نووسينی: مونجید سەقڕ
وەرگێڕانی: کاروان حەسەن عەزیز
دەزگای پەخش: فام
لەم کتێبەدا نووسەر گەشتێکی ناوازە و سەرنجڕاکێشی بە دەوری جوانییەکانی کیمیادا ئەنجام داوە، لایەنە هونەرییەکانی تیادا دەرخستووە، وێناکردنێکی (هونەری–زانستی) بە ئاڕاستەی خولقاندنی هەستێکی هونەری بەدەر لە هیچ کۆتوبەندێک پیشانداوە، پەرتووکێکی خنجیلانە و پوختە، نووسەر تێگەیشتن و ئەزموونە کیمیاییەکانی بە واقعی مرۆڤایەتی بەستووەتەوە، ڕەهەندێکی مرۆڤایەتی بە کیمیا و ڕێساکانی بەخشیووە، کە لە ڕێگەی زمانی کیمیاوە دیاردە گەردوونی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕوون کردووەتەوە. پەرتووکێکە وای لە کیمیا کردووە قسە بکات، خۆشەویستی خوێنەر بۆ کیمیا زیاد دەکات و کیمیای بە زانستێکی چێژبەخش و سادە دەرخستووە.
لە سەرەتادا، نووسەر بە چیرۆکی گەردیلە دەست پێ دەکات و دواتر بەناو بیردۆزەکانی ئەو زانایانەدا شۆڕ دەبێتەوە کە هەوڵی ئاشکراکردنی پێکهاتە و نهێنییەکانیان داوە، هەندێک لە بیرۆکەکانیشی لە کتێبی (مێینەیی زانست)ی نووسەر جین شیفەرد هەڵێنجاوە، پاشان چەندین سەربردەی کیمیایی لە شێوەی چیرۆکی کورت و چێژبەخش باس کردووە، کە خۆی لە گفتوگۆی نێوان توخمە کیمیاییەکان و پەیوەندی و کارلێکی نێوانیان دەبینێتەوە، لە کۆتاییشدا دەرئەنجامەکانی لە ڕێگەی خەون و پەیبردنی چەند زانایەک خستووەتەڕوو کە بەهۆیانەوە چەندین دۆزینەوەی زانستیی گرنگیان لە بواری کیمیادا بەدەست هێناوە. [1]
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: ئەو دەمەی کیمیا دەدوێ
2,835 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,022 جار هاتیە دیتن