وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: #شاسوار کەمال مەحمود#
نامیلکەکە، کتێبێکی (55) لاپەرِەی قەبارە بچووکە، سەنتەری ڕوناکبیری هەتاو ساڵی (2006)بەچاپی گەیاندووە، کە دوو وتاری دەربارەی (ئەریک فرۆم) و وتارێکی ئەریک فرۆم خۆی لەخۆگرتووە
وەرگێرِ لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەربارەی (ئەریک فرۆم) دەڵێت: تێگەیشتن لە سایکۆلۆژیەتی مرۆڤی مۆدێرن بەبێ (ئەریک فرۆم) کارێکی ئەستەمە. ئەریک فرۆم یەکێکە له و دەروونناسە دەگمەنانەی کە لە نووسینەکانیدا هەوڵیداوە بگاتە (گرێی) سەرەکی کێشەکانی مرۆڤی هاوچەرخ، پاشان چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە. هاوکات فرۆم کەسێکی هۆشیاری سەردەمەکەی خۆی بووه و بە پێی گونجاوی و پێویستی بارودۆخەکە هەڵوێستی ڕاشکاوانەی خۆی لەبارەوە دەربرِیوون.
[1]