پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پەیوەندی کوردو جولەکە لە مێژووی دێرینی کوردستاندا
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیوەندی کوردو جولەکە لە مێژووی دێرینی کوردستاندا

پەیوەندی کوردو جولەکە لە مێژووی دێرینی کوردستاندا
پەیوەندی کوردو جولەکە لە مێژووی دێرینی کوردستاندا
فاتیح عەبدوڵڵا شوانی
توێژەر لە مێژووی دێرین، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی (ئیرلانگن-نۆرمبێرگ)/ ئەڵمانیا

لە لێکۆڵینەوەیەکی وردو زانستیدا دەردەکەوێت: لە مێژووی دێرینی کوردستاندا گەلێک نەتەوەی جیاواز بە ئایین و بیروباوەڕی جیاوازەوە دەرکەوتوون. لێرەدا دەتوانرێت بەسێ کۆمەڵە دابنرێن.
یەکەم: هەندێک لەو گەلانە بەشێوەی ئاشتیانە وەک کۆچەری و گەڕان بەدوای لەوەڕگاو شوێنی باشتر بۆ ژیان هاتونەتە وڵاتی کوردستان و دواتر بوون بە بەشێکی سەرەکی دانیشتوانی کوردستان و ڕۆڵ و کاریگەری خۆشیان هەبووە لەسەر شارستانی و کلتوری و ڕامیاری کوردستان و ناوچەکەو تێکەڵ بە گەلانی ڕەسەنی کوردستان بوون، وەک: کاسی، میتانی و میدی و #ئیلام#ی و ئەسکیسی و هیتی و کیمیری و….تاد. ئەمانەش زیاتر بە کۆمەڵەی هیندوئەوروپی ناودەبرێن، دواتر بوون بە ڕەگەزێکی سەرەکی دروستبوونی گەلی گوردو لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی دانیشتوانی کۆن وەک سۆمەرو سوباری و گوتی و لولوو هۆری و ئورارتو، ماننا… دا توانەوەو کوردیان دروستکرد.[1]

دووەم: کۆمەڵەیەکی تر بەشێوەی جیاواز جیاواز هاتوون وەک ئاژەڵداری و بازرگانی سەربازی و ئاینی، داوتر بە خۆسەپاندن و کودەتاو شێوازی داگیرکاری، دەستیان گرت بەسەر خاک و ئاوی کوردستاندا، وەک هێزێکی خۆسەپێن مانەوە لە کوردستاندا، ئەوانیش: وەک؛ ئەکەدی و بابلی و ئاشوری و ئاموری و ئارامی و کەنعانی و فارس و عەرەب و تەنانەت لە سەدەکانی ناوەڕاست و نوێدا خەڵکانی تریش هاتن وەک مەغۆل و تاتارو تورک و تورکمان بەخۆیان وبیروباوەڕە ئایینیەکانیانەوە، ئەمانە تاکو ئەمرۆش وەک بێگانەیەک دادەنرێن لە کوردستاندا، ئەگەرچی لەرووی کۆمەڵایەتی وکلتوریەوە بە بەشێک دادەنرێن لە کوردستان، بەڵام مێژووی هاتنیان بۆ کوردستان بە شێوەیەکی خۆسەپێن و تارادەیەک داگیرکاری بووە. هەروەها هەندێک لەوانە نەک بە گەلی هاوبەش بەڵکو بە داگیرکەرێکی زۆردارو دوژمنی سەرەکی کورد دادەنرێن وەک فارس وعەرەب وتورک.
سێیەم: جۆرە خەڵکێکی تر کە بەزۆرو زۆرداری بە شێوەی ڕاگواستن هێنراونەتە کوردستان و لە نیشتیمانی خۆیان هەڵکەنراون وەک گەلێکی خاک داگیرکراو مامەڵەیان لەگەڵ کراوە، وەک جولەکەو کەمینەی تر. ئەم کۆمەڵەیە بەتایبەتی جوولەکە بەدرێژای مێژووی کۆن لەلایەن ئاشووری و بابلیەوە تووشی داگیرکاری و تاڵانکاری و کوشتن و ڕاگواستن و ماڵوێرانی هاتوون.
ئەوەی لێرەدا جێگای بایەخی بابەتەکەیە ئەم کۆمەڵەیەیە، واتە جولەکە، گەلی جولەکە یان نەتەوی جولەکە. لەم توێژینەوەیەدا تیشک دەخرێتە سەر هاتنی ئەم گەلە بۆ کوردستانی دێرین و بوونی پەیوەندی ئەم گەلە بە کوردستانی دێرینەوەو ئەو هەنگاوو قۆناغانە ڕوون دەکرێتەوە کە چۆن لەم وڵاتە نیشتەجێبوون و چۆن درێژەیان بە ژیان و پەیوەندی خۆیان داوە لەگەڵ گەلی کوردو دانیشتوانی کوردستاندا.
سەرەتا پێویست دەکات بزانرێت جولەکە چیە؟ جولەکەکان کێێن و پاشان چۆن گەیشتنە کوردستان؟
نوسەری پەرتوکی (جودایزم) لە سەرەتای بابەتەکەیدا دێتەسەر باسی جولەکەو ئەپرسێ جولەکە کێیە؟ باوەڕیان بە چیە؟ چی جێبەجێ دەکەن؟ هەر لێرەدا خۆی وەڵام دەداتەوەو دەلێت: “جولەکە باوەڕیان بە ئاینێکە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بە کردار جێبەجێی دەکەن لە مێژووی کۆنەوە تا ئەمرۆ”.(1)
ئایینی جولەکە بە یەکیک لە ئایینە بەرفراوان و زیندوەکانی سەردەم دادەنرێت و لە مێژووی کۆن و سەدەکانی ناوەڕاستداو تاکو ئەمڕۆش لە کوردستان گاریگەری شارستانی وبوونیان هەیە.
لەئێستادا وەک بەشێکی گرنگی شارستانی کوردستان دادەنرێن، لە زۆربەی شارە گەورەکانی کوردستاندا پاشماوەیان ماوەو هەیە، هەندێک لەوانە مێژووەیەکی کۆنیان هەیەو بوونەتە بەشێکی سەرەکی لە شارستانیەتی کوردستان وەک جولەکەکانی (#کەرکووک# و #هەولێر# و ئورفەو #سلێمانی# و چەندین شاری تری کوردستان….).
چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ئەم ئایینە لە کوردستاندا بۆچوونی جیاجیای لەسەرەو زۆری لەسەر وتراوە. لەڕووی خاڵی هاوبەش و پەیوەندیەوە، مێژوویەکی دورودرێژ هەیە لەنێوان جولەکەو کوردو کوردستاندا. لە سەرەتادا گەلانی سامی لە هەزارەی (2و3)پ.زدا ڕوویان لە کوردستان کردوە، لە گرنگترینیان ئەکەدی و ئاشوری و ئاموری و ئارامی و کەنعانی و بابلی عارەبە.
لێرەدا خاڵێکی گرنگ باس دەکرێت ئەویش ڕۆشتنی ئیبراهیمە لە وڵاتی میسۆپۆتامیا بۆ شام و پاشان بۆ نیمچە دورگەی عەرەبی. بەپێی سەرچاوە ئایینیەکان ئیبراهیم بە باوکی نەتەوەی جوو/جولەکە دادەنرێت (Jewish nation) کە لە بنچینەدا بە ئابرام (Abram)(2) ناسراوە. ئەمەش بە یەکەم خاڵی پەیوەندی کوردو جولەکە دادەنرێت، چونکە زۆربەی سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە ئیبراهیم خەڵکی کوردستان بووە. لە ناوچەکانی هەولێر وموسڵ ژیاوە وەک سەرچاوە ئاشوریەکان و ئایینەکان باسی لێوەدەکەن، پاشان لەوێ نەماوە.
ئەو یەکەم جار لە شاری ئوری سۆمەر لە میسۆپۆتامیا بووەو دوای ماوەیەک لەگەڵ باوکی و(Terah) تێراح (3) و سارای خێزان و برازاکانی چوون بۆ حەران (Harran) کە ناوەندی بازرگانی بووە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەوێ باوکی دەمرێت، پاشان بە فەرمانی خوا چوو بۆ کەنعان (Canaan)(4) لەوێ خاک و خەڵک و نیشتیمان و وڵاتی دروست کردووە، بەڵام دوای ماوەیەک قاتوقڕی و برسێتی لەو وڵاتەدا بڵاوبۆتەوەو بریاریدا کەنعان بەجێبێڵی و بچێت بۆ میسر، دوای ماوەیەک دەچێت بۆ ناوچەیەک بەناوی نەقەب و لە ناوچەیەکی نزیک جەلیل (Herbon) بە تەواوەتی نیشتەجێ دەبێت و دەستی بە بانگەوازی ئایینەکەی کردۆتەوە، چونکە سەرەتای دەستپێکردنی ئایینەکەی لە شاری (ئور) بووە لە میسۆپۆتاما. دوای ماوەیەکی زۆر نەوەکانی ئیبراهیم بەو ناوچانەدا بڵاوبوونەوە وەک ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و…هتد.
بەڵگەنامەکانی ماری و (نوزێ- کەرکووک) ئەو ڕاستیانەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کە سەردەمی ئیراهیم و کوڕەکانی بۆ ساڵانی نێوان (2000 بۆ1500پ.ز) دەگەڕێتەوە کە هاوسەردەمی ئامووری بووە، دەقەکانی نوزی یارمەتیدەری باشن بۆ ساخکردنەوەی ئەو سەردەم وبابەتە گرنگە.(5)
بۆ نمونە چیرۆکی ساراو ئیبراهیم، کاتێ چیرۆکی پەیوەندی نێوان ئیراهیم و کچە کەنیزەکێکی ماڵەکەی ئیراهیم ئاشکرادەبێت کە جووتبون لەنێوانیادا ڕوویداوە و مناڵی لێبووە، بەڵام بەهۆی مناڵەکەوە پەیوەندیەکە گۆڕا بۆ مارەکردن و هاوسەرگیری. لە ئەنجامدا بوو بە خیزانی ئیبراهیم و بەوەش مناڵەکە بوو بە بەشێک لە خێزانی ئیراهیم.(6)
هەرەها لەو کاتەدا کە هۆری و میتانی فەرمانڕەوا بوون(7). بەڵگەی تر زۆرن کە ئیبراهیم خەڵکی کوردستانە و بە باوە گەورەی سەرجەم پەیامبەران دادەنرێت(8)، بەڵام دوای باڵادەستبوونی ئاشورو بابل و فراوانبوونی دەوڵەت و ئیمپراتۆریەکەیان توانیان دەست بگرن بەسەر زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆندا، بەوەش دوای گرتن و کوشتنی ئەو گەلانەی داگیردەکران بەشێکی زۆریان لێ بەدیل دەگیراو دەهێنران لەناوچەکانی دوور لە زێدی خۆیان وەک کۆیلە کاریان پێکراوە یان بەزۆر نیشتەجێکراون. بۆنمونە، پاشای ئاشووری (ئەداد نیراری سێیەم) دوای لەشکێرکێشی بۆسەر وڵاتی میدیا چووەتە سەر وڵاتی ئیسرائیل(9).
هەروەها لەسەردەمی پاشای بەناوبانگی ئاشووری (شەلمناسری سێێەم859-842)پ.ز لە ئەنجامی هیرش و لەشکرکێشێەکانیدا بۆ سەر ئیسرائیل جوولەکەیەکی زۆری بەدیل گرتووەو هێناوێتی لە کوردستان جێگیریکردوون، کە لە سەرەتادا لەناوچەکانی خۆراسان وجەزیرەو ئامادو #شارەزوور#و حەلوان و #خانەقین# و کەرکووک بوون کە تاکوو ساڵی 1948 مابوون و دوای کۆچیان کرد بۆ ئیسرائیل و ئەمەریکا.(10)
ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە ڕیچارد فرای لە پەرتوکەکەی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات کە میدیەکان لە ساڵانی 744پ.زدا خاوەن دەوڵەت بوون و وشەی شانشین (کینگدۆم) بەکاردەهێنێت ودەڵێ ئەسپی وڵاتی میدیا بەناوبانگ بووەو لە هاوشانی میدیاشدا باسی بەهێزی ئورارتوو دەکات.
بێگومان ئەمەش لەسەردەمی تیگلات پلاسەری سێیەمدا بووەو بە بەهێزترین نەیاری ئاشوری داناوەو ناوی (دیاکۆ یان دیائۆکۆ) دێنێت لە وڵاتی ماننا، کە نازانرێت مەبەستی دیاکۆی میدیایە یان نا لەگەڵ خەڵکێکی زۆردا ڕایان دەگوازێت بۆ سوریا(11) لە هەمان کاتدا هێرشی کردۆتە سەر ئیسرائیل و باج و پارەی لێ سەندوو تاڵانێکی زۆرو ژمارەیەک دیل.(12) پاشان شەلمناساری چوارەم هێرشی کردۆتە سەر وڵاتی جوو(27، 29) هەزار کەسی لێ بەدیل گرتوون و ڕایگواستوون بۆ ناوچەکانی میدیا لە کوردستان، هەموو ئەو باس و سەرکەوتنانەشیان لە بەردەنووسەکانیاندا تۆمارکردووە.(13)، دوای ئەمیش سەرجۆنی دووەمی ئاشور دێتەسەر دەستەڵات پەلاماری وڵاتی میدیاو ئوراتو دەدات و خەڵکانێکی زۆری وڵاتی میدیا ئەگوێزێتەوە بۆ سوریاو لەوێشەوە خەڵکێکی زۆری ئیسرائیل وسوریا بەدیل دەگرێت و ڕایان دەگوێزێت بۆ ناوچەکانی زاگرۆس و وڵاتی بابل.(14) هەروەها لە سەردەمی ئەم پاشایەدا کە (حزقیل) فەرمانڕەوا بووە لە ئیسرائیل (715-687پ.ز) سەری بۆ سەرجۆن دانواندووەو ناچاربووە بە ژێردەستی سەرجۆن، بەڵام پەلامارەکانی ئاشور لەسەردەمی جێگرەکانی سەرجۆن زیاتر بوون بۆ نمونە سەنحاریب لە هێرشێکی بەربڵاودا بۆ سەر ئیسرائیل و باسی بەدیلگرتنی سەرکردەکەیان حزقیل و هەزاران جوو دەکات جگە لە تاڵانیەکی زۆری کە لە تابلۆکانی خۆیدا بەسەرکەوتنی گەورە ناوی بردووە.(15) هەروەها سەردەمی بابل بەشەپۆلی دووەمی هاتنی جولەکە دادەنرێت بۆکوردستان، بەتایبەتی سەردەمی بابلی نوێ. کاتێ (نەبوخەزنەسر-604-562پ.ز)هاتەسەردەستەڵات کەبەیەکێ لەبەهێزترین پاشاکانی بابل دادەنریت لەبنیاتنانی شارستانی وئاوەدانی وهونەری وئەندازیاریدا لەمیسۆپۆتامیا تەنانەت ناوی لەئینجیلدا هاتووەلەبەهێزی وناوبانگیدا بەتایبەت کاتێ هێرشی کردۆتەسەر وڵاتی ئیسرائیل وئورشەلیمی داگیرکردووەوپاشاکەیان (یەهوا) سەری بۆدانواندووە، سەرەڕای ئەوەش هەزاران جوولەکەی بەدیلی هێناوەتەوەبۆبابل ولەنێوانیاندا پەیامبەر (دانیاڵ)یشی تێدابووە.(16) کە تاکو مردوە لەکوردستان ژیاوە ئێستا گۆڕەکەی لەسەر قەڵای کەرکووکە لە کۆشکێکی کۆندایە و بە ئارامگای پەیامبەر دانیاڵ ناسراوە.
ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە سەرجەم لەشکرکێشیەکانی ئەم پاشایە بۆ ناوچەکانی وەک سوریاو میسرو باشورو باشوری ڕۆژئاوا بووە، ئەمەش بەڵگەیەکی گرنگە دەربارەی بوونی ئارامی و ڕێکەوتنامەیەک لەگەڵ میدیەکاندا لە بەرەی باکورو ڕۆژهەڵاتەوە بۆیە چڕی هیرشەکانی بۆ ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوا بووە. هەر لەو ڕوانگەیەوە باس لە شەڕێکی گەورەی نێوان بابل و میسر دەکرێ کە هەردولا تەواو تێیدا ماندووبوون وهیچ لایەکیان نەشکان و نەبوخەزنەسر گەڕایەوە بۆ بابل، بەو کارەش جاریکی تر جووەکان کەوتنە خۆرێکخستنەوەو جوڵەو خۆنزیککردنەوە لەگەڵ میسردا، بۆیە دوای چەند ساڵێ پاشای بابل لەساڵی 597پ.زدا هیرشی کردەوە سەر وڵاتی ئیسرائیل و ئورشەلیمی داگیرکرد، هەروەها بەرگریەکانی جوولەکەش بەسەرکردایەتی کوڕی (یەهوا) بوو بەناوی (یەهواشیین)و ئەم جارەیان زیاتر لە (10000) دە هەزار جوولەکە بەدیل گیران و هێنرانەوە بۆ بابل و وەکو جارەکانی تر خەڵکی گەورەو بەناوبانگیان تیابوو وەک پەیامبەر (حزقیل)و لە شاری نیپور جێگیرکران.
هێنانی جولەکەیەکی زۆر بۆ میسۆپۆتامیا لەسەردەستی بابلیەکان کێشەیەکی گەورەی دروست کرد بۆ دەستەڵات، ئەوەبوو ساڵی 595پ.ز جوڵانەوەیەکی جەماوەری جوولەکە لە بابل سەریهەڵدا دژی دەستەڵاتی بابل، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لەلایەن بابلەوە سەرکوت کراو خەڵکێکی زۆری لێگرتن و هەڵیواسین کە تێیدا کەسانی بەناوبانگیشی تیابوو. ئەم ڕاپەڕینەی جوولەکەکان لە میسۆپۆتامیا نەبوخەزنەسری توڕەکرد، ئەوەبوو ساڵی 586پ.ز هێرشێکی گەورەتری کردە سەر وڵاتی جووەکان و خەڵکێکی زۆری لێکوشتن و بەدیلگرتن و ڕەوانەی بابلی کردن.(17)
هەروەها ساڵی 585پ.زنەبوخە#سنە#سر پاشای بابل شاری ئورشەلیمی داگیرکردەوەو ئەم جارە زۆرینەی خەڵکی ئیسرئیلی ڕاگوێزان و دەرپەڕاندن بۆ میسۆپۆتامیا.(18) دوای ئەو شەپۆلە زۆرانەی هێنانی دیل و ڕاگوێزانی جوو بۆ ناوچەکانی بابل ومیسۆپۆتامیا وکوردستان بەتایبەتی شاری بابل، جوولەکەکان بەتەواوەتی توانییان خۆیان جێگیربکەن و ببنە بەشێکی سەرەکی لە دانیشتوانی ناوچەکەو لە بوارەکانی بازرگانی و بازاڕو کاروباری دەوڵەت و ژیانی کۆمەڵگادا بەشداربوون. لە سەدەی (6تا 2پ.ز) بابل بووبوو بە ناوەندی زانستی بۆ جووەکان بەتایبەتی لەرووی ئایینیەوە تادەهات زیاتر پێگەی خۆیان بەهێزتر دەکردو گرنگتر دەردەکەوتن، لە میسۆپۆتامیادا چەندین زاناو قوتابخانەی تایبەت بە خۆیان هەبوو.(19) هەر لەو ڕوانگەیەوە توانیویانە کۆمەڵەی ئاینی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن.(20) کاتێ کۆرش ساڵی 550پ.ز میدیای داگیرکردو ساڵی 539پ.ز چووە بابلەوە یەکەم کاری ئەوەبوو بریاری ئازادی بیروڕاوو گەڕانەوەی جوولەکەی دەرکرد بۆ وڵاتی ئیسرائیل، جووەکانیش پێشوازیەکی #گەرمیان# لێکردو زۆرێک لە جووەکان گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان، زۆریشیان نەگەڕانەوە.(21) لەگەڵ ئەوەشدا کۆرش ڕێزی زۆری لێگرتوون و پەرستگاکانیشی بۆیان نوێ کردۆتەوە.(22) هەروەها کاتێ مەسیح لەدایک بوو نێردراوێکی زەردەشتی کە حەوت کەس بوون چوون بۆ ئۆرشەلیم بۆ زانینی ڕاستی و دروستی ئەو ئایینە، چونکە لە ئایینی زەردەشتدا نیشانەکانی پەیامبەری دواتر هەبووە.
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئایینی مەسیحیەوە سەرچاوەکان باس لە بوونی جولەکە دەکەن لە کوردستاندا بەتایبەتی کە لە هەندێ ناوچەی کوردستانی ژێردەستی ڕۆم و بیزەنتی بڵاوبوونەتەوە.
بوونی جولەکە لە کوردستان و پەیوەندیان لەگەڵ خەڵکانی دانیشتوی کوردستاندا نکوڵی لیناکرێت. ئەوەش بەو مانایەی جولەکە کە بە چەندین شێوەی جیاجیا هاتبوونە کوردستان ئاشنایەتیان هەبووە بە هاتنی دینێکی نوێ لە وڵاتی ئیسرائیل کە سەرهەڵدانی مەسیحی بوو.
بۆ نمونە یەکێ لە پیاوە بەناوبانگەکانی ئایینی جوو بەناوی (سایینت پاوڵ-Saint Paol) کە ساڵی 65ز مردووە. لە سەروبەندی پەیدابوونی ئایینی مەسیحدا لە ئاسیای بچووک لە شاری تەرتوس لە باکوری کوردستان بووە بۆ بلاوکردنەوەی ئایینەکەیان وەک پیاوی ئایینی جولەکە لەوێ بوو، دوای بڵاوبوونەوەی ئاینی نوێ، دەکەوێتە سەر گەڕان لەسەر ڕاست و دروستی ئەو ئایینە نوێیەو باوەری پێدێنێ و نامەیەک دەنێرێت بۆ هاوئایین و کەسەکانی خۆی کە تێیدا باسی گەشەکردنی ئەو ئایینە نوێیە دەکات و دەڵی من ئەو ئایینە بەراست دەزانم و لەلایەن خواوە هاتووەو هەموو ئەو زانیاریانەی لەم دیینەدا هەن باسی هاتنی دەکەن لە ئایینی جوودا هەن و پەیوەندیان بە ئیبراهیمەوە هەیە.
هەر لە دوای ئەوەشەوە جارێکی تر گەشتێکی فراوانی کردۆتەوە بۆ ناوچەکانی ئاسیای بچووک بۆ بڵاوکردنەوەی ئایینە نوێیەکە کە مەسیحیەت بووە. هەروەها لەگەڵ زاناو دەستەڵاتدارو خەڵکدا گفتوگۆی لەسەر ئەم ئایینە کردووە.(23)
رەگ داکوتانی جولەکەو پەیوەندییان لە کوردستاندا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێز بووە، تەنانەت لە سەردەمی ساسانیەکانیشدا ڕۆڵ و کاریگەری و پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ خەڵک و دەستەڵادا هەبووە بەتایبەتی سەردەمی ئەردەشێر (226-240ز)، چونکە ئەم پاشایە ئازادییەکی ڕەهای دابوو بە بیروڕای جیاوازی ئاینی، هەر بۆیە جووەکان خوێندنگەی ئایینیان هەبووە سەرەڕای ئەوەی ئایینی زەردەشتی ئایینی فەڕمی دەوڵەت بووە، بەڵام بە هاتنی شاپوورو لابردنی سەربەستی ئاینی و دەرکردنی یاسای توند، جووەکانی ناچارکرد بەو یاسایانە ڕازی بن، چونکە گەورەکانیان پێیان وابوو ئەوە یاسای دەوڵەتەو دەبێ ملکەچی بن. ئەگەرچی لە سەردەمی ئەمدا ئاینی تریش سەری هەڵدا وەک مانیزم، بەڵام جووەکان پەیوەندی و چالاکی خۆیان ڕانەگرت و زیاتر برەویان پێدا لەسەردەستی ناودارەکانیان وەک ئابایا (278-338ز) و ڕاڤا (229-352ز). ئەمانە وەک ڕابەری ئاینی و فێرکاری ئاینی جوو سەرپەرشتیاری کارو چالاکی و پەیوەندی جووەکان بوون و سەرەڕای بوونی چەندین نووسەرو میژوونوس.(24)
بەم شیێوەیە جولەکەکان لە کوردستان مانەوە تا هاتنی ئیسلام و چەندین سەدەی تر لە دەستەڵاتە جیکانی تری ناوچەکە تا لە ساڵانی چلەکانی سەدەی بیستدا بۆ دروستکردنی دەوڵەتی جوولەکە زۆربەیان لە کوردستانەوە گەڕانەوە ئیسرائیل و تا ئەمڕۆش کوردی ئیسرائیل خۆیان بە کوردستانی دەزانن و هاوسۆزو هاوخەمی کوردن و پەیوەندییەکی باشیش هەیە لەنێوان هەردوو گەلدا، بەڵام هێشتا چوارچێوەیەکی ڕامیاری و هاوپەیمانی وەرنەگرتووە کە دەکرێت کاری بۆ بکرێت و ئەو پەیوەندییە پتەوتر بکرێت.

$پەراوێزو سەرچاوەکان:$
.(1)-Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p1
(2)ئابرام(Abram):ناوی ئیبراهیمە لەتەورات وئینجیلداولەسەرچاوەلاتینیەکاندا.
(3)تێراح (Terah):ناوی باوکی ئیبراهیمە، هەروەهابەئازەریش ناوی هاتووە،
(4)کەنعان(Canaan):کوڕی حامی کوڕی نوحەوبەگەلێکی سامی نەژاد ناسراون لەشام وئیسرائیلداپاشان وەک وڵات.
.Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p19(5)
.Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p20(6)
.Colin Walters; Ancient Civilization. Ancient egypt,p28(7)
(8)بەشێکی زۆری سەرچاوەکان ئاماژەبەکوردبوونی ئیبراهیم دەکەن ولەسەردەمی پاشائاشوریەکاندابانگەشەی ئەینەکەی کردوەبەڵام لەلایەن نەمردووەوەسزادراوەبڕیاردراوەبسوتێنرێت وئەوەش لەنێوان موسڵ وهەولێردابووە کەتائەمرۆش بەپاشماوەی شاری نەمرود ناسراوە، ئیراهیم ڕۆژی نەورۆزی هەڵبژاردبۆشکاندنی بتەکان، چونکەخەڵک هەمووبۆجەژنی نەورۆز چووبوونەدەرەوەی شاروئەویش بەدەرفەتی زانیوەسەرجەم بتەکانی شکاندووەوتەورەکەی داوەتەدەستی بتەگەورەکەیان بۆئەوەی کاتێ وتیان بۆوات کردووەبڵێ بتەگەوەرەکە وای لێکردون، ئەوانیش ئەزانن بتەکان ناجوڵێنن بۆئەوەی تێیانبگەیەنێت کەبتپەرستی کارێکی دروست نییە.
(9)فاتح عبداللە محمد : العلاقات السیاسیە و العسکریە بین الاشوریین و المیدیین، جامعە السلێمانیە، 2008، ص35.
(10) ڕشاد میران : ڕەوشی ئاینی و نەتەوەی لە کوردستاندا , چ2 , 2000 , ل29.
(11)Richard Frye; The Heritage Of Persia, Mazda Publishers, costa Mesa,California,1993,p76-77.
.Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p54 (12)
.Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p55-58. (13)
(14)Richard Frye; The Heritage Of Persia, Mazda Publishers, costa Mesa,California,1993,p76-77.
.Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p62-63 (15)
.(16) Joan Oates, BABYLON, London, Thames, Hudson, 2000,p128-129.
.(17) Joan Oates, BABYLON, London, Thames, Hudson, 2000,p129-130.
(18)Michael Cook: ABRIEF HISTORY OF THE HUMAN RACE,NEW YORK, LONDON,2003,P139.
(19)Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p75.
(20)شوان عوسمان : پرۆسەی بە ئیسلام کردنی کوردستان , سلێمانی , 2002 ,ل 91.
Richard Frye; The Heritage Of Persia, Mazda Publishers, costa Mesa,California,1993,p135. (21)
(22)Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p75.
(23)Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p107-109.
Dan Cohn-Sherbok:JUDAIZM,History.Believ and Practice,NewYourk,2009,p123-128.(24)
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 620 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 26-12-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 26-12-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 620 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
فۆڵدەر
شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دهۆک شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باکوور شەهیدان - پارت / لایەن - پ. د. ک. هۆزان - پۆلێنێن هەلبەستی - غەزەل هۆزان - جورێ هەلبەستێ - کلاسیک هۆزان - کێشا هەلبەستێ - عەروز ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.265 چرکە!