درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵبەند و چەق وهەوار و نشینگە و...تاد، بناوان نزیکی واتە سەرچاوە و شوێنی سەرهەڵدانی دوور نییە، ئه و ئیدیۆمە بەشێوازیتریش دەگوترێت وەک(پەتی درۆ کورتە) یان(درۆ هەژارە هەموو کەس پێی دەوێرێت) لێرەشدا هەمان مانا دەبەخشێت، پەتی درۆ و سەروچاوەکەی زۆر دوور نییە و زوو بێت یان درەنگ ئاشکرا دەبێت، ئەوه ئیدیۆمە بۆ دڵدانەوە وڕێنوێنی و ئامۆژگارییە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەدرۆکردن دوور بکەوێتەوە بۆیە کورد کردویەتییە ئیدیۆم دەفەرموێت(درۆ بناوانی نزیکە) گوزارشتە لەدڵدانەوە و ئاشکرابوونی سەرچاوەکەیەتی لەنزیکترین شوێن و کاتدا و هەروەها بێ هودەیی وشەرمەندەیی و بێ ئاکامی درۆ دەخاتە ڕوو بۆ ئه و کەسەی کە دەیکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,005 جار هاتیە دیتن