ژنان لەکن تەواریق
#گوڵزار حەمە فەرەج#
ڕۆسۆ دەڵێ :
کچ بە سەلیقە ئارەزووی لە وێنەکێشان و چنینە، بۆیە پەروەردە دەبێت ئەگەر ئەو ئارەزوەی پەرە پێبدات،
بەڵام سیمۆن دیبۆڤوار پێی وایە، ئەوە کلتورە ئەو مەخلوقە بەرهەم دێنێت کە مێی پێ دەڵێن، چونکە ژن لەسەرەتاوە وەک ژن لەدایک نابێت، ئەوە کلتورە دەیکات بە ژن،
ڕۆسۆ هەرچەند بەباوکی ئازادی، دادپەروەری ناسراوە، بانگەشەی بۆشۆڕشێک کردوە کە کۆیلایەتی لەناو بردوە، کەچی بەرامبەر بە ژن هێندە کۆنەخواز بووە نەیتوانیوە خۆی لەژێر باری قورسی کەلەپووری باوک سالاریدا قوتار بکات.
بەڵام ژن لەلای تەواریق ڕێزیکی یەکجار زۆری لێ گیراوە، تەواریق نزیکەی سێ ملێونێک دەبن لەبیابانی گەورە لە نیگار و مالی و بورکینا و فاسۆ،
ژن لای ئەوان هێندە پایەیەکی بڵندی هەیە تا ئەو ئاستەی کە جیابوەوە، هەمان ئەو ڕێزەی هەیە کە پێش هاوسەرگیری هەیبووە،
کچان لای ئەوان گەر بۆ یەکەمجار بچێتە سوڕی مانگانەی، ئاهەنگێکی ڕاستەقینە دەگێڕن. ژنان گۆرانی دەڵێن و تەپڵ و چەپڵە لێدەدەن، پیاوانیش سەما دەکەن،
ئەو ئاهەنگە بۆ ئەوەیە ئیدی ئەو کچە پێگەشتوە و ئامادەیە بۆ هاوسەرگیری،
لای تەواریق وا باوە ژن و پیاو پێش هاوسەرگیری پەیوەندی ئەوینداری پێکەوە ببەستن، دەشێت ئەو خۆشەویستیە کەلە خێڵ نهێنیە و وەک هاوسەرگیری دیاردەیەکی ئاسایی بێت و چەند ساڵێک بخایەنێت، ئەگەر ئەوینێکی ڕاستەقینە بو ئەوا بەهاوسەرگیری کۆتایی دێت،
ئەگەر پشکۆی ساتە وەختیش بوو ئەوا زوو دەبێتە خۆڵەمێش.
بۆ ژن ئەوانە گرنگن، هەست بکات لەگەڵ پیاودا یەکسانە، وەک خود ئازادە و ئەوەی کە مێیە نەفرەت نییە بەسەریدا باربێت،
نیعمەتە دەرگای بەختەوەری بۆ دەخاتە سەر پشت،
ژن پێی باشە بە قوڵی ڕێزی لێ بگیرێ، لەبەر ئامانجی سێکسی نا،
لەبەر ئەوەی پێش ئەوەی مێ بێت،
ئینسانە و ڕۆڵێکی گرنگ پیڕۆز لە لەکۆمەڵدا دەگێڕێت،
لەلای تەواریق قسەیەکی نەستەقیان هەیە دەڵێ: گەر دەخوازیت کلتوری میللەتێک بناسیت، دەبێت بە کلتوری ژنانیان ئاشنا ببیت،
لەکتێبە ناوازەکەی نووسەری بەتوانا
حەمە سەعید حەسەن، بەتەواوەتی ڕۆچۆتە نێو خەم و ئازارەکانی ژن لەهەرکوێیەک بێت، ڕای زانا و بیرمەندەکان لەبارەی ژنەوە.[1]