە، هەژاری 44 ساڵان ئاوارە، هەژاری شاعیری میللیی کۆمار، هەژاری گڕی کڵپەی شۆڕش خۆشکەر بە هۆنراوەکانی، هەژاری شۆڕەسواری زمانی کوردی، هەژاری خێر لەخۆنەدیو، لە ڕۆژی 21/2/1991 لە کلینیکی تاران ماڵئاوایی لە خامە و لە گەلی کورد کرد و لە ڕۆژی 22/2/1991 لە گۆڕستانی مەهابادی دایکی، لەلایەن گشت دانیشتوانەوە، لەنزێک مامۆستا هێمن بارگەی خرا و تەنی شەکەتی بە خاک سپێردرا.

- لە کاتی کۆچی دوایی مستەفا بارزانی و بەخاکسپاردنی، هەژار موکریانی بەم شاکارە هۆنراوەیه کە لە ناخ و هەست و سۆزێکی بەرزەوە ئه و وشانەی بە خەمناکی و کۆستێکی گەورەوە دەردەبڕی، سەرجەم ئامادەبوانیشی سەرسام کرد، کە دەڵێت:



بارزانی، پاڵەوانی کورد

هیوای پیر و جەوانی کورد

خەبەریان پێ دام تۆ مردووی

بە دیمەن لەبەرچاو ون بووی

من دەزانم تۆ نامری

تۆ لە مردن بەهێزتری

ڕۆژێک لەناو شاخ و چڕێک

دێتە سەر ئەم زەوییە کوڕێک

نۆ مانگە لەبەر مەمکانە

دایکی یەخسیری تورکانە

بێشکەی کوڕ زیندانی ڕەشە

لە ڕۆشنایی بێبەشە



زڕەی زنجیری دوولایی

بۆتە دەنگی لای لایی

جێگا گۆڵکە و دارەدارە

گۆشەی زیندانی شەدارە

تەمەن چواردە ساڵە جوانێ

بەدەوری خۆیا دەڕوانێ

هەرچی دەی بینێ ئەسیرە

وەک دایکی مل بە زنجیرە

کوردگەل مەڕی بێ خودانە

چەقەڵ دێری گورگ شوانە

لە حیرفان خوێنی دەچۆشێ

ژین بە ئازادی دەفرۆشێ

لێ بڕاوە تۆڵە بستێنێ

بەندی خەنجەر دەترازێنێ

کاڵەی نووین هەڵدەبەستێ

کێ هەیە ئه و پێی نەوەستێ

کوردخۆران هەڵت و بڕ دەکا

کوردستان گران شڕ دەکا

تورک و عەرەب دەبەزێنێ

جەرگی شاهان دەتەزێنێ

دوژمن لە زەبری دەتاسێ

کێ بێت بارزانی نەناسێ

بەر لە شۆڕشی بارزانی

کەس بە کوردی نەدەزانی

ئه و کوردی بە دنیا ناساند

هاواری بە دنیا گەیاند

لە هەر چوارقوڕنەی دنیادا

لەسەر بەرد لەناو دەریادا

بە کێ بڵێیت کوردستانی

پێت دەڵێ بڵێ: بارزانی

جاشە دوژمنە کوردەکەش

بەهۆی ئه و بوونە خاوەن بەش

ئه و نانەی دەیخۆن هی ئەوە

له و ڕا گرچوویان پتەوە

بارزانی شەست ساڵی ڕەبەق

جێ خەوی تاشەبەردی ڕەق

بە شاخ و شکێڕانەوە

بە بەندەن و لێڕانەوە

لە غوربەت و دەربەدەری

غەمخۆر و لە خۆشی بەری

بۆ گەلی چەوساوەیە

قەت تاوێ نەحەسایەوە

بەره و ئازادی هانیداین

ڕێگەی پیاوەتی نیشانداین

دوژمنی بۆ بێهێز کردین

تاریکی لەسەر لابردین

مانگی ئاسمانی کوردانە

بێ ئاوابوون و نەمانە

ئەوانەی بە مانگ دەوەڕن

لەڕاست لۆمەی ویژدان کەڕن

بارزانی بابی هەژاران

هەتوانی دڵ برینداران

شیوەن شایانی تۆ نییە

ئەسرین ڕشتن چی بۆ نییە

من بۆ دەربڕینی هەستم

پەیمانت لەگەڵ دەبەستم

تا دەمرم پێت وەفادار بم

چۆن بووم هەر هەمان هەژار بم



بارزانی، پاڵەوانی کورد

هیوای پیر و جەوانی کورد

خەبەریان پێ دام تۆ مردووی

بە دیمەن لەبەرچاو ون بووی

من دەزانم تۆ نامری

تۆ لە مردن بەهێزتری.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 772 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.basnews.com
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-12-2021 (3 سال)
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هەڵبەست
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 22-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 22-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 22-06-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 772 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.121 KB 22-06-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,796
وێنە 105,949
پەرتوک PDF 19,368
فایلێن پەیوەندیدار 97,484
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.625 چرکە!