بۆ پارەی، بن سێبەری هەوری
پارە و پول و دراو بەنرخ و گرانبەهان و دەستکەوتنیان ئاسان نییە، پێویستی بەڕەنج و زەحمەتکێشان و ڕەنجبەری هەیە، بۆیە هەڵگرتن و پاشەکەوت کردنی پێویستە، ئینجا دەگێڕنەوە له و وراتی کوردەوارییەی خۆمان، کەسێک پارەی لە ژێر بەردێک دەشارێتەوە کە(کەوەڕۆژ)ی لەسەرە، واتە سێبەری هەوری دایپۆشیووە، یان بڵێین: هەوری کردووە بە نیشان بۆ دۆزینەوەی، هەر بۆیە ئەو نەزانی و کاڵفامیە بووە بە ئیدیۆم و بە نەزانی شت هەلگرتن و بیرۆکەی مناڵانە و نەفامانە دەوترێت: بۆ پارەی بن سێبەری هەوری.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 568 جار هاتیە دیتن