شێخ بە گوێز و هەنگوینی شوکرە
لە پەنای ئایینەکاندا بەناوی پەرستش و خوداناسیەوە خەڵکانێکی زۆر، بەرماڵ دەکەنە کۆڵیان و بەگوێرەی ڕێوڕەسمەکان خۆنواندنی جۆراوجۆر و سەیر و سەمەرە دەکەن، لەوڵاتی کوردەواری خۆشمان پیر و سەید و شێخ و مەلا نازونوزییان لەسەر خەڵکی ڕەمەکی و ڕەشۆکی هەبووە و هەیە، دەگێڕنەوە: دەڵێن شێخێک لە شەوانی درەنگ دەبێتە مێوانی ماڵە جوتیارێک، بە خاوەن ماڵ دەڵێت: خۆتان سەغڵەت مەکەن بۆ شێخ به و درەنگانی شەوە، گوێز و هەنگوین بەسە و پێی شوکرم، هەڵبەت بەدرەنگانی شەو، مریشک و ئاژەڵ سەربڕین پێ ڕاناگات، بەڵام ئامادەکردنی گوێز و هەنگوین ئەگەر هەبێت بۆ کەیبانوو زۆر ئاسانە، بەڵام هەردوو خواردنەکە گران بەها و دەگمەنن و لە هەموو ماڵێکدا دەست ناکەون، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە گاڵتە و تەوسەوە بە کەسێکی زۆرزان و خوازۆک و نازینۆک و نەوسن دەوترێت: کە داوایەکی گەورە بکات و بە بێ بایەخیشەوە سەیری بکات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 952 جار هاتیە دیتن