ناو: شێخ ئەمین
نازناو: شێخ ئەمین باراوی
ساڵی لە دایکبوون: 1909
ساڵی کۆچی دوایی: 1968
$ژیاننامە$
شێخ ئەمین باراوی لەساڵی 1909 لە گوندی باراو لەدایکبووە لە ماوەی ژیانیدا چوار ژنی هێناوەو دواهەمین ژنی ناوی حاجی کافێ کچی شێخ حەمەی کاکە لاوی نودێ بووە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچ بووە کوڕەکانی حاجی اسماعیل و شێخ قادری ڕەحمەتی، کچەکانی ڕابیعە و پەخشان.
حاجی شێخ ئەمین باراوی یەکێک بووە لە کەسایەتیە ناسراوەکانی شاری #سلێمانی# بەو پێیەی خەریکی کاری بازرگانی بووە دەستی هەژارانی گرتوەو یارمەتی داون، لە بەسەر کردنەوەی خزم و دۆستانیش بێبەش نەبووە و یارمەتی هەموو لایەکی داوە.
بەو پێیەی خەریکی کاری بازرگانی بووە. لە ساڵی 1968 بۆ کارێک دەچێت بۆ بەغدا و هەر لەوێ دەکوژرێت و بێ سەرو شوێن دەکرێت، دوای ماوەیەک تەرمەکەی لە کوفە دۆزرایەوە و لە مەرقەدی ئیمام حسێن بە خاک سپێردراوە.[1]