پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتوک PDF 19,347
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
قوماش 114
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 114

قوماش 114
قوماش 114
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

گۆتی: دەتوو واز لەو قسانە بینە، ئەمن بە ڕاستی قسەت لۆ دەکەم، نامەوێ فێرت لێبکەم و برێم بە سانایی دەردەچی، ڕێیەکە ڕێی هات و نەهاتە، ئەوجە چدەرێی، ئامادەی بچی یان بڕیارەکی دی دەدەی؟ گۆتم: چارەم نیە و دەبی بچم، گۆتی: زۆر باشە، خۆت حازرکە، لەو دوو سێ ڕۆژەی بەڕێت دەکەم، ئەو پێشمەرگانەی لەگەریشت دەنێرم، زۆر شارەزانە، چیانگۆ بە گێیان بکە، گۆتم: بەچاوان، شەرتبی لە قسەیان دەرنەچم، گۆتی: ئەوان ئەتوو دەگەیننە حدودی و پێمگۆتینە، هەتا بە چاوی خۆیان نەبینن ئەتوو ئاو دیوو بووی نێنەوە، گۆتم: مەمنونم و قەت لە چاکەت دەرناچم، گۆتی: ئەتوو کەس دەناسی لەو دیووی؟ گۆتم: ناوەڵلا، گۆتی: ئەدی کوو دەچی؟ گۆتم: ئەدی نارێم لۆ ئەوەی بژیم، ئامادەمە باوەش بە مردنی بکەم! بەینەکی بێدەنگ بوو، ئەوجە گۆتی: ئێستاش هەورینت خۆش دەوێ؟ بەینەکی تەماشام کرد، گۆتم: ئەتوو هەورینی لەکێ دەناسی؟ گۆتی: واز لە هەندێ بینە پرتەقار، ئەتوو وەرامم بدەوە! زۆر پێکەنیم، گۆتی: بەچ پێدەکەنی؟ گۆتم: تازە بزانم ئەمن زۆر موهیمم و دەنگ و باسم گەیشتیتە ئەو شاخ و داخانەش! پێکەنی و گۆتی: کێشەی توو ئەوەیە عەشق هەریفڕاندی و بەخۆشت نازانی لەکێ بە عاردی دەکەوی، گۆتم: دەبا وەرامت بدەمەوە، ئێستاش هەورینم خۆش دەوێ، گۆتی: مادام وەیە لۆ بەجێتهێشت؟ گۆتم: هەتا نەیکوژن، باش دەزانم لەوێ مابام دەیانکووشت، وا دەڕۆم و باوەش بە مردنی دەکەم، هەتا ژیانەکی تازە بە هەورینی ببەخشم! بەرپرسەکە بەینەکی بێدەنگ بوو، دوایێ گۆتی: وەعدبی ئەگەر ڕۆژگارەک هات و کوردستانمان ئازاد کرد، ئەوەی سەرۆک جاش و ڕەفیق حیزبیە هەمووی بکوژین! گۆتم: ئەدی ئەگەر ئەوها دەرنەچوو و هەموویان کرانە بەرپرسی گەورە؟ گۆتی: نانا، ڕۆژەک دێ بەچاوی خۆت دەبینی کوو سەراوبن بە دارێیان وەدەکەین!
ڕۆژی دوایی زەلامەکانی ئەمنیان هینا وێ، خواحافیزییان لێکردم و بەخۆو بە هەسپەوە گەڕانەوە، سێ ڕۆژ پاشی هەنگی، بەرپرسەکە جودای کردمەوەو گۆتی: خۆت خڕکەوە، ئەوشۆ سێ پێشمەرگەت وەگەر دەدەم و بەڕێ دەکەون لۆ حدودی، زۆرت ئاگا لەخۆبی و هەتا پێت دەکرێ بە گێیان بکە، زۆر قسەیان لەگەر مەکە و فکرت باوێ سەر ئەوەی کوو دەگەیە حدودی، گۆتم: بە چەندی دەگەین؟ گۆتی: چونکە بە پێیانن، دوو شەوو دوو ڕۆژتان دەوێ، شەوێ بەردەوام دەڕۆن و بەڕۆژیش هەتا بکرێ خۆ لە چیاو ناو داروباران مات دەکەن، بایی ئەو سەفەرەش خواردنتان دەدەینێ، ها ئەو قاقەزەش بگرە، وەکی چوویە ئەو دیووی، بدە ئەو کەسەی دێتە پێشوازیت، ئیدی ئەو زۆر شتت لۆ تەرتیب دەکا، گۆتم: زۆر باشە، مەمنونم و خوای مەزن بتپارێزی، زەردەخەنەکی کردو گۆتی: ئەگەر برێم باوەڕم بە خوای نیە توڕە نابی؟ گۆتم: لۆ توڕەبم، ئەتوو ئازادی باوەڕت پێنەبی و ئەمنیش ئازادم بیپەرستم و دەستی لۆ بەرزکەمەوە هەتا بتپارێزی!

شەو داهات و بەرپرسەکە هات و گۆتی: دەبی بڕۆن! گۆتم: زۆر باشە، خواحافیزیم لە هەمووان کردو وەگە سێ پێشمەرگەکەی کەتم، دنیا زۆر تاریک بوو، چونکە ناو چیا بوو ساردیش بوو، جانتایەکەم لە ملم کردبوو ئەمن لە بەینی وان دەڕۆیشتم، ئەوان شارەزای ڕێیەکەی بوون، ڕێیەکە ئی وەی نەبوو بە هەسپی بڕۆی، دەبایە هەمووی بە پێیان ببڕی، لەبەر ئەلغامی کەلکی ئەوەی نەبوو هەسپ بەکار بێ، ئەوەی پێشەوە گۆتی: با لێک نێزیک بین و گێمان لە هەناسەی ئێکدی بی، بە بست پێمان خوار دانێین لەوانەیە ئەلغامەک بتەقتەوە، لۆیێ فکر لەوەی نەکەنەوە پێ خوار دانێن یان لە ڕێیەکەی لادەن! دەنگی هەر خشپەکیش هات لەجێی خۆتان دانیشن و مەجولێن! ئەوان هەر سێکیان چونکە شارەزای وەزعەکەی بوون زۆر نەدەترسان وڕاهاتبوون، بەران ئەو قسانە ترسەکی گەورەی لۆمن دروست کردبوو، ترسەک بێجگە لە تەقینەوەکی گەورەو پارچە پارچە بوون، هیچ شتەکی دیم نەدەهاتە بەرچاوی، لەو حاڵەتانەش پیاو داڵغەو خەیاری بەرەو هەموو ئەو کەسانە دەڕوا کە خزم و کەس و کارینە، ژیان دەبیتە ئەو چرکەی تێیدا دەژی، ئێک لە پێشمەرگەکان هەستی کرد زەینم ڕۆییە، لۆیێ گۆتی: وریای خۆت بەو زەینت نەڕوا، لەوانەیە لەو زەین ڕۆینەی شاقاوی بە غەرەتی باوێی، یانیش ساتمەکی بکەیی و ئەمەش لەگەر خۆت پارچە پارچە بکەی! لەگەر ئەو قسەی بە هۆشەخۆم هاتمەوەو بڕیارم دا زۆر بە هوردی شاقاوی باوێم و لێنەگەڕێم زەینم لۆ ئەولاو ئەولا بڕوا!
نازانم چەند ڕۆیشتبووین، بەران دەزانم لە سێ سعاتی کەمتر نەبوو، تەواو ماندی ببووین، بایەکی ساردیشی دەهات، ویستم برێم با پشیەکی بدەین، لە هیکڕا خشەکی گەورە بەناو دارو بارەکان ڕەت بوو، ئەوی پێشەوە گۆتی: دانیشن! ئەمە یەکسەر لەجێی خۆمان دانیشتین، گۆتی: هەناسەتان ڕاگرن! پێم عەنتیکە بوو ئەو قسەی کرد، ئاخر هەناسە کوو ڕادەگیرێ؟ هەناسە ڕاگرتن یەعنی مردن! زۆر بە سەبری گۆتم: کوو هەناسەی ڕاگرین؟ گۆتی: تەواو بێدەنگ بەو ترسی لەدرت دەرینە، ئەو ترسە وا دەکا ئارەقەی بکەیی و بۆنەکی دەرکەی! کابرا هەند بە سەبری قسەی دەکرد هیچ تێنەدەگەیشتم، گۆتی: ئەو خشە یان هورچە یان پرینگە، هێمن بەو مەترسێ! ئەمن دەستم بە دەم و چاوم وەناو ڕووم لە عاردی کرد، بەینەکی خۆمان مات کرد، دنیا کش و مات بوو، کابرا گۆتی: هەستنەوە! هەر ویستمان هەستینەوە، خشەخشەکە هاتەوە! دیسان دانیشتینەوە، ئەوی پشتم شتەکی دامە دەستی، گۆتم: ئەوە چیە؟ گۆتی: حەڕبەی عەسکەریە(قەمە، چەقۆی شەڕ)هەر شتەک خۆی بەسە دادای بیدەبەرێ و بیکوژە! تووند حەڕبەکەم گرتبوو، بە تەواوی خۆم حازر کردبوو، هەر شتەک لۆم هات، لەت و پەتی بکەم! بە بێدەنگی دانیشتبووم و درم لەسەر هەزاری لێی دەدا، هەورینم هاتە بەر چاوی وا لەسەر سەرم ڕاوەستەیەو تەماشام دەکا، ئەو کراسەکی سپی سپی لەبەربوو، پرچەکی زەردی زۆر خاوی هەبوو، بەسەر شان و ملی داهاتبووە خوارێ، هێدی هێدی تەماشا منی دەکرد و زەردەخەنەکی کرد، دەستی ڕاستی ڕاکێشاو وەکی برێی گۆتی: هەستە لەگەرم وەرە بابڕۆین، بە تەواوی تێکەری ئەو دیمەنەی ببووم، خۆم جوولاند هەستمەوە وەگەری بکەوم، لە هیکڕا دەنگەکی گەورە هات و خۆی فڕێدا سەر ئەو نەفەرەی پێشەوەو بووە مڕەمڕەک نەبیتەوە!

کێشەکە ئەوەبوو نەدەوێراین بجوولێین، چونکە دەترساین ئێک لە ئەلغامەکان بتەقتەوەو پارچە پارچەمان بکا، پێشمەرگەکەش لەگەر دەنگەکەی دەسوڕاو هاواری دەکرد: بیکوژن، بیدەنە بەر چەقووان، نەکەن تەقەی بکەن، ئەوەی پشتەمن گۆتیە من: یان خۆت بەسەر دادەو حەڕبەکی لە هەناوی ئەو دەعبایەی گیرکە، یان ڕێمکە ئەمن لۆی بچم! خۆم تووند کرد گۆتم: ئەمن دەچم، حەڕبەکەم تووند گرتبوو، خشیم لۆلای دەنگەکەی، نێزیک بوومەوەو حەڕبەم بە هەموو قووەتم ڕاوەشاند، زیڕەی کابرای گەیشتە تاقی عاسمانێ، هاواری کرد: لەمنت دا هەی نەگبەت، ئەتوو لۆ ئەمنت کووشت، هەر بەجارەکی مشەوەش بووم، ئاخر بەو تاریکیەی هیچم نەدەدیت، نەدەبا ئەوەی ڕۆناکیشە لامان بی، حەڕبەم ڕاکێشاو ڕاموەشاندەوە، ئەوجارە دەعبایەکە بۆڕەکی گەورەی لێوەهات، زانیم لەویم دایە، لۆیێ دیسان لۆ عەینەن جێم ڕاوەشاندەوە، ئەوجارە بۆڕەی سێ ئەوەندەبوو، دوو برادەرەکەی پشتەوەش هاتن و کەتنە سەر دەعبایەکەی و هەلاهەلایان کرد، پاشان پارمان پێوەناو لەسەر کابرای بریندارم لابرد، ئێکیان گۆتی: حەڕبەکە وەکێندەرت کەتیە؟ گۆتی: قۆرم، ئەو کابرایە قۆری نەهێشتم، هەمووی هەرزڕاند! وەکی گۆتی بە قۆرم کەتیە بڕەک هاتمەوە سەرەخۆ، گۆتم: دەی ئیشاڵلا نامری، مادام قۆربی سەلامەتە! ئێکیان گۆتی: ڕاوەستە با ئەو جەمەدانیەی لێ ببەستم، بەکیهان قۆرت کەتیە؟ گۆتی: لای چەپە! گۆتم: دە چەرخی پێکەن با جێی برینەکەی ببینین! بریندارەکە گۆتی: چشتی وا نەکەن، ئاگر هەرکردن یەعنی خۆ کووشتن، هەر کووی هەبوو قۆری کابرامان تووند بەست و باشبوو پاشی بەینەکی خینەکە ڕاوەستا، گۆتم: زۆر داوای لێبوردن دەکەم، وەڵلاهی بە حساب ویستم ئەتوو قورتار کەم! گۆتی: هەر وازم لێبینەو هیچ قسان مەکە، با گێم لە دەنگت نەبی، دەنگی توو خێ و لیمندزیە دەناو برینم دەکرێ! ئیدی ناچار بووم بێدەگ بم و هیچ نەرێم!
دانیشتم و لەتاو ئەوهەموو دەردەسەریەو دەربەدەریەی فرمێسک بە هەردوو چاوم داهاتە خوارێ تێر تێر گریام، ئەتوو بینە بەرچاوت گەنجەکی قوڕبەسەری وەکی من، لەبەر خاتری چاوو برۆی هەورینی چی بەسەرهات و کوو تەفروتوونا بوو! هەر سێ پێشمەرگەکە هەستیان پێکرد ئەمن بێتاقەتم و فرمێسکی دەبارێنم، دریان دامەوە و گۆتیان: خەمێ مەخۆ، لەو وەزعە خراپەی هەر دەبی چاوەڕێی شتی وا بکەین! بریندارەکە گۆتی: در لە دری مەدە، وەلەو ئەمنت بریندار کرد، بەران تۆرەت کردەوەو لە مردنەکی مسۆگەر قورتارت کردم، گەردەنت ئازاد بی، دەزانی ئەوەی کووشتت چبوو؟ گۆتم: ناوەڵلا، گۆتی: هورچ بوو، وەی ئەگەر جەوەکە خۆش دەبوو، ئاگرەکمان دەکردەوەو کامە گۆشتی ناسکی بوو لە تکەمان دەداو دەمانخوارد! گۆتم: گۆشتی هورچی کوو دەخورێ ماخران! گۆتی: ئەمە دەیخۆین و لەکنەمە گەزۆو مازۆیە!
مایتی.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 415 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆڕێن جڤاکی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتێن پەیوەستکری: 150
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: چیرۆک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 10-04-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 10-04-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 415 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,861
وێنە 106,157
پەرتوک PDF 19,347
فایلێن پەیوەندیدار 97,367
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.329 چرکە!