گەر هودهودەکەی بادی سەبا بێ لە سەباتان
گەر تەختی سولەیمانییە ئەیخاتە هەواتان
دوێنێ نەفەسم بوو بە عەتارخانەیی چینی
هێنای کە سەبا نامەیی موشکینی وەفاتان
لەم گوڵشەنە گەر حاڵی دڵ و ڕۆحم ئەپرسن
ئەی مورغی زمانم شەو و ڕۆژ نەغمەسوراتان
دڵ ڕۆییوە، بیستوومە ئەڵێن وا لە مەدینە
ڕۆح ماوە کە بیکەم بە فیداتان بە فیداتان
چاوم کە لەلام گۆزەیە، ئەشکم بە مەسەل ئاو
خۆیشم کە لەلای ئێوەم ئەوا بووم بە سەقاتان
سەد شوکری خودا چاکەوە بوو خەستەکەی ئێمەیش
ئەی دافیعی تیفووسی دەروون تۆزێ دۆعاتان
بێخود کە هەتیوی دەری ئەولادی ڕەسوولە
نازدارە، فەرامۆشی مەکەن تۆ بی خوداتان[1]
#بێخود#