#هەپەگە# لە بارەی وردەکاری چالاکیەکەوە ئەم زانیاریانەی بڵاو کردەوە: هێزەکانمان لە چوراچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگاردا لە 27ی تەمموز کاتژمێر 10:00 لەسەر ڕێگای نێوان قەرەقۆلی گوڤەنلیک و زڤنگ لە هەرێمی گارەی شرنەخ لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سوپای دەوڵەتی تورک لە جۆری ترانسیت چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیە بەهێزەدا کە ئۆتۆمبیلەکە گورزێکی بەهێزی بەرکەوت، ژمارەی سەربازە سزادراو و بریندارەکان نەزانرا.
29ی تەمموزیش کاتژمێر 17:00 فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەری شەهید دیرانی سەر بە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد. بوردومانەکە هیچ زیانێکی هەڤاڵانی ئێمەی بەدواوە نەبوو.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,362 جار هاتیە دیتن