پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!

گەریانا دەست نیشانکری

لێ گەڕیانا هویر      کیبورد

لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,393
وێنە 105,311
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,494
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بنەماڵە دێرینەکانی سلێمانی
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بنەماڵە دێرینەکانی سلێمانی

بنەماڵە دێرینەکانی سلێمانی
بنەماڵەدێرینەکانی سلێمانی
(بنەماڵەی شێخ ئەمینی وەتراخچی)
نوری کەریم ئەحمەد / ئەڵەمانیا
بەشی 1
یەکێک لەو بنەماڵە ڕەسەنانەی دوای بنیاتنانی شاری سلێمانی، شارەکەیان ئاوەدان کردەوە، بنەماڵەی شێخ ئەمینی سەیید قاسم بو، کەدواتر بە شێخ ئەمینی وەتراخچی ناسرا. ئەم بنەماڵەیە بەبنەچە لەساداتی پیرخدری شاهۆن و سەیید قاسم لە کوردستانی خۆرهەڵاتەوە هاتۆتە ئەمدیو و لەگوندی گەنکێ شارباژێر دەگیرسێتەوەو نیشتەجێ دەبێت و دواتریش هەندێک لەوەچەکانی دەچنە گوندی بەردەزەرد و هەردولایان بەکشتوکاڵ و مەڕداری یەوە خەریک دەبن، بەڵام دوای تەواوکردنی بەشەسەرەکییەکانی شار وەک بنکەو بارەگای فەرمانڕەوایی بابانەکان، قشڵە، مزگەوت و خانەقاو حوجرە، بازاڕو دوکان و ڕێگاوبان، گەرماو... شێخ ئەمینی کوڕەگەورەی سەیید قاسمی شاهۆیی باروبارگەی بنەماڵەکە دەگوێزێتەوە بۆشاری نوێ و لەگوندە کۆنەکەی مەلکەندی نەوایەک پەیدادەکەن و نیشتەجێ دەبن وهەندێکیان هەرلەسەرمەڕداری دەمێننەوە و شێخ ئەمینیش لەگەڵ دەستەی یەکەمی دوکاندارەکانی شاردا دۆکانێک دادەنێت بۆکڕین و فرۆشتنی فەرش و بەڕە و جاجم و بەرماڵ ولێفەو.... ئەم پیشەیەش پێیدەوترا (وەتراخچی). شێخ ئەمین سێ کوڕی هەبووە: مەحمود، ئەحمەد، محەممەد. مەحمود کەدەکاتە باوکی دایکم و مامی باوکم ولەهەڕەتی لاویداو ساڵێکیش کەمتر دوای هاوسەرگیریی جوانەمەرگ دەبێت. محەممەد سەربازی پلەداربووە لەسوپای عوسمانیدا بەڵام ئەحمەد 1886-1953کەکوڕەگەورەی باوکی بو، بەشێخ ئەحمەدە ڕەش ناسرابوو، شەش کچ و چوارکوڕی هەبو: شێخ کەریم، غەفور، عیززەت وعارف، هەموشیان خوێندەوارو خەتخۆش بون، خودی خۆیشی خوێندەوارێکی چاک و لە منەوەرانی ئەو سەردەمە بو، زمانەکانی تورکی و فارسی و عارەبی بەڕەوانی دەزانی، خاوەن قەڵەمێکی بەبڕشت و شاعیرێکی ناسک وخەتخۆش وجواننووسێکی بەهرەمەندیش بوو. لەودواییانەدا نێوانی لەگەڵ شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستاندا خۆشنەبووە وبە شیعریش هەجوی کردووە، پیاوەکانی شێخیش شەوێک بەنهێنی دەرمانێکی زیانبەخشیان بەناو مەڕەکانیدا ڕشتووە وزیانێکی قورسیان پێگەیاندووە.بەشبەحاڵی خۆم لەهیچ کەسێکم نەبیستووە، نەخزم و نەبێگانە، یازۆر بەمندالی بەرگوێم کەوتووەو لەبیرەوەریمدا کوژاوەتەوە، ئاخۆ دەرمان ڕشتن وکوشتنی مەڕەکان و هەجوکردنەکە کامیان پێشتربووە، خوالێیخۆشبێت کاک عوسمان دەرویش کارمەندی بانقی ڕافیدەین لقی سلێمانی، جارێک ئەو شیعری هەجوەی بۆخوێندمەوە، داوامکرد بینووسمەوە وتی هەمو شیعرەکانی لای شێخ عیززەتی مامتە.. منیش خۆشبەختانە ئەم دو نیوە دێڕەم لەیادماوە:
(مشتی بوخلی هیندە توندە هەرزنیش بێ ئەیگرێ
کار کەهێشتا ناتەواوە زەحمەتە خۆی ڕاگرێ)
بەهەرحاڵ سەرئەنجام شێخ بڕیاردەدات شێخ ئەحمەد بچێتە گوندی سیتەک و دەرس بەمنداڵان بڵێتەوە! ساڵی1976وەک مامۆستای وانە بێژ لەگوندی سیرەمێرگەوە گوێزرامەوە بۆ گوندی سیتەک - شارباژێڕ، لەوکەسانەی هاتنە بەخێرهاتنکردنم، شەهیدی جوانەمەرگ شێخ کاوەی شێخ لەتیفی شێخ مەحمودی مەلیکی کوردستان وچەندکەسێکی گوندەکە، کە دوپیرەپیاویان تێدابو توشی سەرسامییانکردم کەباووباپیرانم دەناسن. دەستپێکی قسەکانیان وتیان (ئەفەنی بەخێربێیت، تۆهاتویت دەرز بەنەوەکانمان بڵێَیت، شێخ ئەحمەدی باپیریشت سەردەمی حکومەتی شێخ هاتە ئەم سیتەکە، موعەللیم بو دەرزی بەئێمە ئەوت، بەرەحمەت بێت وئەمشەوی لەهەمو شەوێک خۆشتربێت پیاوێکی باڵابەرزی هەتا دەست هەڵبڕی کەڵەگەت وبەشانوشەوکەت، چاوەکانی دەبریسکانەوەو کاریان لەعەقڵ و شعوری بنیادەم دەکرد، زۆر پۆشتەوپەرداخ بوو، کەواوسەڵتەی لەبەردەکرد و مشکی وجامانەی پێکەوە دەبەست، غەریقی ڕەحمەت بێ تۆزێک تووڕە و بەزەبرو داروەشێن بو، هەزارجارگەردنی ئازادبێت، ئێمە هەردوکمان (مەتکەبلی!)(1) بوین، ئێستەش شیعرەکانمان لەیادماوە، ئەهاگوێبگرە !)چەندکۆپلەیەک هۆنراوەی مامۆستایان (قانع، بیخود وزێوەر) یان بەتێکەڵوپێکەڵی خوێندەوە، دوسێ دێڕیشیان بەتورکی دەوت، من تێینەدەگەیسشتم وئەوانیش ماناکەیان نەدەزانی! دواتر لەسەرچاوەکانی مێژوی عوسمانییەکاندا بینیم ئەوە یەکێک بووە لەسرودەکانی تورکە ڕەفتار فاشییەکان و هەرلەسەردەمی ئەفسەرە توندڕەوەکانەوە: ئەنوەر، جەمال، تەلعەت بەتورکیاو وڵاتانی بندەستی عوسمانی یەکاندا بڵاودەکرایەوە، بۆنموونە: (جەنگیزخانک بایراغی ئانلی شانلی سانلاندی) واتاکەی بەکوردی: ئاڵاکانی جەنگیزخانی(باوەگەورەمان) بەشنەبای سەرکەوتن و نەمری دەشەکێنەوە.
شێخ ئەحمەد ماوەیەک لە گوندی سیتەک بەسەردەبات، بەڵام فێرە ئەوژیانە نەبوو، هەرزو وەڕس دەبێت وبڕیاردەدات بگەڕێتەوەشار. یەکەم هەنگاو نامەیەک بۆمامۆستا زێوەری هاوڕێ و هاودەمی دەنووسێت داوادەکات لای شێخ مەحمود (عەرزی حاڵی بکات لەپاڵ دو قسەی خێردا)..خوشبەختانە دوای ماوەیەک وەڵامێکی مژدەبەخشی پێدەگات (شێخ ئەحمەد وەرەوە، پێکەوە دەچینە خزمەت شێخی گەورە). جا من ئەو چونە خزمەت مەلیکی کوردستانەم لەخودی باپیرم بیستووە، بۆکەسانی دیکەی گێڕاوەتەوە ومنیش گوێم لێبوە:(لەگەڵ زێوەر چوین بۆبارەگای شێخ ونەمدەزانی ئەنجامەکەی چۆن دەبێت، بەڵام لەحاجی تۆفیقی پیرەمێردم بیستبوو، کەسێک دڵی شێخی لێڕەنجابێت، کەدەچێتە حزوری و سڵاو دەکات، ئەگەر سڵاوەکەی ئاسایی سەندەوە(عەلەیکەسەلام) ئەوە مانای دڵگرانەو لەوانەیە بڕووخێت بەسەریداو لەوانەشە هەندێک سەرزەنشتی بکات و ئینجا خاویبکاتەوە و دڵنەواییەکی بکات، بەڵام ئەگەر سڵاوەکەی بەمجۆرە سەندەوە: (عەلەیکەسەلام فڵان کەس، بەخێربێیت)ئەوە مانای هیچی لەدلدا نییەو ئاشتی دەکاتەوە. من (حاجی تۆفیقی پیرەمێرد) کەچوومە خزمەتی، بەڵی ڕەخنەم لەهەندێک کردارو ڕەوتاری گرتبو بەڵام ناحەز زۆرخراپ زمانیان لێ خستبومەکار، بۆیە وەک بەتیریک دوونیشان بپێکم هەرکەچومە ژورەوە، ڕوومکردە شێخ و یەکسەر ئەم شیعرەم بۆخوێندەوە:
ئەبێ بەخشندە مل کەچکا لەئاستی موچەخۆری خۆی
سوراحی سەرفرو دێنێ لەبۆ پیاڵە کەتێکا بۆی
کە ئاو داری لەسەرسەر گرتووە زانیم کەچی تیایە
لەلای نەنگە کەپەروەردەی نوقومکا، گەورەیی وایە
لێرەدا ئەو مەلیکی کوردستانە ڕوی گەشایەوەو فەرموی (بەخێربێیت حاجی تۆقیق، دانیشە) منیش(شێخ ئەحمەد) کەچومە دیوان و سڵاوم لەحازران کرد، هەستم بە سوکەزەردەخەنەیەک کرد بەسەرلێوەکانی شێخەوە و فەرموی(ئەحمەد دیمانەت بەخێر، دانیشە)
2بەشی
منیش(شێخ ئەحمەد) کەچومە دیوان و سڵاوم لەحازران کرد، هەستم بە سوکەزەردەخەنەیەک کرد بەسەرلێوەکانی شێخەوە و فەرموی(ئەحمەد دیمانەت بەخێر، دانیشە)، ئینجادواتر ڕوی تێکردم وبەسۆزومیهرەبانییەوە ئەم قسانە لەکانی دڵییەوە هەڵدەقوڵان و دەهاتنە بەرگوێم(ئەحمەد، ڕۆڵە تۆ بێگانە نیت، ئێمە هەق بنئامۆزاین، ئەزانم زەرەر و زیانیشت لێکەوتووە، قەزاوبەڵای بردبێت، ئەوی ڕۆی ڕۆی، هەرئەمڕۆش کەلێرە هەستایت گورێسێک ببەو هەرلەنزیک خۆمانەوە شوێنێک دیاری بکەو گوریسی لێڕاکێشە، ئەوەندەی دڵت دەخوازێت زەوی بپێوەو سنگ و نیشانی خۆت بچەقێنەو نەوایەک بۆخۆت ومنداڵەکانت پێکەوەبنێ، ئیتر هیچمان لەهیچ، نەمن قسەو نە تۆقسە!). ڕاستییەکەی باپیرم بەتەماع بووە، نەجێگە خانوویەکی300مەترە چوارگۆشەیی بەڵکوهێندەی 1200- 1400 مەترچوارگۆشەی پێوابو، تەنها (خان)ەکەی یەحیائەفەندی دراوسێمان چکێک لەخانوەکەی باپیرم گەورەتربو.(2) ئەو سەردەمە (حوکمەت) هەر ماڵێک و پارچەتەنەکەیەکی چوارگۆشەی بەدرگای حەوشەکەیدا داکوتابو، ژمارەی خانوەکەی لەسەرنوسرابوو، بۆنمونە درگای دەرەوەی ئێمە ژمارە 3/36م.(3لەسەر36 مەڵکەندی)لەسەرنوسرابو. یەحیائەفەندی یادی بەخێر یەکەمین وێنەگربو لەسلێمانی دوکانی وێنەگرتنی کردەوە، دوکانەکەی لەبەردەرگای سەرابو، دەکەوتە سەرەتای شەقامی گۆران(ئۆریزدی باک) لەشوێنی کۆتەڵەکەی(پەیکەر) شێخی نەمر، یا ئوتێل هەورامان. ئەوپیاوە ئەگەر بەهەڵەدانەچم خۆی ئەرمەنی و جەمیلەخانی خێزانیشی عارەب بو، ئافرەتێکی هەمیشە پۆشتەوپەرداخ وجوانپۆشبو، ماکیاجێکی تێروتۆخی دەکرد، تەڕپیرێکی بەرچاوبو، بەڵام هێشتا زمانی پاک نەبوبوەوە و بەکوردییەکی سەقەت دەدوا. یەحیائەفەندی و جەمیلەخانی هاوسەری وەجاخ کوێربون، خێزانێکی بێدەنگ وبێوەی وهاوسێتییان خۆشبو، سەگێکی قاوەیی ڕەسەنیشیان ڕاگرتبو بەناوی(قەستۆر) بانگیاندەکرد، زۆر جار زەمیلەیەکیان دەکردەملی، دەچووە بازار، دووکانەکانی دەناسی، گۆشت و سەوزەیان بۆتێدەکردو دەیهێنایەوە بۆماڵەوەو هەفتەی جارێک یەحیائەفەندی پارەکەی دەدا. کچێکیان هەڵگرتبووەوە ناویان نابو نەسرین، نمونەی ڕەوشت بەرزیی و جوانیی وزیرەکی بو لەخوێندندا، لەودواییانەدا لەگەڵ کورێکدا بەنێوی غازی(غازی قەمور) هاوسەرگیریانکرد. وئەمجارەیان یەحیا فەنی وجەمیلە خان کوڕێکیان هەڵگرتەوە بەنێوی صەباح..... دوای شۆڕشی 14ی تەموزی1958وسەرەتای شۆڕشی ئەیلولی1961ململانێی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کۆمۆنیستی عێراق، ئاشکرا بەکۆمەڵی کوردەوارییەوە دیاربو، ئەوەی ڕۆژباش وشەوباشی بەکاردەهێنا، ئەوە سەربە پارت وکوردایەتی بو، بەڵام کۆمۆنیستەکان سەلاموعەلەیک ومەرحەبا یان بەکاردەهێنا، یەحیائەفەندیش کەئێواران دەهاتەوە بۆماڵەوە بەلای کوڕانی گەڕەکدا تێدەپەڕی نەیدەزانی پارتن یا کۆمۆنیست، جابۆئەوەی کەسیش نەڕەنجێنێت دەیوت(سەلامونعەلەیکوم ئێوارەتان باش!) ئێمەش بەیەک دەنگ وبەگەرمی دەمانوت ئێوارەت باش بەخێربێتەوە.لەکرۆکی باسەکە دورکەوتمەوە بەڵام هەر سەربوردەو مێژوی سلێمانی یە.شێخ ئەحمەدی باپیرم نەخشەی خانوەکەی بەمجۆرە کێشابو: بەچواردەوری زەوییەکەدا حەوت دەستە خانوی دروستکردووە، هەردەستەیەکیش بریتییە لە هەیوانێک2م×4م، ژوورێک 3م×4م، گەنجینەیەک 2م×4م. هەیوانەکە زۆرتر لەهاویندا بەکاردەهات بۆچێشت و چالێنان ونانخواردنی هەرسێ ژەمەکە ودانیشتنی شەوان هەتا کاتی خەوتن، کەهەرخێزانەو لەسەربان دەچووە ناو(چیغ)(3) ی تایبەتی خۆی کەجیایدەکردەوە لەخێزانەکانی دیکە. کەیبانوی ماڵیش هەرسەرلەئێوارە ئاوپرژێنێکی سەربانی دەکرد ونوێن و پێخەفی نوستنی ڕادەخست.. ژورەکەش (ژوری ژیانی ڕۆژانە)کەلوپەل و پێداویستییەکانی ماڵەکەی تێدابو وەک ڕاخەر، ئەویش هەرخێزانەوبەپێی دەرامەتی خۆی پایزان فەرش، بەڕە، کومبار یاحەسیری پوشی ڕادەخست ولەمانگی نیساندا هەڵیدەگرتەوە و پێیدەوتراجێداخستن وجێهەڵگرتن. هەرلەژورەکەدا سنوقێکی بۆراق(بوراق) دادەنرا کەجلوبەرگی تێدا هەڵدەگیراو نوێنەکانیشیان لەسەرهەڵدەچنی. هەندێک ژور ئاگردانێکی تێدابو، هەندێکیشیان کورە یا مقەڵی خەڵوزی تێدابو بۆخواردن ئامادەکردن وچالێنان، ئەمەجگە لەسەبەتە یا قوڵینەیەک بۆ مەنجەڵ وقاپ و قاچاغ وشانەیەکی دار یا باغە لەپاڵ ئاوێنەیەکی بچووک یاگەورە یا باڵانمادا... گەنجینەکەش جێگەی ئازوقە و زەخیرە وقوڵینەیەک نانی تیری تەندور یاساج و ترشیات و.. بو ئەگەرببوایە. دەستە خانوەکان لەروی شێوەو ڕوبەرەوە چونیەک بون جگە لەیەکێکیان کەکەوتبوە لای چەپی بەشی سەرەوەی زەوییەکەو لەوانیدیکە زۆرگەورەتربو، ژورەکانیشی لەبری پەنجەرەیەک دوپەنجەرەی گەورەی تێدابو، بنمیچ ودارەڕاکانیشی بەگوێنی جامفاز داپۆشرابو، ڕوبەرەکەی100- 120م2دەبو، دەکەوتە نێوان مڵکەکەی ئێمەو خانەکەی یەحیائەفەندی یەوە.باپیرم ئەوەیانی جیاکردبووەوە، خانویەکی دودەستەیی بۆهەردو هاوسەرەکەی تێدا دروستکردبو، درگاو بانیشی سەربەخۆبوو. یەکسەر بەلای دەستەراستی درگای حەوشەشدا(درگای سەرەکی) سەرتەنورێکی گەورەی3، 0×3، 5م. کەزۆربەی دراوسێکانیش لەوێ بەهەرەوەز نانیان دەکرد.. هەروەها تەوالێتێکی گەورەی درێژکۆلەی 4، 0×2، 5مەتریشی دروستکردبو، دیوارەکانیش لەبنەڕەتدا40سم.ئەستور و هەموساڵێکیش زۆربەی ژورو هەیوانەکان بەشێوەی(تەڕاو) یا(گڵگەچ)(4) سپیدەکرانەوە. ڕوبەری مڵکەکە 30بە 45مەتر وسەرجەم 1300-1450 مەتر چوارگۆشە دەبو. ناوەراستی ئەم حەوشە فراوانەش دارتویەکی زەبەلاح، درەختێکی نارەوەند، سێ داری گوڵە ژاڵەی سور و چەندین بنج گوڵەباخی سور وسپی و زەرد کە کەپری دارمێوەکان دایدەپۆشین و لەهاویندا هێشووە ترێکان لەترسی باڵندە وهەنگ و زەردەواڵەو زەردەزیڕە هەتا تەواو شیرین دەبون دەخرانەتورەکەوە و چ قورەتیش بو کەس بوێرێت بێرەزامەندی باپیرم پەنجەیان بۆببات!
بەشی 3
ئەوە هەتا باپیرم لە ژیاندا بو، دوای کۆچیدوایی ئەو بەچەند ساڵێک وناتەبایی نێوان نۆ(وەرەسە)، ساڵی 1960/1961بەیاسای سڕینەوەی فرەبەشی(قانون ازالەالشیوع) بەشەکان جیاکرانەوەومڵکەکە خرایە موزایەدەی ئاشکراوە، بەڵام باوکم هەرزو ئاگاداری ئەوکەسانەی کردبو کەنیازی کرینەوەیان هەبو، وەک خوالێیان خۆشبێت حاجی مارفی بازرگان(باوکی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف)، نوری عەلی دەرمانساز، یەحیائەفەندی وێنەگر، کەتکایە ڕۆژی موزایەدە نرخەکەبەرزمەکەنەوە چونکە خۆمان هەڵیدەگرینەوە.رۆژی موزایەدەکە لەخۆمان بەولاوە هیچ کەسێک نەهاتبو، خوورەوشتی کۆمەڵایەتی ئەوسەردەمەی سلێمانی وەهابو، بەوجۆرە یەکێک لەمامەکانم بە کەمترین نرخی موزایەدەکە(ئەوەڵ مەزاد)وبەبڕی 500پێنج سەد دینارهەڵیگرتەوە لەکاتێکدا لەورۆژەدانرخەکەی دەگەیشتە 3، 500 سێ هەزار و پێنج صەد دینار. دوای ماوەیەک ئەویش فرۆشتی بەکوڕێکی گەڕەکی خۆمان بەنێوی (عەزیز مەحمود قازی)کە لەگەڵ خوالێیخۆشبێت باجی فاتمەی دایکیدا دەژیاو ئێستا یەکێکە لە بازرگانە گەورەکانی خوری وبەروبومی وشکە وزەنگین وساماندارە ناسراوەکانی سلێمانی.خانووەکە ئێستاش ڕوکاری دەرەوەی هەروەک ساڵی1963ماوە بەڵام نازانم لەناوەوە چەند گۆڕانکاری بەسەرداهاتووەو حەزیشم دەکرد بزانم ولەسەردانەکانمدا بۆکوردستان جارێکی دیکە بەچاوی خۆم بیبینمەوە، بەڵام هێشتا ئەوهەلەم بۆنەڕەخساوە...ماوەتەوە سەرئەوەی سنوورو دراوسێکانمان کێبوون ؟
لەپشتمانەوە (خۆرهەڵات) : ماڵی کاک (حاجی دارتاش)کەدووکانەکەی دەکەوتە تەنیشت شوێنی ئێستای بازاڕی ئاوباریک بەرامبەر کاسەمۆڵ، یا دروستتر دەڵێم بەرامبەر چێشتخانەی حەسەن مووسا. ئەو پیاوە یەکەمین دارتاشیش بو مەکینەی دارتاشین وداربڕین و(کان وزمانە)ی هێنایە سلێمانی. هەروەها ماڵی کاک ئەحمەد باوکی کاک عەزیزی قسەخۆش ونوکتەزان وکوڕی ناسراوی شارەکە، کەناسرابو بەعەزەی ئەحەبۆق.
تەنیشتی دەستەراستمان: خانەکەی یەحیا ئەفەندی(دواتر کرا بە شەتڵگەکەی کەریم والی)(5) وماڵی کوڕەکانی حاجی قادری مەڵکەندی بەردهەڵکەند (عومەر، عەبدوڵا، مەحمود.کاک عومە باوکی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەبوبەکرە لە بەشی زمانی کوردیی زانکۆی سلێمانی)، ماڵی باوکی مامۆستا سیروان نوری عەزیز(سەرۆکی پێشوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان - لقی سلێمانی.)
تەنیشتی دەستەچەپمان (باشوور):ئەو کۆڵانەکەی کە دەچێتەوە سەرمزگەوتی بنتەبەقی هەرمنی و ماڵی هەردوبرا شێخ محەممەدباراوی(باوکی هونەرمەندی شانۆکارمامۆستا تەهاباراوی) و مامۆستاکەریم باراوی(لێپرسراوی پێشوتری یەکێتی مامۆستایان- لقی سلێمانی.
بەردەم و بەرامبەرمان (خۆرئاوا): ئەوکۆڵانەی لەمزگەوتی سەیید نوری نەقیبەوە سەردەکەوت ودەگەیشتەوە بەوکۆڵانەی لە نێوەراستی شەقامی پیرەمێردەوە لایدەکردەوە و بەبەردەم قوتابخەنەی غازی (قوتابخانەی شێخ مەحموود) ولانەی هەتیوان(مەیتەمەکە) ئێستا بارەگای کۆمەڵی هونەرە جوانەکانە، درێژدەبووەو دەگەیشتەوە بە گەڕەکی شێخ جافرو شەخسەکەی شێخ جافرو کۆتایی شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ. ئەم ماڵانەش بەرامبەرمان بون : ماڵی شاعیر ونیشتیمان پەروەری ناسراو عەبدولواحید نوری، نوری عەلی دەرمانساز، وەستا عەبدوڵای دارتاش(باوکی هونەرمەندی شانۆکاری ناسراو بەدیعە دارتاش) و ماڵی شەهید یاسین حەمەحەسەن(یاسینەرەش)، ماڵی حەمەخورشەی ناڵبەند(باوکی برایان ئەحمەد و لەتیف وخەزوری ئەفسەری پۆلیس قادر صاڵح برای چیرۆکنوسی ناسراو مستەفاصاڵح کەریم(6)، ماڵی مامۆستاو ڕابەری وەرزش و دیدەوانیی ویەکەمین لێپرسراوی یاریگای سلێمانی (مەلعەبەکە) مامۆستاعەزیزمحەممەدو وەستا ئەرکانی برای، ماڵی شێخ ئەنوەری شاعیرو وەهبی برای(باوکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەژدەر وەهبی)، ماڵی کاک دارای بەڕێوەبەری کەشناسییی سلێمانی، ماڵی وەستا قادری چایچی، ماڵی شەهید جەمال سابیر(ژنبرای شەهید شێخ محەممەدی هەرسین)، ڕێک بەرامبەریشمان ماڵی شێخ حسەین ی سەعاتچی بو، لەدامێنیشەوە ماڵی حەمەمینی حاجی سلۆ، حاجی مارف(باوکی دکتۆر ئەوڕەحمانی حاجی مارف، فەخری واصیف بەگ، مامۆستا مەجید سەعید(مەجی سەعە دز کوژ)، حاجی ئەمین(باوکی شەهید عیزەت یەکپارچە ومامۆستا فەهمی ئەمین، ماڵی هەردو برا، دەروێش ئەمین ی بەقاڵ و عەزیزی چایچی ناسراو بە عەزە بابیی، مام فەتاحی دوکاندار و بەرەو خوارتریش ماڵی هونەرمەند کەریم کابان و مەجید میسریی.. بنەو بارگەی ئەم خانەوادە دێرینانەی شار کەناوم هێناون دەکەونە زومی کارێزی ئەحمەد زەنگەنەی سەربە گەڕەکی شێخان کەئەویش بەشێکە لەگەڕەکی مەڵکەندی.زومی کارێزی ئەحمەد زەنگەنە لەسەرەتای کۆڵانەکەی مزگەوتی نەقیب (مزگەوتی ئەوقاف) یشی پێدەوترێ ولە شوێنکارەکەی یادی بەخێر وەستا حەمە جەلیلی سیوجگەرچی یەوە دەستیپێدەکرد کە ئێستاش شوێنەکەی کوێرنەبۆتەوەو یەکێک لەکوڕەکانی کردوویەتی بە دووکانی خواردەمەنی برژاو. لەوێوە بەبەردەم مزگەوتەکەدا بۆ ماڵەدڵگیر وگەورەو فراوانەکەی شێخ ڕەوفی سەیید نوری نەقیب(حەفید) بەرەوژور دەبووەوە ودەنووسا بە دیواری پشتەوەی سەرای سلێمانی(شوێنەکۆنەکەی دادگای سلێمانی). ئەمەبەری دەستەراستی ئەو کۆڵانە، لەبەرامبەریشیدا (دوکانە لەوح)ەکەی کاک حەمەرەشید دەستی پێدەکرد، سەیر لەوەدا ئەم پیاوە ماستاوی کوڵکنی دەفرۆشت لەکاشی شینداو نەوتیشی بەقاپی شووشە(نزیکەی0، 30لیتر)دەفرۆشت ونرخی هەریەکەشیان دە 10فلس بوو! دوای ئەو دیواری گەراجەکە بو، گەراجی حەمەی فەرەج ئەفەندی یادی بەخێر، (ئێستا بازاڕی نەقیبە)کەیەکێک بو لەهەرە پیاوماقوڵانی شاروکوردپەروەرو دەوڵەمەندە دەستودڵ کراوەکان بۆشۆڕشی ئەیلول لەیەکەمین ڕۆژی هەڵگیرسانییەوە، من بەچاوی خۆم دیومە پڕبەلۆرییەک نان وشەکروچاو مەنجەڵی زنجیری خواردنی لێنراوی دەنارد بۆپشتی چیای ئەزمڕو شارۆچکەی چوارتا.(7) ئینجا گەراجی ئوتومبیلەکەی(جۆری جێپی ئینگلیزی)شێخ ڕەوفی سەید نوری نەقیب(حەفید)، ماڵی نەنەحەبێ(دایکی دایکم ودایکی کەسایەتی نیشتمان پەروەر وناسراوی سلێمانی مامۆستافەرەج ئەحمەدبابان(دواترلە1962دا ماڵی شەهید دڵشاد مەریوانی کڕییان وتێیدانیشتەجێبون)ئینجا ماڵی حەمەسەعید چنارەیی، ماڵی جەمال ڕەفعەت، ماڵی گوڵچین خانی بابەجان و بەتەنیشتیانیشەوەماڵە زۆرگەورە وفراوانەکەی شیخ قادرنوری کە کەوتبووە گۆشەوەو ڕویەکی لە سینەمای ڕەشید(شوێنی ڕەشەمۆڵ) بو، ڕویەکیشی بەرامبەر بەشی پشتەوەی سەرای سلێمانی بو(شوێنە کۆنەکەی دادگای سلێمانی)وماوەی30مەترێک بەرەوژور درێژدەبووەوە.
ژێدەرەکان
- . مەتکەبلی : مەکتەبلی، قوتابی، خوێندکار.1
یەحیا ئەفەندی : خەڵکی سلێمانی دەیانوت ئیحیافەنی. 2.
3. چیغ : پەرژینێک بو لەقامیش دەچنرا و هاوینان لەسەربان بەکاردەهات(دەیانگێڕا) بۆ دیارنەبونی خێزانەکان لەیەکدییەوە لەکاتی نوستندا.
4. تەڕاو: چەند کیلۆیەک گڵگەچ(گڵ گەچ) لەسەتڵێک ئاودا دەگیرایەوە و بەپارچەیەک جلەکۆن ڕوکەشی دیوارەکان سپی دەکرانەوە.
5.کەریم والی : ئەم پیاوە بەڕەچەڵەک عارەب وخەڵکی شاری عەمارەی ئەوخوارانەی عێراق بو، شەهید ئەحمەدحەللاق کوڕی حاجی مەحمودی دەلاک لەبنەماڵەناسراوەکانی سلێمانین، بەوهۆیەوە کە یەکێک بۆ لەسەرکردەکانی پارتی کۆمۆنیستی عێراق، ماوەیەک لەماڵی کەریم والی دا خۆی دەشارێتەوە، ئەویش یەکێک لەخوشکەکانی شەهید ئەحمەدحەللاق مارەدەکات و دوای شەهیدکردنی ئەحمەدحەللاق، ماڵومنداڵەکانی دێنەوە سلێمانی، کەریم والیش بۆخۆپاراستن بنەوبارگەی دێنێتە سلێمانی وبەشێکی حەوشە گەورەکەی (خانەکەی یەحیافەنی)دراوسێمان دەکاتە پرۆژەیەکی بازرگانی بۆبەرهەمهێنانی شەتڵ وفرۆشتنی ئینجانەگوڵ ودەبێتەخاوەنی یەکەمین پرۆژەی گوڵ و ئینجانە لەسلێمانی.
ئەفسەری پۆلیس: ئەوسەردەمە بە قۆمیسەر ودواتر بە موعاوین ناودەبرا..6
7. مەنجەڵی زنجیری :جۆریک مەنجەڵی مسی قەبەوگرانە بۆ لێنانی بڕێکی زۆرخواردن بۆ ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ بەتایبەتی بۆنەی ئاهەنگ و زەماوەند، پرسەوماتەم، هێزیکی چەکدار..

ئەم وتارە پێشتر بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەمجارە لە زستانی 2020دابەجۆرێکی پوختەتر بەناونیشانی (بنەماڵە دێرینەکانی سلێمانی، بنەماڵەی شێخ ئەحمەدی شێخ ئەمینی وەتراخچی)نوسیومەتەوە، سێ وێنەشی لەگەڵدایەو گۆڤاری سڵێمانی، 2/2020 بڵاویکردەوە.
بنەماڵەدێرینەکانی سلێمانی
(بنەماڵەی شێخ ئەمینی وەتراخچی)
نوری کەریم/ ئەڵەمانیا
هاوینی 2019

7. مەنجەڵی زنجیری :جۆریک مەنجەڵی مسی قەبەوگرانە بۆ لێنانی بڕێکی زۆرخواردن بۆ ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ بەتایبەتی بۆنەی ئاهەنگ و زەماوەند، پرسەوماتەم، هێزیکی چەکدار..[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,099 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | نوری کەریم ئەحمەد
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: بیبلۆگرافیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) ل: 25-12-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) ل : 25-12-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ڤە: 26-12-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 2,099 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,393
وێنە 105,311
پەرتوک PDF 19,451
فایلێن پەیوەندیدار 97,494
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
فۆڵدەر
ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.61 چرکە!