پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,421
وێنە 105,691
پەرتوک PDF 19,410
فایلێن پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,396
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
قوماش 145
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 145

قوماش 145
قوماش 145
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

لەناو تەرەنتەری فکرو خەیارم لای هەولێرێ بوو، دەمگۆ دەبی داکم و بابم کووبن، دختۆر شێرۆو قادر قرپەستوور چبکەن، دەرودراوسێیەکانیدی دەبی چبکەن، دەبی بازۆ خۆخی گۆستبیتەوە یان، ئەدی هەورین دەبی ئێستا وەزعی کووبی، ئەتوو برێی زانیبی ئەمن چوویمە گوندی و دامەزرایمە، دوایێ هەر لەخۆمە گۆتم: کورە هەی ڕەحمەت لەبابت، ئەتوو بەخۆت دوو ڕۆژە لە مارێ دابڕای، ئێک نەزانی دەرێ دە سارە ئاگای لە کەس و کارو جیرانان نەمایە! لەو داڵغەو خەیارانە دابووم، تەرەنتەر ڕایگرت و گۆتی: یاڵلا دابەزن، هاتینە خوارێ و ئێکی دینارەکمان دایێ، لە دەو ڕوباری ڕاوەستاین و چاوەڕێبووین، دەبەک بێ بمانپەڕێنیتەوە لۆ ئەوبەری، ئەمە چاوەڕێمان دەکرد، وەختەکی کۆمەرە چەکدارەک پەیدابوون، لەبەر تەرەنتەری ئاگایان لەمە نەما، گۆتیانە شوفێری تەرەنتەرەکەی: یاڵلا بادەوەو هەتا ئەو گوندەی ئەوبەریمان ببە! ئەویش گۆتی: وەڵلا ئیشم هەیەو دەبی بچمەوە گوندەکەی خۆمان، فەقیرەی هەر ئەوەندەی گۆت و کەتنە سەری بە قۆنداغە کلاشینکۆفان و لە خینێیان گەوزاند، گۆتیان: سەگی سەگباب، ئەمە لەمێژە شکمان لەتوو هەیە جاسووسبی، بەران باوەڕمان نەدەکرد، ئەمە غارماندا گۆتمان بکەن لە ڕاهی خوای وازی لێبینن، چەکیان لەمە ڕاکێشاو گۆتییان نەکشێنەوە هەمووتان دەکوژین! ئیدی بەناچاری کشاینەوەو کابرایان قیت کردەوەو گۆتیان: یاڵلا تەرەنتەری باژۆو کێندەرێ دەرێین دەچیەوێ، کابرا گۆتی: کاکە بەس وازم لێبینن، تەرەنەرەکەی ببەن، گۆتیان: ئەوجە ئەگەر بمانانیبا تەرەنتەری باژۆین، سەگبابەکی وەکی تومان لۆ لەگەخۆ دەبرد، وەلحاسر سواری تەرەنتەری بوون و ڕۆیشتن، ئەمەش لەوێ ماینەوەو چاوەڕێی دەبەمان کرد!
دەوری نیو سعاتەکی پێچوو تەرەنتەرەکەی دەبەی هات، بەگی لێداو شیشەکانی بەست و دەبەی ڕاکێشا، هەندەی نەبرد گەیشت و کۆمەرە خەرکەک دابەزین، سەلامیان لەمەکردو ئێکەکیان بەنەرمی گۆتی: کورە ئەگەر هەویەتان مەزبووت نییە، یان دەترسێن لە شتەکی مەچوونە ئەوبەری، کۆمەرە چەکدارەک لەوێنە ئاگریان لەنیوچەوانی دەباری! ئێک دووەکمان لەگەربوو کشانەوەو گۆتییان: وەڵلاهی ئەمە ناوێرین بپەڕینەوە، سەتاسەت تووشی کێشە دەبین!
ئەمە ناوی خوامان لێهیناو سواری دەبەی بووین، لەوبەری ڕووباری تەرەنتەرەکی دی ڕایکێشاین، هەندەی نەبردو پەڕینەوە ئەوبەری، ئەمن هەر زوو کتابی موباشەرەکم لە گیرفانم حازرکرد، چونکە زانیم لەوبەری تووشی پرسیارو وەرامان دەبم، هەر لە دەبەی هاتینە خوارێ، دوو چەکدار هاتن و گۆتیان: یاڵلا ڕێزبن! ئەمەش لەدوو ئێکدی ڕێزبووین و چاوەڕێمانکرد مەسوولەکەیان بێ، وەختەکی هات و چوو لەبن دارەکی دانیشت و گۆتی: یێک یێک بیانهینن، ئەوەی دەچوو بەلای کەمی دە دەقەک تاخیر دەبوو، هەبوو زوو دەرباز دەبوو، هەشبوو تێر شەقیان دەکردو هەشبوو لناو ڕوباریان هەردەهینا، سڕە گەیشتەمن و کابرای مەسوول گۆتی: ئەوە ئەتوو لەچ دەگەڕێی؟ گۆتم بوویمە مامەستاو چوومە مەکتەبەکەی موباشەرەم کردو وا دەگەڕێمەوە، گۆتی: مدیری مەتکەبێ لەوێبوو؟ گۆتم: بەرێ! گۆتی: ئەو ئێکێتی بوو یان پارتی؟ گۆتم: وەڵلاهی لێم نەپرسی، ئەمن هەر نیو سعاتەک مامەوە هەتا کتابەکەی لۆکردم، چونکە خێزانەکەشی نەخۆش بوو، زەوق و میزاجی تەواو نەبوو، گۆتی: کا کتابی مەتکەبێ؟ یەکسەر کتابەکەم دەریناو دامە دەستی، هاواری کرد: سالعۆک، کورە سالعە خۆڕی وەرە ئەو کتابەی بخینەوەو بزانە چنووسرایە! سالحی نا سالح هات و تەماشایەکی کردو گۆتی: ئەوە بوویتە مامەستا لەگوندی و کتابیان لۆ کردیە، مەسوولەکە کتابەکەی وەرگرتەوەو گۆتی: بڕۆ خواعافیزت بی، کتابەکەم لێ وەرگرتەوەو ڕۆیشتم، هەندەی نەبرد جێبەک هات و سواربووم، لەگە منیش ئەوانەی لە تەحقیقی قورتارببوون، سوار بوون، شوفێری جێبەکەی گۆتی: کاکە دەبی ئێکی دوو دیناری بدەن ئەگەرنا ناتانبەم، نەفەرەک گۆتی: کاکە هەر دینارەک بووە ئەوڕۆ لۆ کردتە دوو دینار؟ شوفێرەکە گۆتی: ئەگەر ڕازینی وەرە خوارێ، بەشکو ئەو چەکدارانە تێروپڕت لێدەدەن! کابرا گۆتی: ئەو میللەتە هەقی خۆیتی ئەوهای لێبێ، ئەتوو بەفرسەتی دەزانی لەو وەزعەی بستەکمان ببەییێ!

چارمان ناچاربوو، سەرو دوو دینارمان دا شوفێرەکەی، ئەویش کراوی سەری خوار کردەوەو دەستی هاویشتە سەر دەرکەیی و شریتەکی کاوێسئاغەی هاویشتە سەرێ و لەبەختیمە لاوکی کورد خائینۆبوو، جێب بەیەکی باش ڕۆیی و وەختەکی کۆمەرە چەکدارەک هاتنە سەر ڕێیێ و لوولەی کلاشینکۆفیان لەجێبی کرد، شوفێرەکە بەناچاری ڕایگرت، دوو چەکدار هاتن و گۆتیانەمە: یاڵلا وەرنە خوارێ، ئیشمان بە جێبەکەیە، ئەمەش هەموو هاتینە خوارێ، گۆتیانە شوفێرەکەی: ئەوە لۆ نایێ خوارێ؟ گۆتی: بەخۆم لەگەرتان دێم و کێندەرتان بوێ دەتانبەم! چەکدارەک هەتا قۆنداغە کلاشینکۆف هەیە لە لمۆزی داو سەراوگێڕی کرد، ئەوجە هینایانە خوارێ و تێروپڕیان لێدا، گۆتیان: زمانی چەند درێژە ئەو کەربابە، ڕاست سواری جێبی بوون و لێیاندا ڕۆیشتن، لەڕۆیشتنێ گۆتیانکە شوفێرەکەی: سێ چار ڕۆژیدی وەرەوە ئێرە جێبەکەت ببەوە! ئەمن لەسەر ئەو وەزعەی شوفێرەکە لەگەمەی کردو زیادی لێوەرگرتین، زگم پێسووتاو چووم قیتم کردەوە، ئەویش هەستاوەو جۆگەک لەدەو ڕێی بوو، چوو دەموچاوی شووشت و کەپوو و دەوی لەخینێ پاککردەوە، پاشان جانتام لەملی کردو فەردە گیزم دەست دایێ و ملی ڕێیێمان گرت، دەوری نیو سعاتەکی ڕۆیشتین، دیتمان پیکەبەک هات، ڕایگرت و گۆتی: سواربن هەتا ئەو سەیتەرەتان دەبەم، ئێکەک گۆتی: ناترسێی پیکابەکەت لێ بستینن؟ گۆتی: هەویەی وانم پێیەو جەماعەتی خۆیانم، سواربن وەختی هەندێ نییە، دیتم هێزەکی زۆر بەڕێیێ وەبوو، با قورتارتان کەم هەتا نەبوویتە شەڕە تەقە، ئیدی بەپەلە خۆمان فڕێدا ناو پیکابی و کابرا پێیلێنا، دوعام دەکرد زوو بگەینە سەیتەرەکەیی و نەجاتم ببی، بیست دەقەکی پێچوو گەیشتینە سەیتەرەکەی، ئاوڕم داوە لافیتەکی ڕەش لە دیوارە بلۆکەکەی درابوو، لە پیکابی دابەزیم و گۆتمە چەکدارەکی: ئەو لافیتە ئی کێیە؟ گۆتی: ئی مەسوولەکەمانە، دونێ بەسەر ئەو سەیتەرەیان داداو ئەو بەبەرکەت و شەهیدبوو! ئیشت پێبوو؟ گۆتم: ناوەڵلا هەر حەزمکرد بزانم ئەو لافیتە ئێ کێیە، کابرا لێم کەتە شک و گۆتی: وەرە بابزانم لۆ دەپرسی، دیارە ئەتوو جاسووسی، گۆتم: بابە جاسووسی چ و حاری چ، ئەمن مامەستامەو لەگوندی دێمەوە، چەکدارەکە غاریدا چووە ژۆری مەسوولەکەی، هەندەی نەبرد هاتەوەو گۆتی: یاڵلا لۆ تەحقیقی، ئێستا کەشفی دەکەین ئەتوو جاسووسی یان نا! تووشی وەزعەکی خراپبووم و نەمزانی چبرێم، بەناچاری وەگەری کەتم، ئەوەی باشبوو فەردە گیزەکەم لەگەخۆ برد!
چوومە ژۆرێ، مەسوولەک دانیشتبوو، سەلامم لێکردو بێ سێ و دوو گۆتی: ئیعترافکە جاسووسی، دەنا ئێستا یەک حەفتاو پێنجیت لێ بەتار دەکەم، خوا لۆی هینام و گۆتم: ئەو فەردە گیزەی دەبینی؟ گۆتی: لۆ نابینم، گۆتم: دەی ئەوەم لۆ ڕەحمەتی هینابوو لۆیێ ئەخباریم پرسی، ئێستا کە شەهید بووە، وا پێشکەشی تووی دەکەم! ئەویش بەینەکی تەماشا فەردەکەی کردو گۆتی: بینە لێرە دانێ و بڕۆ دەرێ و زوو خۆت قورتارکە، خەبەرمان لۆ هاتیە هجومەک بەڕێوەیە، فەردەکەم داناو چوومە دەرێ، بەبێ ئەوەی ئاوڕ دەمەوە ملی ڕێیێم گرت و لەبنی درم لەخوای پاڕامەوە تڕومبێلەکم لۆ بنێری و لێرە قورتاربم!

بێجگە لەمن پێنج شەشەکی دیش ملی ڕێیان گرتبوو، هوردە هوردە قسەمان دەکردو باسی ئەو وەزعە ناخۆشەمان دەکرد، جار جار ئاوڕی پشتەخۆمان دەداوە بەشکو تڕومبێلەک بێت و هەرمانبگری، دەوری زیاتر لە نیو سعاتەکی ڕۆیشتین، وەختەکی جێبەک لە دوریڕا دەرکەت، خەنیبووین و لە لێوی جادەی ڕاوەستاین بەشکو لۆمان ڕابگری، وەکی نێزیک بۆوە هەرکەس لە ڕاستەخۆ دەستی لێهەرشەقاند، جێب بەکنەمە تێپەڕی و ڕاینەگرت، درسارد بووین و بە جوملە جوونیان لۆ شوفێرەکەی نارد، وەختەکی ڕایگرت، گۆتیان: کورە ڕایگرت! ئیدی هەر بابایە و غاریدا بگاتە جێبی، باشبوو گەیشتینە جێبی و سواربووین، کابرای شوفێر بەخێراتنی کردین و گۆتی ببورن ئیستاپی تەواو نییە لۆیێ نەمتانی یەکسەر ڕاگرم، ئەمن هەر لەخۆمەوە ترسەکم لە دری دروستبوو، گۆتم کابرا بە جێیەکمان دانەداو هەپڕون بە هەپڕونمان بکا!
بەینەکی باش ڕۆیشتین و گەیشتینە سەیتەرەکی، خوا ڕەحمیکرد بە سانایی تێپەڕین، شوفێرەکە گۆتی: کاکە هەتا دیانەتان دەبەم و لەوێش دەبی خەمەکی لەخۆتان بخۆن، گۆتم دەبی تڕومبێل هەبی لۆ هەولێرێ؟ گۆتی: بڕواناکەم، بەران دەتانن قۆناغ بەقۆناغ بڕۆن، لەناو ئەو شەڕو شۆڕەو هەراو هۆریاو ئەو هەموو سەیتەرەی ئاسان نییە یەکپێ تڕومبێل لۆ هەولێرێ هەبی، گۆتم: ڕاست دەکەی، مهیم ئەوەیە ئەتوو بمانگەینە دیانەی لەوێش خوا کەریمە!
گەیشتینە دیانەیی و دابەزین، پارەمان دا شوفێرەکەیی و مەمنونی بووین و خواحافیزیمان لێکرد، چووین لەسەر جادەی ڕاوەستاین و چاوەڕێی تڕومبێلەکمان کرد لۆهەر جێیەکیبی لە هەولێرێمان نێزیک کاتەوە، وەختەکی تەکسیەکی بەڕازیلی هات، ڕایگرت و بەینەکی تەماشا هەموومانی کرد، دیتی زۆرین و ناتانی هەموومان هەرگری، لۆیێ بڕەک دوورکەتەوەو چوو لەوسەری ڕایگرت، ئەمن دەستم لە بەڕازیلییەکەی بەربوو، لۆیێ لەدوو تڕومبێلی دی گەڕام، گەرووم هیشک ببوو، چوومە دوکانەکی گۆتم با شەربەتەکی بخۆمەوە، شەربەتم دەخواردەوە، شوفێری بەڕازیلییەکەی هاتە ژۆرێ و داوای شەربەتی کرد، یەک دوو قوومی لێداو گۆتیەمن: مامەستا کێوە دەچی؟ گۆتم: هەرکێیبی، مهیم لە هەولێرێ نێزیک ببمەوە! گۆتی: هێدی هێدی بەدووم داوەرە، هەتا شەقراوەت دەبەم، گۆتم: وەڵلاهی زۆر مەمنون دەبم، ئەو شەربەتەکەی خواردەوەو چووە دەرێ، ئەمنیش بەدووی داچووم، گەیشتمە کن تڕومبێلەکەی دیتم سێ نەفەریدی تێدا، ئێک لە پێشەوەو دووش لە پشتەوە، جانتام هاویشتە سندوقی تڕومبێلی و سواربووم، شوفێرەکە ناوی خوای لێهیناو پێیلێنا، بەڕازیلی تڕەتڕەکی بوو نەبیتەوە، ئاوڕمداوە دووکەر لە گزۆزی دەچووە عاسمانێ، گۆتم: دەرێی مەکینەی تڕومبێلەکەت سەرف دەکا؟ گۆتی: ناوەڵلا عەیبی نییە، گۆتم: ئەدی ئەو هەموو دووکەرە چییە؟ گۆتی: ئەوە نەفتم لەگەر بەنزینەکەی تێکەرکردیەو تێمکردیە، بەخۆت دەزانی بەنزین زۆر گرانە و دەرناینی! گۆتم: ڕاست دەکەی، خوای گەورە ئاسانیبکا، ئەوەی تەنیشتم گۆتی: وەزعی شەقراوەی کووە؟ شوفێرەکە گۆتی: کووی برێی خراپە، لەدونێوە شەڕەکی قورسە، کێ سەفینی بەدەستبی ئەو موسەیترە، ئەجە شەڕەکە لەسەر سەفینیە! درم لۆ ماری مام ڕەسوری لاسەی لێیداو لەبنی درم دوعام کرد خەرکی شەقراوەو ماری مام ڕەسوری سەلامەتبن!
تڕومبێلەکە بەینەکی باش ڕۆیشت و شوفێرەکە گۆتی: دوعای بکەن شەڕەکە هێور بووبیتەوە، ئەگەرنا دنیاش خرابی لە سەیتەرەی ئیزنمان نادەن، ئیدی دەستمان بەدوعایان کردو لە خوای گەورە پاڕاینەوە وەزعەکە هێور بووبیتەوە.
گەیشتینە سەیتەرەکەی پێش شەقراوەیی و سایەقەکە ڕایگرت، گۆتی: هەویەکانم بدەنێ با ببەمە ئەو ژۆرەی! ئەمەش هەویەکانمان دایێ و ڕۆیی لۆ ژۆرەکەی، وەختەکی هاتەوەو گۆتیەمن: ئەتوویان دەوێ و بڕۆ ژۆرێ!

جانتام لە سندوقی دەرهیناو چوومە ژۆرەکەی، هەر لە دەرکەی جانتایەکەیان لێ وەرگرتم و هەریانڕێشت، کابرایەکی سمێر قەیتانی دانیشتبوو، جەمەدانییەکەی لەسەری کردبۆوەو لە تەنیشتە خۆی دانابوو، کراوەکی گورگوری لەسەریبوو، سەلامم لێکرد، چاوی بڕیبووە هەویەکەی من و بێ ئەوەی سەر برندکا، گۆتی: کێ ئەو ناوەی لێنای؟ گۆتم: بابم، گۆتی: ناوەکی کوردی نەبوو لێتبنێ، ئەو ناوە عارەبییە چیە، ئەوەیە تەعریب، ویستم برێم: ئەتوو وا تفەنگت بەرامبەر برای کوردی خۆت ڕاگرتیەو دەیکوژی، باس کوردایەتی و وەتەنیاتم لۆدەکەی، بەران نەمگۆت، چونکە تەئکیدم ئەو قسەم بکردبا، ئەگەر نەشیکووشتبام، بە قوربانی کووشتنێی دەکردم، گۆتم: بابم مەلایەو ئەو ناوەش پەیوەندی بە کوردوعەرەبی نییە، ئەوە ناوی ئەسحابەکی پێغەمبەریە! گۆتی: ئەوە بەلایەکی ئەدی پێمبرێ بەو کوشتن و بڕینەی ئەتوو لێرە چدەکەی؟ گۆتم: بە مامەستا دامەزرایمەو چووم موباشەرەم کردو وا دەگەڕێمەوە مارێ، یەکسەر کتابەکەم دەریناو دامێ، کتابەکەی وەرگرت و تەماشایەکی کردو گۆتی: بڕۆ لەکۆرمان بەوە بڕۆ، بەگێی من دەکەی ئەوشۆ لە شەقراوەی دەمینێیەوە، ڕێیەکە ئیوەی نییە بچیەوە هەولێرێ، گۆتم: بابزانم کوو دەبی، کتاب و هەویەکەی دامەوە دەستی و چوومە دەرێ، کەلوپەلەکانم لەناو جانتای کردەوەو چوومەوە لای تڕومبێلەکەی، سواربووم و بەڕێکەتین، ئێکەک گۆتی: لۆ گازیان کردی؟ گۆتم: لەسەر ناوم، گۆتی: ئەو ناوە عارەبییە چیە لێیان نای، کابرا گۆتی: بەڕاستتە؟ گۆتم: ئەرێوەڵلا، گۆتی: ئەوجە خۆی سەرۆکی هەموو حزبەکان ناویان عارەبییە، شوفێرەکە گۆتی: ڕجاتان لێدەکەم بەردەکی لەسەر دانێن و لێەڕێن با کاسبیەکەی بکەم!
گەیشتینە شەقراوەیی و دابەزیم، یەکسەر لەدوو تڕومبێلەکی گەڕام بچتەوە هەولێرێ، هەرچەندی گەڕام و سوڕام هیچم دەست نەکەت، گۆتم جارێ بابچمە مزگەفتێ نوێژی نیوڕانێ بکەم، ئەوجە خوا کەریمە، گەیشتمە مزگەفتی گەورەو بانگیدا، دەسنوێژم شووشت و نوێژەکەم کرد، ترسام لەو ڕێیەی نوێژی عەسرێم بچی، لۆیێ بە جەمع ئەویشم کرد، بڕەکی لەبن هەیوانی مزگەفتێ دانیشتم، گۆتم: با ئیسرەحاتەکی بکەم، ئیختیارەک هات و گۆتی: کوڕم ئەگەر خزمەکت هەیە بڕۆ ماریان، ئێرە خەتەرە لێی دانیشتی، ببتە تەق و تۆق تووشی کێشە دەبی، ئەگەر خزمیشت نییە، وەرە بابچینە ماری مامی خۆت و لە خزمەت داینە، گۆتم: زۆر مەمنونم، وەڵلا مارە ناسیارەکم لێرە هەیە، دەچمە وێندەرێ، ئیدی هەستام و چوومە ماری مام ڕەسوری لاسەی، وەکی چاویان بەمن کەت شاگەشکەبوون، قەت لەو باوەڕەی نەبوون ئەوە ئەمن بم، مام ڕەسور بەینەکی باش لەباوەشی گرتم و گۆتی: ڕەبی کوڕم خوا بتپارێزی، وەڵلا وەبیللا لەگەر سەعیدی کوڕ فەرقت پێناکەم! دەستم ماچکردو زۆر مەمنونی بووم، چووینە ژۆرێ و دانیشتین، لە سەری هەتا بنی هەمووم لۆ گێڕاوە، فرمێسک بە هەردوو چاوانی داهاتە خوارێ، بەینەکی بێدەنگبوو، گۆتی: ئەوشۆ لێرەبەو سەتا هەزار ئەمن لۆ سبەینێ تەکبیرەکت لۆ دەکەم!

نوێژی سبەینێم کردو خەوم لێنەکەتەوە، لەسە جێی دانیشتبووم، مام ڕەسور هاتە ژۆرێ و گۆتی: هەستە با نانەکەی بخۆین، لەگەری چوومە هۆدەکەی ئەودیووی و نان داندرابوو، ناوی خوامان لێهیناو دەستمان پێکرد، گۆتی: کوڕم ئەمن نانی بخۆم و شۆڕدەبمەوە لۆ بازاڕی بزانم دەنگ و باس چییە، ئەگەر وەزعەکە هێور بوو و توڕمبێلیش هەبوو لۆ هەولێرێ، ئەوە ناوی خوای لێبینەو بڕۆ، دەزانم هەونکە داکت و بابت مشەوەشن و دریان هەر بەتوو وەیە! گۆتم: ئەمنیش لەگەرت بێم؟ گۆتی: نەء ئەتوو لە مارێبە، زۆرم پێناچی و هەنکە دێمەوە!
نانمان خواردو یەک دوو چایەمان لەسەرکرد، مام ڕەسور هەستاو پێراوی لە پێکردو گۆتی: ئەمن ڕۆیشتم، خواحافیز! گۆتم: بەخێرچی سەرچاوان، هەتا ئەتوو دێیەوە ئەمنیش خۆم حازر دەکەم و ئیشاڵڵا خەبەرەکی خۆشت پێیە، ئەو ڕۆیشت و ئەمنیش چوومە ژۆرەکەی ئەودیووی و کەلوپەلەکانم خڕکردەوەو جانتایەکەم حازرکرد، دەوری نیو سعاتەکی پێچوو مام ڕەسور هاتەوە، سەلامی کردو گۆتی: یاڵلا بابڕۆین، وەزعەکە هێورەو زوو خۆت قورتارکە! ئیدی خواحافیزیم لەمارێ مام ڕەسوری کردو چوومە دەرێ، مام ڕەسور لەگەرم هات، هەرچەندی تکام لێکرد بگەڕێتەوە، گۆتی: هەتا سواری تڕومبێلت نەکەم ناگەڕێمەوە.
گەیشتینە ناو بازاڕی و چووینە گەراجی، دیتمان چارپێنج تڕومبێل ڕاوەستاینەو هاواردەکەن: هەولێر هەولێر! چوومە پێش و گۆتم: نۆرەی کیهانتانە؟ گۆتیان: ئەو کڕۆنە، ئیدی دەستی مام ڕەسورم ماچکردو خواحافیزیم لێکرد، ویستی پارەی تڕومبێلی بدا، سوندم لێخوارد ئەوجە وازی هینا، ئەو ڕۆیشت و ئەمنیش سواری تڕومبێلی بووم، هەندەی نەبرد سێ چار نەفەر هاتن و سواربوون، شوفێر سلفی لێداو ناوی خوای لێهیناو بەڕێکەتین، لە شەقراوەی دەرچووین و گەیشتینە لۆفەکانی کۆڕێ، لەوێ سەیتەرەکی توند هەبوو، خوا ڕەحمیکرد بە هەزار دەردەسەری قورتاربووین، ترسی سەیتەرەی لۆفەکانی ئەودیووی مەسیفیشم هەبوو، بەران چونکە ئەو دەرچوون بوو لە مەسیفی بەو دەرەجەی تووند نەبوون، شوفێرەکە گۆتی: دوو سەیتەرەی زۆر تووندمان مایە، ئێک مەلائۆمەر، ئەویدیش شاوێس، وەکی ناوی مەلائۆمەری هینا، جۆڕکە گیزەکەم بەبیر هاتەوە، گۆتم: باشە ئێستا کابرای مەسولی سەیتەرەی داوابکا، ئەمن چبکەم و چبرێم، ئاخر ئەگەر لە سیتەرەکەی ئەولای گیزەکەم نەدابا مەسولەکەی، سەتا سەت تێدەچووم!
گەیشتینە سەیتەرەی مەلائۆمەری و ئەوبەرو ئەوبەری سەیتەرەی چەکدار ڕاوەستابوون، هەمووی چەکی لەناو دەستیبوو، کۆمەرەکیش بەچەکەوە لەسەر بانی سەیتەرەی ڕاوەستابوون و یەک دووەک دووربینیان پێبوو و تەماشا لای هەولێرێیان دەکرد، شوفێرەکە هاتەخوارێ و گۆتی: یاڵلا ئەنگۆش دابەزن، ئەو سەیتەرە توندەو ئاگاتان لەخۆبی لە تەحقیقی! ئەمەش هاتینە خوارێ و هەویەکانمان دا شوفێرەکەی، ئەو چووە ژۆرێ و بەینەکی پێچوو، هەتا ئەو هاتەوە ئەمن ئایەتەلکورسییەک و یەک دوو قوقلوڵلام خیندو دووسێ پفم لەخۆکرد، ترسی گەورەی من ئەو گیزەبوو، کە مەسولەکە داوایکردبوو، ئەمن لەو داڵغەو خەیارانە دابووم، شوفێرەکە هاتە دەرێ و گۆتی: بڕۆنە کن ژۆرەکەی هەونکە گازتان دەکەن، ئەمە چار کەس بووین و چووین لەوێ ڕاوەستاین، وەختەکی ناوی ئێکەکیان خیندەوە، چووە ژۆرێ و بەینەکی پێچوو و هاتە دەرێ، گۆتمان: ها! گۆتی: باشبوو نەجاتم بوو، خۆتان مشەوەش مەکەن، بە هێوری وەرام دەنەوە! ئەوجارە ناوی ئێکیدیان خیندەوە، ئەو لەچوونە ژۆرێ لاقی دەلەرزی، گۆتم: ئەوە زەحمەت دەربچی، لەئێستاوە زەندەقی چووە، کابرا چووە ژۆرێ، هەندەی نەبرد بە شەقوشولاق هینایانە دەرێ و لوولیاندا، گۆتم: خوایە هەر لەدوو وی ناوی من نەخیننەوە، وەڵلا ڕاست ناوی منیان خیندەوە، چوومە ژۆرێ، دیتم مەسولی گیزەکەی لەوێ نییەو ئێکیدیە، پشییەکم هاتەوە بەرێ و سەلاممکرد، بێئەوەی سەلامم وەرام بداتەوە، گۆتی: خەرکی هەولێرێی؟ گۆتم: بەرێ، تەماشایەکی کردم و گۆتی: لێرە چدەکەی، ئەمنیش کتابی مەکتەبێم لەپێشدانا، گۆتی: ئەو تیلمە قاقەزە چیە لەپێشم دادەنێی؟ گۆتم: کتابی مامەستاییە و چووم موباشەرەم کرد، گۆتی: بوویە مامەستا؟ گۆتم: بەرێ، بەینەکی بیدەنگبوو، گۆتیە چەکدارەکی: سەی خۆڕی ئەو کتابەی بخینەوە! ئەویش تەماشایکردو گۆتە: تەواوە، بوویتە مامستا لە مەتکەبێ، مەسولەکە هەویەکەی دامەوەو گۆتی: بڕۆ خۆت قورتارکە، بریا ئەمنیش خیندەواریم هەبایەو وەکی توو ببامە مامەستاو تووشی ئەو گەوادیەی نەببام! نەوێرام هیچ برێم، ترسام بەفێر وەبرێ و بیەوێ قسەکم لێدەربینی، کتابی مەکتەبێم هەرگرت و هاتمە دەرێ، گۆتم: ئۆخەی نەجاتم بوو، مایەو نەمایە یەک سەیتەرە، ئیشاڵلا لەویش قورتار دەبم، گەیشتمە کن تڕومبێلی و ئێکەک گازی کردم، ئاوڕمداوە بزانم کێیە، دەبینم مەسولەکەیە، ئەوی داوای گیزی کرد!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 632 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتێن پەیوەستکری: 150
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 10-06-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 10-06-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 10-06-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 632 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
جەلەب
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,421
وێنە 105,691
پەرتوک PDF 19,410
فایلێن پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
جەلەب
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
فۆڵدەر
هۆزان - پۆلێنێن هەلبەستی - ئەڤینی هۆزان - جورێ هەلبەستێ - کلاسیک هۆزان - کێشا هەلبەستێ - عەروز شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - جوڕێ کەسی - ق. تۆپباران شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دهۆک شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باکوور شەهیدان - پارت / لایەن - پ. د. ک.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.578 چرکە!