کوردانی خوراسان
بەشێک لە خەڵکی کوردن کە لە باکووری وڵاتی ئێراندا نیشتەجێن. بە شێوەزاری کورمانجی قسە دەکەن و لە ئێستەدا جەماوەریان دەگاتە یەک ملوێن و پێنسەد هەزار کەس. ئەم کوردانە لە سەردەمی شا عەباسی سەفەویدا لە لای ورمێوە بۆ خوراسان کۆچ دراون.[1][2]
خەڵکی کورد لە مێژوودا ڕاستی هەموو جۆرە هێرشێک هاتووە و لە هەر جێگایەک کە ژیاوە دەست بە پاراستنی خۆی کردووە. کۆچبەرکردنی گەلی کورد لە زێیدی خۆیان یەک لەو بابەتە گرینگانە بووە کە دوژمنانی گەل و خاکی کورد بەکاریان هێناوە تا بتوانن شۆڕشی کورد تێک بدەن و بتوانن لە داگیرکەری بەردەوام ببنەوە و دووبەرەکردنی کورد بووەتە ئامانجی داگیرکەران.
ژمارەیەکی بەرچاو لە کورد کە لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئێران دەژین کە بەناوی کوردانی خوراسان دەناسرێن، بە گوێرەی ئاماری حکۆمەتی ئێران ژمارەیان زیاتر لە 2میلیۆن مەزەندە دەکرێت. شارەکانی شیرڤان، بوژنۆرد، قۆچان، ئێسفەرایێن، مانە، سملقان، فارووج، ئاشخانە، شۆقان، چناران، دەرەگەز و بەشێک گەورە لە شاری مەشهەد و سەبزەوار و نیشابوور کوردن. کوردانی تورکمانستان کە ژمارەیان دەگاتە 500 هەزار کەس لە شارەکانی فیرۆزە، عەشقاباد پایەتەختی تورکمانستان دەژین. لە سنووری ناوبەری پاکستان و ئەفغانستان و ئێرانیش نێزیک یەک میلیۆن کورد دەژین. بەشێک لە ئەشیرەتەکانی قارەمانی، زەنگەنە، کاوانی، سێویدی، پازۆکی، زەفەری، ئاماری، چەمیشگەزەک، تۆپی، حەیدەری، شادی، شامی، جەلالی، کەلهۆری و... لە بەشەی ڕۆژهەلاتی ناوەراست دەژین. ڕێژەیی کورد لە سەدا 70یی شارەکان دەبێت. کورد لە خۆراسان لە ڕووبەری 75000 کم چارگۆشەدا دەژین.
.هۆکارەکانی دوورخستنەوەی کورد یان کۆچبەربوونیان بۆ خوراسان و ناوچەکانی دەوروبەری:
کورد یەک لە کۆنترین گەلانی ڕۆژهەلاتی ناویندایە و لە هەموو بەشەکانی بەڵاو بووەتەوە.
لە سەردەمی حکومەتی مادەکان بەشەک لە کورد لەم هەرێمە دەژیان.
لە ساڵی 1598 تا ساڵی 1601، دوایی شەڕی چالدوران بە مەبەستی بەرگری کردن لە سنوورەکانی ڕۆژهەلاتی ئێران لە سەردەستی شاە ئەباسی سەفەوی کۆچی خوراسان دەکەن، لەو ساڵەدا 60000 ماڵباتی کورد بەرەوە خوراسان کۆچ دەکەن.
لە سەردەمی نادرشاهی ئەفشار(1747-1735ز) کە بە پێی بەڵگە مێژووەکان پاشایەکی کورد بووە بە مەبەستی بەسەربازگرتنیان ڕەوانەیی خوراسان بوون،
دوو ئامانجی سەرەکی بەربەڵاو بوونی گەلی کورد و ئاوارەبوونیان، تێکشکاندنی شۆرەشی کورد و پاراستنی سنۆرەکانی ئێران بووە.
دوایی پاراستنی سنوورەکان، هێمن کردن و دەرکردنی هێزە تورکمەن، قەزاق، ئۆزبەک و تەتارەکان، پاشایی حکومەتی سەفەویان داواکاریەکانی کورد وەکۆ هەرێمێک سەربەخۆ پشتگۆ دەخات. کورد لەوێندەر دەبێتە سەربازی ئەم حکۆمەتەنا، جارجاران دەست بە شۆڕش دەکەن و شۆڕشەکانیان تێکدیشکەندرێت. لە ساڵی 1881 بە پێی پەیماننامەیی ئاخال شاری فیرۆزە که شارێکی کورده، دەفرۆشێت بە سۆڤیەت، سەردار ئێوەزخان لە سالی 1890 دەست بە شەڕی پارتیزانی دەکات. دوایی فرۆشتنی 300 کچی کورد (هەر کامیان بە نیو تەن گەنم وەکە زەریبە لە ساڵی 1905) بە تورکمەنان لە لایی حکومەتی ناوەندی دەبێتە هۆیی نەرازایەتی خەلکی کورد جەجۆخان شۆڕشێکی گەورە دەستپێدەکات و شارەکانی شیروان و بەشێک لە قۆچان کۆنترۆل دەکات.
لە ساڵانی 1917، خدوو سەردار و 1921 تا 1927 شۆرەشی فەرەجۆلاخان بە هۆی نەبوونی بەرەیی ئێکگرتوویی کورد شۆڕشی کورد لە خوراسان له ناو دەچێت. زۆربەیی کوردانی خوراسان شیعەن وبە شێوەزاری کورمانجی ژووروو قسە دەکەن. نەبوونی ناوەندەکانی کوردی به سەربەخۆیی و ئاستی نزمی ڕۆشەنبیری و لاوازی نەتەویی لە ناو کوردەکانی خوراساندا بووەتەوە هۆکاری بەکارهێنانانیان لەلایەن دوژمنانی گەلی کوردەوه. لە ساڵەکانی ڕابڕدوودا چەند گۆڤار و ڕۆژنامە بە زمانی کوردی لەو ناوچەیە بەڵاو دەبوون کەچی دوایی ماوەیەک ڕاگیران. تەنیا دەزگای ڕاگەیاندنی کوردی لە خوراسان، ڕادیۆ کورمانجیەکوی نیو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا پەخش دەکات. پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و میدیای کوردی بۆکوردانی خوراسان جێگای سەرنج بوو، و تووانیەتی لە خوراسان جێگایی خۆی بکاتەوە، بەڵام نەبوونی پێوەندی لە ئاستی پێویست لەگەڵ بەشەکانی تری کوردستان و دوربوونی ڕێکا و بان، کەلتووری ئەم هەرێمە کوردیەی لە خوراسان و زمانی کوردی ئەو ناوجەیەی خستە مەترسیدای نەمانەوە.
سەرچاوەکان:
1. The tribes of Khorasan Kurds. Archived from the original on 25ی کانوونی یەکەمی 2018. Retrieved 12ی تشرینی دووەمی 2018. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
2. The Kurds in Khorasan, North-east of Iran (PDF). Archived from the original (PDF).
[1]