پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,688
وێنە 105,735
پەرتوک PDF 19,411
فایلێن پەیوەندیدار 97,458
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
قوماش 129
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 129

قوماش 129
قوماش 129
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

چوومەوە ژۆرەکەیدی، دیاربوو سفرەیان هەرگرتبوو، خەجە خەریکی چایە تێکردنێ بوو، چووم لە تەنیشت مام حەمەدەمینی دانیشتم، بە دنکە شقاتەی ددانی خاوین دەکردەوە، گۆتی: ئەک دەستت خۆشبی خەجە، ئەشەدەن و بیللا کفتەکی زەریف بوو، بابم گۆتی: وەیە، چایەی پاش کفتەش تامەکی تایبەتی هەیە! خەجە چایە داناو بەلاچاوەکی تەماشا منی کرد، گۆتی: چایەکی یەکڕەنگم لۆ تێکردی، وەبی کفتەکە بچتە خوارێ، چونکە زۆرت خوارد، مام حەمەدەمین گۆتی: کیژم ئەو مەکتەبلییانە زۆری ناخۆن، ماحیدەیان هەنکی ماحیدەی کێشکەکیە، دەرێن زۆر خواردن خراپە! جەووم بە تەواوی گیرابوو، چونکە خەجە و داکی بلۆکیان برند دەکرد و مام حەمەدەمینیش ڕایدەوەشاند! لەبەرئەوەی چ قسەم نەکرد، مام حەمەدەمین ویستی بەجارەکی بیکاتە قوڕاو، لۆیێ گۆتیە بابم: ئەرێ مامەستا بەمنت نەگۆ، ئەو کیژە عەلمۆدە کێبوو هات و بە عەجەلە ڕۆیی؟ بابم گۆتی: ئەوە کیژی قادرە فەندی کەونە برادەرم بوو، هەزار ڕەحمەتی لێبی، زانیبووی چەند ڕۆژەکە لە خەستەخانەی هاتینەوە، هات ئەخبارەکی پرسین و ڕۆیی! پلکە مامز گۆتی: کوو دەبی ژن بە تاقی تەنێ بچیتە ماران، وەڵلا بابە ئەوە قەت لەمە ناوەشێتەوە، چما خەجەی کیژم بێی من پێ لە دەرکەی عەوشێ دەباتە دەرێ! داکم لۆ ئەوەی وەزعەکەی هێورکاتەوە، گۆتی: ئەمە لەگەر ماری قادرە فەندی یەک ماربووین، لۆیێ بەتەنێ هاتبوو! هەموو بێدەنگ بوون، پاشان مام حەمەدەمین گۆتی: ئەرێ شێرۆی سەگسار دیارنییە، بهاتبا دەستە دۆمینەکمان بکردبا، وەڵلا دەبی تەقڵەی پێ لێدەم، بابم گۆتی: لەوانەیە چووبیتە دەوامێ، لۆیێ دیارنییە، دەنا ئەغرەب لێرەیە! مام حەمەدەمین ڕووی لەمن کردو گۆتی: ئەرێ ئەتوو لەگەر دۆمینەی کووی، خۆ دوو شەش لە گیرفانت ناتۆپی؟ گۆتم: وەڵلا بەینم لەگەری نییە، گۆتی: دەزانم، ئەتوو بەس مەرەقتە پەڕە قاقەزان بخینیەوە!
خوا ڕەحمی کرد، بەرەبەری هێوارێ ڕۆیشتن، ئەمن بەتەواوی میزاجم گیرابوو، بابیشم سەری زۆر ئەستوور ببوو لێیان، بەران بەسەخۆی نەهینا، گازی منی کردو گۆتی: کوڕم خەمی ئەوەت نەبی، بچم ژنەکت لۆبینم کە بەدرت نەبی، بەس تێمبگەینە هەورین لۆ هاتبوو؟ گۆتم: وەڵلا چت لێ بشارمەوە بابە، هاتبوو گەردەنی ئازاکەم، بابم ڕەنگی تێکچوو و گۆتی: لۆ؟ گۆتم: وا تێدەگەم دەیەوێ ئەو سەرۆک جاشەی مێردی بکوژی! بابم گۆتی: خۆ ئەتوو هانت نەدا لۆ ئەو ئیشەی؟ گۆتم: ناوەڵلا، زۆرم لەگەر حەولدا وازبینی، چونکە تەئکیدم بەخۆی تێدەچی، بابم گۆتی: دەبی چارەی ئەو وەزعەی بکەم، ئەگەرنا نەک هەورین هەموومان تێدەچین، گۆتم: ئەوجە چارەی ئەو ئیشەی کوو دەکرێ؟ گۆتی: ئێستا نازانم، بەران دەبی ڕێیەکی هەر ببینینەوە!
ئەمن ئەو چەند ڕۆژەی زۆر بێتاقەت بووم، درم لەناو دەستم دابوو، دەمزانی شتەک دەقەومێ، بەران نەمدەزانی کەنگی، دەوری عەسرێ بوو، شۆڕشی برادەرم هات سەری لێدام، پاش چاک و چۆنی، گۆتی: لۆ ناوت بە زیندانی سیاسی نانووسی، بەشکو معاشەکت لۆ دەبڕنەوە، گۆتم: شتی وا دەبی؟ گۆتی: لۆ نابی، کەمیان گرتی و تەعزیبیان دای، وەڵلا دەبی بە مەمنونی ناوت بنووسن، هەستە دوو ڕەسم و نفوست بینە، با پێکەوە بچین، ئەمن برادەرەکم لەوێیە، پێی دەرێم هیممەتەکت لۆ بکا! هەستام ڕەسم و نفوسم هیناو لەگەر شۆڕشی چووینە دەرێ و شۆڕبووینەوە لۆ بارەگای دەزگایەکەی زیندانی سیاسی، چووینە ژۆرێ و پاش سەلام و کەلامی، گۆتمان: لۆ شتەکی ئەوها هاتینە، گۆتیان: بەڵگەت چیە کە ئەتوو گیرای؟ گۆتم: وەڵلا دنیا دەزانی ئەمن گیرایمە، حەزدەکەی سەت شایەدت لۆ دەینم، ئەمن ڕۆژی ئینتیفازەی بەربووم، دەنا هەر لەژۆرێ بووم! گۆتی: چشتەکیدیش، گۆتم: چ؟ گۆتی: دەبی کتابەکی لە حیزبەکی بینی و پشتگیریت بکەن، ئەگەرنا ناوت نانووسین!

گۆتم: وەڵلاهی چ حیزبان ناناسم و سەر بەهیچ حزبەکیش نیمە، گۆتی: دەی داوای لێبوردن دەکەین و ناتانین ناوت بنووسین! گۆتمە شۆڕشی: هەستە بابڕۆین هەستە، ئەو معاشەشم نەویست، هێشتا چنەبووە، داوای پشتگیری و تەزکیەی حیزبی دەکەن! ئیدی لەگەر شۆڕشی دەزگایەکەمان بەجێهێشت و هاتینە دەرێ، شۆڕش گۆتی: دری خۆت تووند مەکە، بزانم ئەمن واستەکت لۆ نابینمەوە، گۆتم: دەترسێم واستەکەم کەونە جاشەک یان ڕەفیق حیزبییەکبی! پێکەنی و گۆتی: وەڵلا هەموو چشتەک دەبی!
هێوارێ گەڕامەوە مارێ و هەر فکرم لەو قسەی هەورینی دەکردەوە، زۆر دەترسام شتەکی بکاو سەری خۆی لەسەر دانێ، نازانم کووبوو سەفینم بەبیرهاتەوە، ئەو برادەرەکی زۆر بەوەفاو پیاوەکی زۆر ئازاو بەجەرگبوو، لۆ ڕێی هەق گێی لێنەبوو سەری خۆی دانێ، بتکوشتبا ناهەقی پێ قبور نەدەکرا، گۆتم: وەچاکە سەرەکی لەویبدەم، بزانم تەکبیرەکی لە حاری پڕ خەموخەفەتی من ناکا، گۆتمە داکم و بابم: لەگەر دختۆر شێرۆی هەتا ماری سەفینی برادەرم دەچم، لەمێژە نەمدیتیە، سەرەکی لێدەدەم، گۆتیان: باشە کوڕم باشە، بەران ئاگات لەخۆبی!
جلکم گۆڕی و چوومە ماری دختۆر شێرۆی، دیتم هەموو لە حەوشێ دانیشتینەو خێزانی وا داندۆکی دروست دەکا، دختۆر شێرۆش لەسەر کورسییەکی دانیشتبوو، نەینۆک و مووکێشەکی لە دەستی بوو، هێدی هێدی مووی زیادی لە دەموچاوی دەردەهینا، سەلامم کردو وەرامیان داوە، گۆتم: دختۆر دەتانی تڕومبێلی باژۆی؟ گۆتی: دەی بزانە چار پێنج تەقلەی بەو بەڕازیلییەش لێنادەی! گۆتم: باشە کاکە، داوای لێبوردن دەکەم، بە تکسییەکی دەڕۆم! گۆتی: ڕاوەستە سەیە ڕاوەستە، چەند عەز لێیە خۆ توڕەکەی، لۆتوو دەچمە ناو ئاگریش، قیت بۆوەو هەر دوو دارشەقەکەی هاویشتە بن هەنگری و گۆتیە خێزانی: گەردەن زەرد، هەتا دێمەوە تەماتەو ڕوونەکم لۆبکە! ئەویش گۆتی: وەی بەچاوان، هەردوو چاوی خۆمت لۆ لەگەر لێدەنێم! شێرۆ گۆتی: ئەی لەو درۆیەی! خێزانی گۆتی: مادام وەیە بڕۆ لە ماری داکت تەماتەو ڕوونی بخۆ، شێرۆ گۆتی: دیسان پڕتدا داکم، مریشکی مەسلەعەی! گۆتم: کورە دەوەرە بابڕۆین دختۆر شێرۆ، کاکە ئەمن نان و کەبابەکت لۆ دەکڕم، شێرۆ گۆتی: ئەوە بەڕاستتە، چما ئەمن تەماتەو ڕوونی گەردەن زەردی بە هەموو نان و کەبابی هەولێرێ دەدەم!
سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین لۆ ئازادی، شێرۆ گۆتی: خێرە دەچیە کن ئەو برادەرەی؟ گۆتم: زۆر برادەرمەو پێکەوە عەسکەر بووین، غەریبیم کردیەو دەمەوێ بیبینم، شێرۆ گۆتی: با قسەکت پێبرێم، گۆتم: برێ! گۆتی: زۆرت ئاگا لەخۆبی لەو سەرۆک جاشەی! گۆتم: هیچت بیستیە؟ گۆتی: دونێ هینایانە خەستەخانەی، وەزعی باش نەبوو، برینەکانی لەژۆرێ بەبنی دایتەوە، دختۆرەکان شوبهەی سەرەتانی لێدەکەن، زۆر بێتاقەت بوو، ئاگری لەنیووچەوانی دەباری، سێ کوڕی جاعێری خۆی لەگەربوو، ئەمن بەفێری دەرمان و تەداوی چوومە کنیان، دختۆر دەیگۆ: ئەگەر پێتان دەکرێ بیبەنە خاریج، ئەوانیش گۆتیان: وەدەکەین، ئەویش ڕەگی تێکچوو، گۆتیە کوڕەکانی: ئەگەر چشتکم لێهات لێنەگڕێن خینم بفەوتێ! گۆتمە شێرۆی: ئەوجە ئێستا پێم دەرێی، لۆ زوو قسەت نەکرد؟ گۆتی: قەولە سبەینێش بێتەوە، لیژنەکیان لۆ دانایە لە پێنج دختۆران پێکدێ، گۆتم با بزانم ئەو لیژنە چدەرێ، ئەوجە خەبەرت بدەمێ، بەران ئەوە ئەتووم دیت لۆیێ باس دەکەم!

گەیشتینە ماری سەفینی، کرێیەکەم دا دختۆر شێرۆیی و خواحافیزیم لێکرد، گۆتی: بێمەوە دووت؟ گۆتم: ناوەڵلا، بەخۆم دێمەوە، لە دەرکەمدا و داکی سەفینی کردیەوە، سەلامم لێکرد و گۆتم: سەفین لێرەیە؟ گۆتی: بەرێ، دە فەرموو فەرموو! چوومە ژۆرێ و لە هۆدەی مێوانان دانیشتم، بڕەک پێچوو سەفین هات، پاش بەخێراتن و چاک و چۆنی، گۆتی: بیستم تەندروستیت بەرەو باشی دەڕوا، درم زۆر خۆشبوو، ڕۆژەکی بابتم لە تازیەکی دیت، باسی کرد، گۆتم: ڕاست دەکەی، بابیشم باسی کرد، بەران ئەمن لۆ ئیشەکی هاتیمە، گۆتی: برێ بەچاوان، ئەوەی بەمن بکرێ لە خزمەت دامە! ئەمنیش مەسەلەی ئەو سەرۆک جاشەو هەورینم بەتەواوی لۆ گێڕاوە، گۆتیشم زۆر دەترسێم هەورین شتەکی لەخۆی بکا، لۆیێ هاتیمە هیممەتەکی بکەین و هەورینی لەو وەزعەی قورتارکەین، گۆتی: دەتەوێ سەرۆک جاشەکەی بکوژم؟ گۆتم: پێتوانیە هەقی کووشتنی هەبی؟ گۆتی: بە تەئکید، بەران ئاسان نییە بیگەینێ و بیکوژین، ئەو ئێستاش دەوری هەبی و ئەو هەموو چەکدارەی لە دەوریبی، کێ دەیگاتێ، گۆتم: ئەدی چبکەین چارە؟ گۆتی: دوو سێ ڕۆژم دەرفەت بدێ فکرەکی لێبکەمەوە، خەبەرت دەدەمەوە، گۆتم: وەڵلا خەبەرەکیش هەیە دەرێن تووشی سەرەتانی بووە، ئەوجە نازانم ڕاستە یان نا؟ گۆتی: ئیشاڵلا ڕاستە، خوا لەناویان ببا، ئەوانە میکرۆبی ئەو میللەتەینە!
دەوری دوو سعاتی لەگەر سەفینی دانیشتم، وەعدی دامێ ئەوەی لە توانای دابی بیکا، خواحافیزیم لێکردو بەڕێکەتم لۆلای مارێ، لەڕێیێ فکرم کردەوە بچم خۆ بگەینمە ماری قادرەفەندی ڕەحمەتی و بزانم وەناکەم هەناری ببینم و پێبرێم بە هەورینی برێ سەبرەکی بگری و هیچ نەکا، دەمزانی ماریان هەر لەجێی کەونە، لۆیێ شۆڕبوومەوە لۆلای ماریان، گەیشتمە کۆرانێ، دیتم پیکەبەک لە پێش دەرکەیانەو دوو سێ چەکداریش ڕاوەستاینە، گەڕامەوەو لە دووری لەبن سێبەری دارەکی ڕاوەستام و تەماشا پیکابەکەم دەکرد، وەختەکی دیتم ئێک لە کوڕەکانی سەرۆک جاشەکەی هاتە دەرێ، سواری پیکابی بوو و ڕۆیی، هەر لەخۆمەوە درم کەتە قرت و فرت، گۆتم: هەبی و نەبی ئەو سەگبابە بەتەمای چشتەکییە!
چووم لە دەرکەمداو برایەکی هاتە دەرێ، ئەمنی ناسییەوەو چاک و چۆنیمان کردو فەرمووی لێکردم و چوومە ژۆرێ، بڕەکی دانیشتم، دیتم هەنار هات، دیاربوو ڕەنگی تێکچووبوو، هەستمکرد چاوی بەگریانەو وەزعی تەواو نییە، بەخێراتنی کردم و دانیشت، مەکسیەکی ڕەشی لەبەربوو، چەندی برێی بێتاقەت بوو، ئەو بەشی ئینگلیزی کۆلیژی پەروەردەی تەواوکردبوو، لەبەر ئەو وەزعەی بەسەریان هاتبوو مێردی نەکردبوو، ئێکەک بوو لە کیژە هەرە جوانەکانی کۆلیژی پەروەردە و گەڕەکی خۆیان، دەیان کوڕ داوای دەستییان کردبوو، ئەو لەبەر ئەو هەموو خەموخەفەتەی بەسەریان هاتبوو، وازی لە دنیایێ هینابوو، ببووە ڕەشمارەک لۆ خوشک و برایەکانی، گۆتم: هەنار، زۆر بێتاقەت دیاری؟ گۆتی: هەر مەپرسە ئەوڕۆ چ بەرایەک ڕووی تێکردیمە، خەمەکی هەند گەورە، گەورە بەقەد چیای سەفینی، ئەوڕۆ بەسەرم داباری! گۆتم: کوڕی ئەو سەرۆک جاشە شۆڕشگێڕەی لێرە چیدەکرد؟ گۆتی: دەی خەمەکە ئەوەیە! گۆتم: خێر؟ گۆتی: هاتیەو دەرێ دەبی مێردم پێبکەی!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 698 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆڕێن جڤاکی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتێن پەیوەستکری: 150
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 27-04-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 29-04-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 698 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
جەلەب
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,688
وێنە 105,735
پەرتوک PDF 19,411
فایلێن پەیوەندیدار 97,458
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
جەلەب
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
فۆڵدەر
ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (کۆچا داوی) - شنگال ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - کۆمکوژییا ئێزدییان ژ لایێ دەولەتا ئیسلامیا داعش ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!