ناوی کتێب: دیموکراسی بەبێ حیجاب.
نووسینی: مەروە سەفا قەوقچی.
وەرگێڕانی: محەمەد محەمەد حەمەمیرزا
حەسەن مەحمود حەمەکەریم
لە کتێبەکەوە:
لەم کتێبەدا ڕوونمکردۆتەوە کە(مەروە قاوقچی) کێیە؟ لەکوێ و چۆن پێگەیی؟ مانای باڵاپۆشی لای ئەو چییە؟ چۆن هەڵبژێردرا ببێتە ئەندام لە پەڕلەماندا، هەستی بەچیکرد لەو ساتە کورتانەدا کە لەژێر گومەزەی پەڕلەماندا بەڕێی دەکرد کاتێ گوێی لێبوو هاوار دەکرا: (لە ئاستی خۆیدا بیوەستێنن؟)
ڕۆژەکانی دواتر چییان بەدوای خۆیاندا ڕاکێشاو چییان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتبوو؟ لەڕێی ئەم کتێبەوە و لەدەمی خۆمەوە باشتر دەمناسن و بۆ یەکەمجار گوێتان لە دەنگم دەبێت.
هەروەها لەڕێی لاپەڕەکانی ئەم کتێبەوە باسەکانی دەگوازنەوە و، لەوانەیە شتی ترتان بۆ بەدیار بکەوێ، جیا لەوەی کە لەلاتان دروستبووە، لەوانەیە بەجۆرێ تر(مەروە قەواقچی) ببینن جیاوازتربێ لەو ناسینەی کە ڕاگەیاندنەکان لە ناختاندا دروستی کردووە، ئەوسا بەراوردکاری بکەن لەنێوان ئەو وێنانەی ڕاگەیاندنەکان دروستیان کردووە و ئەو وێنە نوێیەی کە لە قەڵەم و دەمی خۆیەوە دەیبیستن، لەوانەیە ئەوەی بیرتان لێکردۆتەوە و ئەوەی لە خەیاڵتاندا وێنەتان بۆ کێشاوە و ئەوەی لەبارەیەوە خوێندوتانەتەوە گونجاو بێت لەگەڵ ئەم وێنەیەی ئێستەیدا، هیوام وایە ئەمەی نوسیومە کەس زویر نەکات و هەستی کەس بریندار نەکات، لەم کتێبەدا هەوڵمداوە یەک لەدوایەکی ڕووداوەکان بە زمانێکی ساکار و ڕوون بگێڕمەوە و پشت بە هەندێ شێوازی دیاریکراو نەبەستم، هیوام وایە پاڵپشتی خوایی یارمەتیدەرم بێت لەم کارەدا.[1]
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,097 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!