تڕ لە حەمامێ و درۆ لەغەریبیێ
لە گەرماوێ شوڕەی ئاو و زرینگانەوەی تاس و جام و ئاو بەخۆداکردن دەبنە گەڕەلاوژە و دەنگی تڕ له و ناوە ون و بزر دەبێت و هەستی پێ ناکرێت، هەروەها لە دوورە وڵاتی و غوربەت کەس ناناسیت و کەسیش ناتناسێت وەکو وتراوە:(چومە شارێکی کەس نەناس خۆم هەڵکێشا پڕ بەکراس) ئینجا ئەوە وەک درکە و کینایە بە شتێک دەوترێت کە لەشوێنی خۆیاندا کەس وەریان ناگرێت و شەرم و شورەیین هەم تڕ و هەمیش درۆ بۆیە بەتەوس و گاڵتە پێکردنەوە دەوترێت(تڕ لە حەمامێ و درۆ لە غەریبیێ).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,090 جار هاتیە دیتن