یەکەم ڕۆژ
ڕۆژێکی پڕخۆشییە
دڵم زۆر شادمانە
چونکە یەکەم ڕۆژمە
دەچم بۆ قوتابخانە
بە بەرگی قوتابییەوە
لەگەڵ منداڵی گەڕەک
خەندە والەسەر لێومان
وەکو بچین بۆ ئاهەنگ
مژدە! مژدە! هاوڕێیان
ئەمڕۆ لە قوتابخانە
ئاهەنگی یەکناسین و
خۆشی و چەپڵەڕێزانە
بەڕێوەبەر و مامۆستا
قوتابییەکانیش سەرجەم
دێن بۆ پێشوازی ئێمەی
قوتابی پۆلی یەکەم
12 – 8 -2017
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (240) ی گۆڤاری (پەپولە) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 515 جار هاتیە دیتن