بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبای #سلێمانی#و سوود وەرگرتن لە وێستگەی 400 کەیڤی بازیان، به سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی، بە بڕی 288 ملیۆن و 175 هەزار دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت.
پرۆژەکە لەسەر بودجەی داهاتی کارەبای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێک کە لەگەڵ کۆمپانیایەک ئەنجامدراوە، له سنووری ناو شاری سلێمانی پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت، کە بریتییە لە جیاکردنەوەی هێڵەکانی 132 کەی ڤیی #چەمچەماڵ#، غازی - #کەلار# #کفری# لە هێڵی 132 کەی ڤیی چەمچەماڵ، غازی تانجەرۆ و بەستنەوەی بە باسباڕی وێستگەی 400 کەی ڤی.