پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,879
وێنە 106,296
پەرتوک PDF 19,332
فایلێن پەیوەندیدار 97,310
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
با ئەو ژیانە بژیت، ناوەوەت بانگی دەکات
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
با ئەو ژیانە بژیت، ناوەوەت بانگی دەکات
کورتەباس

با ئەو ژیانە بژیت، ناوەوەت بانگی دەکات
کورتەباس

با ئەو ژیانە بژیت، ناوەوەت بانگی دەکات
کاوە جەلال[1]

با ئەو ژیانە بژیت، ناوەوەت بانگی دەکات هەڵبەستێکی ڕامیار مەحمودە لە دیوانەکەیدا بە ناونیشانی لەشی ئێمە، کاتژمێری زەمەنە - داواکارییەک کە بەڕێوە و پشتکردووە داوالێکراو دەربڕراوە.
ئەوە یاخیبوونی ڕامیار مەحمودە لە پێوارە چەقبەستووەکان، کە مەبەستمەندانە بۆ هەمووان پێناسەکراون و بێپشوو لەنێو چەنەبازیی ڕۆژانە و سەرقاڵییە بێهۆشەکاندا، وەک چواندووی نەشیاوی خۆلێلادان، جەختیان لێدەکرێت. سەرەڕای ئەوە لەنێو جیهانێکی ئەوها بێچەندوچوون پێناسەکراودا کەس ئاگای لە کەس نییە، بەڵکو پەرتەوازەیی جێی پەیوەندیی گرتۆتەوە، ئەوجا گەرچی ئەستەمە کەس بتوانێت بانگی کەسی دی بکات، کەچی کەس ناوێرێت دیدی داخواز-ی خۆی لە ئەوانیدی وەربگێڕێت، نەخێر، تەنانەت هانایان بۆ دەبات بەبێ ئەوەی دەنگی هانابردووی ببیسترێت. لێ ئایا کێشەی ئەم مرۆڤە چییە؟ کێشەکەی ئەوەیە کە ئەو ناوێرێت دەستێکی ڕێزمەند بەسەری خۆیدا بهێنێت، ئەو لە خۆی دەترسێت، ئەوجا هەر ئەوەندەی بۆ خۆی دیار بدات، بۆ خودی خۆی ببێت بە کێشە، ئیدی یەکسەر لە خۆی دەتۆقێت و هاوار دەکات: تو خوا دەورم چۆڵ مەکەن!. مرۆڤسەنتەرییانە بڕوانین، ئەو دا-ما-وە ناتوانێت و ناوێرێت ببینێت کە هەرچییەکی نێو ژینگەکەی بێت و بڕوات، چێببێت و نەمێنێت، لە ئەوێک جیانابێتەوە کە مرۆڤە - مرۆڤ وەک لەوێبوویەکی موئاناتاوی، هەر ئەویشە کە لە جیهاندا بە ئیدیۆلۆژییەکان، بە ئاینەکان یان بە شیعری ئاگرین ی خۆبەختکردن فریودەدرێت، فریوخواردووش هەر ئەو خۆیەتی وەک مرۆڤ - لێ ئەو خۆی ناناسێت.

هەڵبەستڤان ئێستا لەم دۆخەدا بەرۆکی دا-ما-وانی نێو جەجاڵی فریودان-فریوخوارن دەگرێت:

با ئەو ژیانە بژیت،
ناوەوەت بانگی ئەکات
ئەگەرنا،
هەموو ئەڵتەرناتیڤەکان
خراپترن لەوەی تۆ ئەتەوێت.

کەواتە گەر مرۆڤ لەگەڵ خۆی ڕاستگۆ بێت، دەکەوێتە بەردەم پرسیاری بوێری بۆ بیستن و بەهەندوەرگرتنی خواستە ناخەکییەکانی. ئاخر ئەو هەروەها ژیانێکی دیکەی خوازراویشی هەیە، کە دەبێت ڕووی تێبکات گەر بییەوێت لەتەک خۆیدا ئاشتبێتەوە. لێ هەڵبەستڤان پتر لەمەش دەڕوات و گەڤ دەکات: کێ گوێ لە خواستە ناخەکییەکانی نەگرێت، ئەوا دەست بۆ هەر چارەسەرێک بەرێت، ئەو بەناو چارەسەرە بەدتر دەکەوێتەوە لەوەی کە ئەو دەیخوازێت، چونکە بەترسەوە هانای بۆ بردووە، چونکە وا دەزانێت چڵەدارێکە کە ڕەنگە لەنێو جیهانی پێوارەیی ڕاپێچکەردا فریای بکەوێت و لەنێو ڕۆچوونەوە بیهێنێت بۆ کەنارێک، کە ئیدی لەوێ بۆ دوا جار پشوویەک بدات – بێگومان بە پێش چاوی ئەوانیدییەوە کە سەری ڕەزامەندیی بۆ دەلەقێنن!!

ڕامیار مەحمود بێداردەکاتەوە - بۆ بەرپرسیاری، لێ ئەم بێدارکردنەوەیە خۆتەرخانکردن نییە بۆ ئەنگاژمۆ (ئیلتیزام)، چونکە هەوڵی بەم چەشنە سەرلەنوێ بەشداریکردنە لە جیهانی مرۆڤ ڕاپێچکەردا – جیهانی درۆ گەورەکان. ئاخر گەر کەس ئاگای لە کەس نەمابێت، ئیدی ئایا داواکاریی بۆ هەڵوێستی نێویەکی چە واتایەک دەگەیەنێت؟ نەخێر، باشترین چارەسەر پشتتێکردنە، کەواتە: بەردان کرۆکی یاخیبوونەکەی ئەوی هەڵبەستڤانە، داواکارییەکەشی لەو کاتەدا ڕادەگەیەنێت کە ئەو پشتی لە هەمووان کردووە:

بڕیارمداوە،
لە چۆڵەوانییەکدا جێتانبهێڵم و
ناچارتان بکەم بیر بکەنەوە.

لە چۆڵەوانیدا هیچ ئاڕاستەیەک دیار نییە. بەتەنیاجێهێڵراو خۆی ئێستا پنتێکی نێوەندییە و ناچارە بهزرێت. ئاخر ئەو ئێستا تەنیایە، تازە چیدی ئاڕاستەی جیهانبینیانەی پێشین بەهانەیەوە نایەت. لێ ئەوە فەیلەسوف نییە کە لە بزربووندا دەستی ئەوی تەنیای نێو جیهان دەگرێت. نەخێر، نەک هزر، بەڵکو هونەر وەک ئەفراندن بەهای کرۆکیانەی ژیان-بەخشی خۆی لەو چۆڵەوانییەدا پێشان دەدات:

ئێمە لە سەردەمێکدا ئەژین، ناتوانین بیر بکەینەوە،
ئەگەر شاعیر نەبین؛

کەواتە هونەر لای ڕامیار مەحمود دەچێتە سەرووی فەلسەفەوە، بەڵێ ئەوە هونەرە کە هۆش ناسکدەکاتەوە و بەوەش توانستی بۆ فێربوونی هزرین پێدەدات. بێگومان هەڵبەستڤانی / مرۆڤی ڕاچەنیوی نێو جیهان لە دوێنێوە هاتووە، بۆیە بەناچاری گەلێک شت هەن کە لەتەک کامڵبوونی تەمەندا سەریانهەڵداوە و لەنێو ناخدا بەبێ شیمانەی دەربڕین دەمێننەوە – هەر لەبەر ئەم هۆیەشە کە هونەر دەبێت بە پێداویستییە سەرەکییەکە، چونکە تەنیا لێرە هۆشی بزواو بەڕوونی و ناسکی بەئاگادێت لە شیمانە و ناشیمانەی هەر گوزارشتێک– باشتر وەک لە فەلسەفەدا.

لێ ئایا نەبوونی شیمانەی دەربڕین مایەی غەمگینییە؟ ئایا گەرەکە ئەوها بێت؟ نەخێر. غەمگینی هیچ پێویست نییە، بە پێچەوانەوە، لەبریی ئەوە:

هەندێک جار باوەشێنێکی شاد پێویستە،


هەروەک ببێژین: مەساکێ! هێوربەرەوە و باوەشێنێکی خۆت بکە!. باوەشێنکردنێکی شاد، کە بەبێ گومان پڕجۆش نییە، پێدەچێت دوای ماڵئاوایی سەرجەم شادیی پڕ جۆش و خرۆش ئەمیان وەک دڵ-نەوایی بمێنێتەوە، بە پێچەوانەی خۆویستیی ملداوەبەری نێو جیهانی پێناسەکراو. ئەوجا گەر مرۆڤ بتوانێت باوەشێنی خۆی بکات، هیندەش لەوە بەئاگایە کە بکەوێتە ڕێ، هاوشێوەی هەڵبەستڤان کە بۆ خۆی بەڕێوەیە و لەتەک ئەوان / خوێنەر-ەوانی دەدوێت، بەبێ ئەوەی داوای گۆڕینی جیهان بکات. نەخێر. لە بێکاریدا خۆسەرقاڵکردن خۆشترین ڕەوشە، دانەنیشتن دژبەری تەمەڵییە، لێ گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤ لەم سەرقاڵییەشدا بەڕێوە بێت. بەڕێوەبوون بۆ ڕامیار مەحمود بریتییە لە شۆڕش کە تاکەکەس دەتوانێت لەنێو جیهانێکی داخراودا بیگێڕێت.

بەڵێ، چیدی پرسیارەکە بێدارکردنەوەی کەسان بۆ خەبات نییە، چیدی هەڵبەستڤان ئەرکی خۆی لەوەدا نابینێت ئیلتیزام بکات تاکو ئەوان بۆ خەبات جۆش بدات و خۆیان پڕ هەست و سۆز لە پێناوی هەر مەسەلەیەکی بەناو پڕبەهادا بەخت بکەن. ئاخر کێشەکە لێرەدا ئەوەیە کە بەڕێوەبوو ئێستا خۆی کەوتۆتە بەردەم ناچاریی گەڕان بەدووی هاوشێوەکانیدا: بێدارکەرەوان خۆیشیان پێویستیان بە بێدارکەرەوانە. لێ ئەم جۆرە مرۆڤانە بەڕێوەن، بە پێ، بە زمان (ی هونەر). وەکو دی ئاخافتن بێسوودە، چونکە لەنێو جیهانێکی بێهودەدایە کە شیرازەکانی لەبەریەک هەڵوەشاونەتەوە و تێیدا کەس گوێ لە کەس ناگرێت. ڕەنگە ئێستا لاڵبوون مانای هەبێت و بەڕێوەبوو ئاشکرای بکات. سەرەڕای ئەوە باشترە کە لاڵبوون دوا سنووری ئاخافتن نەبێت، بەڵکو وێستگەیەک بێت بەرەو بێدەنگی -متبوون لەنێو خامۆشیی نەبڕاوەدا. ئەمە دوا هەڵوێستی یاخییە کە ڕامیار مەحمود پۆلێمیکئاسا بەرەنگاری ئاخافتنی دروشمیانەی ڕۆژانەی دەکاتەوە و ناوی دەنێت

... زەڕەزەڕی شۆڕش... و وەڕەوەڕی ڕاپەرین.

لێ ئایا چی ڕوویداوە؟ بە ڕوالەت شتێکی ئەوتۆ لەگۆڕێ نییە، لێ لە کرۆکدا شتێک قەوماوە: هەڵبەستڤان تووشی ناکامی هاتووە، چونکە دڵی شکاوە، لە ڕاستیشدا هیچ شتێک هێندەی دڵ-شکان ئەوها خێرا و پڕ لە ژان کۆتایی بە سەرجەم کاتەکانی هیوا و هەر گەشبینییەکی هۆریزۆنت ناهێنێت - کاتەکانی دڵ-پڕی، دڵ-گەرمی. بەڵێ، ئێستا ساتەکانی سەقامگیری، ئیستیقراری شانازانە جەختلێکراو، لە دوێنێدا ڕۆنیشتوون. هەنووکە بەڕێوەبوون گونجاوترین وەڵامە بۆ فریودان و لاوانەوەی دەروون، بەڕێوەبووش دڵ-شکاو-ێکە کە گومانی تێدا نییە دڵی شکاوی لێ دەدات، دەگوزەرێت، وەلێ چیدی گەرمی بە لەش نادات، ئاخر دڵی شکاو سڕە، بەڵێ ڕەنگە بتوانین ببێژین: پەمپێکی پینەکراوە و کەسی / هەڵبەستڤانی بەڕێکەوتوو لە ژیاندا دەهێڵێتەوە.

لێ گەرەکە لە پرسێک بەئاگابین: ئەو هێشتا هەر دەستبەرداری خۆی نابێت. ڕەنگە بۆ یەکەم جار ئەوها گەش بۆ خۆی دیاریدابێت. ئاخر هەردەم باوەشێنێکی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,027 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هەڵبەست
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 78%
78%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 01-04-2021 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 02-04-2021 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 02-04-2021 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 1,027 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,879
وێنە 106,296
پەرتوک PDF 19,332
فایلێن پەیوەندیدار 97,310
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.422 چرکە!