کوردینە بە گەل بێنەوە وا وەختی سروورە
وەختی گوڵ و ڕێحانە و ئەسرین و چنوورە
بڕواننە گوڵشەن کە ئەڵێی بۆقەلەموونە
گەه سەوزە، گەهێ زەردە، گەهێ ماوی و سوورە
بڕواننە ئاونگ و گیا تاکوو بزانن...
ئەم هەر وەکوو زمڕووتە، ئەویش چەشنی بلوورە
بڕواننە دنیا کە ئەڵێی جەننەتە ئیمڕۆ
لایێ هەموو غیلمانە، لەلایێ هەموو حوورە
نێرگس کە تەماشاگەهی سەیرانکەرە ئیمڕۆ
وەک چاوی بوتان خاوەنی سەد جۆرە فتوورە
خزمینە ئەگەر باسی من و باوکم ئەفەرموون
ئاغایە سولەیمان و کەمالیش وەکوو موورە[1]
#بێخود#