فڕۆکەکەم
یەک فڕۆکەم کڕیوە
لەمە پێشتر نەمدیوە
زۆر جوان دروستکراوە
دووتایەی بۆ دانراوە
وێنەی ئاڵای کوردستان
لەلای ڕاستی نەخشاوە
کاتێک دەینێرمە ئاسمان
وەک مەل و باڵندەی جوان
کۆنتڕۆڵی بە دەستمە
لە هەرشوێنێ مەبەستمە
بۆ سەرزەوی دەهێنم
خۆشمدەوێ نایشکێنم
ئۆخەی فڕۆکە جوانەکەم
شادم یاریت پێدەکەم
هەرچەند بەرزبی نەنەوی!
خۆم دەتهێنمە سەر زەوی
ئەم هۆنراوەیە لە ژمارە (126) ی گۆڤاری (گوڵەکان)بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,064 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!