ڕۆژنامەنووسان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە سوکایەتییکردن بە ژنان و بچووککردنەوەیان لە میدیاکاندا، پلان بۆ داڕێژراوە و دەرخەری ئەوەیە ئەو دەزگایانە بە زهنیەتی پیاوسالارانە بەڕێوەدەبرێن، دەشڵێن: دەبێت ژنان ڕازیی نەبن ئەو جۆرە بەرنامەن پێشکەش بکەن.
میدیا وەک ناوەندێکی هەستیار زۆرترین کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکات، لە پرسی ژناندا هاوشێوەی پرسەکانی دیکە دەتوانێت ڕۆڵی گەورەی ببینێت، جا بە ئەرێنیی بێت یان نەرێنیی.
سەرنجی زۆر لەسەر میدیاکانی باشوری کوردستان هەیە، بەوەی کە کەمترینیان گرنگیی بە پرسەکانی ژنان دەدەن و لە بەشێکیشیاندا زیانی گەورە لە پرسی ژن و وێنای ژن لە کۆمەڵگادا دەدرێت.
ئەم جۆرە لە کارکردن نیگەرانیی ژنانی ڕۆژنامەنووسی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێکیان لە لێدوانیاندا بۆ ڕۆژنیوز باس لە عەقڵیەتی بەڕێوەبردنی ئەو دەزگا میدیاییانە دەکەن و ئەو هۆکارانە شیدەکەنەوە، کە وا لە ژنێکی ڕۆژنامەنووس دەکات، خۆی ببێتە بەشێک لەو سوکایەتییانەی بە ژنان دەکرێت.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384969/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لاڤە کوردە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لاڤە کوردە=KTML_ImageCaption_End=
#لاڤە کوردە#، ڕۆژنامەنووس و وتەبێژی لقی عێراقی یەکێتی نێودەڵەتی ژنانی تەلەفزیۆن و ڕادیۆکان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئامادەکارانی ئەو بەرنامانە پیاون، ئەو ژنانەشی پێشکەشی دەکەن، بە عەقڵیەتێکی پیاوسالارانە ئامادە کراون.
لاڤە، سەرنج ڕادەکێشێتە سەر ئەو بەرنامانەی، کە بەناوی کۆمیدیا'بەزمەسات'ەوە بێ ڕێزیی بەرامبەر بە ژنان تێدا دەکرێت و وتی: زۆرجار بابەتەکانی ژنان بەناوی کۆمیدیا دەوروژێنن، بەڵام لەبنەڕەتدا بێ ڕێزییە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت.
ئەو میدیاکارە، بە ئەرکی ژنانی ڕۆژنامەنووسی دەزانێت، کە هەوڵی چارەسەر بۆ کێشەکانی ژنان بدەن و بە وردیی ئاگاداری ئامانج و ناوەڕۆکی بەرنامەکانیان بن، نەک خۆیان ببنە بەشێک لە کێشەکان.
بەکارهێنانی خودی ژن بۆ بچوککردنەوەی ژن و شاردنەوەی ڕاستەقینەی و نیشاندانی وەک بوونەوەرێکی ڕووکەشیی، کە تەنیا حەزی لە خۆڕازاندنەوەیە، لاوازە و لە هەموو کارەکانیدا پشت بە پیاو دەبەستێت، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیستمی پیاو سالارییە و ڕۆژنامەنووسان پێیانوایە، کە ئەو میدیایانە بە هەمان سیستم و زهنیەت بەڕێوەدەبرێن.
#تافان نەجات#، سەرنووسەری ماڵپەڕی چاوی خەڵک بۆ پرسی ژنان، باس لەوە دەکات، کە ئەو بابەت و بەرنامانە پلان بۆداڕێژراوە لە میدیاکاندا لەپێناو بەکەم نیشاندانی ژنان، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ژنەکان خۆیانن ئەو بەرنامانە پێشکەشدەکەن، ئەوە نیشانی دەدات ئەو ژنانەڕازین بەوەی بەو شێوازە بەکاربهێندرێن و سوکایەتیان پێبکرێت.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384969/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تافان نەجات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تافان نەجات=KTML_ImageCaption_End=
بە بۆچوونی ئەو ڕۆژنامەنووسە، 'نەبوونی شارەزایی لە کاری ڕاگەیاندن و پاشخانێکی ڕۆشنبیریی، هەروەها لەپێناو دەستکەوتنی بڕێک پارە و ناوبانگ، بەشێک لەو ژنانە ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی ئەو بەرنامانە، کە زۆر جار لە دەزگا میدیایەکاندا وەک کاڵایەک سەیریان دەکرێت'، جەختیش دەکاتەوە، کە دەبێت ژنان ڕازیی نەبن بە پێشکەشکردنی ئەو جۆرە بەرنامانە.
دژی یەکێک لەو بەرنامانە، ڕۆژی 10-05-2020 ئەم مانگە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی، گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا و یاداشتێک بە واژۆی سەدان کەس پێشکەشی بەڕێوبەرایەتییەکە کرا، کە تیایدا داوای ڕاگرتنی بەرنامەکە کرا.
بەپێی ئاماری وەزارەتی ڕۆشنبیریی، بەشداریی ژنان لە ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستان بەڕیژەی 20٪-ە، سەرەڕای ئەوەی ڕێژەکە کەمە و لە ئاست داخوازیی ژناندا نییە، ڕۆشنبیران و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان، داوا دەکەن، کە ئەگەر بەڕێژەش کەم بن، بەڵام ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و ڕاستینەی ژن نیشان بدەن.[1]