ملی لەداوە موویەک باریکتره.
موو، زۆر باریکە و بۆ باریکی بەنموونە دەهێنرێتەوە، ئەگەر کەمێک توند ڕابکێشرێت دەپسێت، ئەوەی بیەوێت موەکەی نەپسێت دەستی خۆی شل دەکات وەک (موعاویەی کوڕی سوفیان) کە بووە بەئیدیۆمێکی جیهانی سیاسەتی (داوە مووەکەی موعاویە)، ئینجا باریکی موو لەناو کوردانیش بووە بە ئیدیۆم، بەکەسێکی زۆر گوێ لەمست وئەڵقە لە گوێ و مێ وماڵی و گرفتاری موو نەپسێن، یان کەسێک گیرۆدە و عەوداڵی کیژێک یان زەوییەک یان ماڵێک بێت بەتەوسەوە دەوترێت (ملی لەداوە موویەک باریکتره).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 101 جار هاتیە دیتن