ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
2ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک لە سێگۆشەی ئەلباق – مەحمودی – پایزاوای وان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە 5ی ئەیلول بێ ئەنجام کۆتایی هات. سوپای داگیرکەری تورک لە دەوروڤەری گوندەکان بە یەکینە تایبەتەکان بۆسە دادەنێت.
8ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان 15:00 و 15:30 فڕۆکە جەنگیەکان سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی چەمچۆ و هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر لەنێوان 12:30 – 15:00 سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی هرچانی ژێرینی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ و شەهید جەسووری بە ئۆپۆس و هاوەن تۆپباران کرد.
لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,447 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!