ئاو شوێنی خۆی دەگرێتەوە.
دۆڵی هەموو ڕووبارێک بەدرێژایی ڕۆژگار و بارودۆخەکانی ئاووهەوا دروستبوون و دامەزراون، بەساڵی کەم ونامسۆگەری بێ بارانی و زەنە و شەستە وڕەهێڵە باراندا گوزەری کردووە، وشکەساڵی و تەڕوتوشی زۆری بینیووە، ئه و دۆڵەی دروستبووە جێگەی متمانە نییە لە سەروبەندی وشکەساڵی و قاتی باراندا خانوبەرە و شوێنی نیشتەجێبوون و حەوانەوە دروست بکرێت، چونکە بەدڵنیاییەوە لەساڵی بارانی زۆردا لاڤاوی ڕووبارەکە لەگەڵ خۆی ڕاپێچی دەکات و زیانی گیانی و ماددی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە بەسالاچوان لەدێر زەمانەوە وەک ڕێنمایی و ئاگادارکردنەوە بۆ نەوەکان دەڵێن(ئاو شوێنی خۆی دەگرێتەوە).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,044 جار هاتیە دیتن