کۆنە دۆست ماینی بەزینه
زۆرجار باوک بۆ کوڕەکەی وەسیەت دەکات و دەڵێت: (کوڕم کەمن مردم کارێکت هەبوو، بڕۆ لای دۆست و برادەرەکانم، کارەکەت بۆ ڕایی دەکەن) دۆست و یار و هاوڕێی دێرین زۆر شیرینە و خاتری یەکتریان زۆر دەوێت و ڕۆژگاریش ئەوەی سەڵماندووە کە کۆنە دۆست و کۆنە یار و برادەر هەمیشە ئامادە و لەسەر پێ بوون بۆ هاوکاری و دەستبار و هەرەوەزی کردن لەگەڵ یەکتری بۆیە کورد کردویەتی بەئیدیۆم و فەرمویەتی(کۆنە دۆست ماینی بەزینه) واتە هەموو دەم ئامادەیە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,494 جار هاتیە دیتن