بەبۆنەی جەژنەکانی ڕاپەڕین و بەهار و نەورۆزو سەری ساڵی نوێی 2720ی کوردی-یەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جەماوەری خۆشەویستی شاری #خانەقین# و دەوروبەری دەکەین، هیوای ئاشتی و ئارامی و خۆشی و شادی و تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک دەخوازین، بەڵام هەروەکو دەزانین ئێستا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی تووشی هەڕەشەی پەتای کۆرۆنا بوەتەوە، دیارە بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڕەوشە پێویستە وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بەوورەو ئیرادەیەکی هاوبەش و خۆپارێزییەوە، پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستی و ڕێوشوێنەکانی حکومەتی هەرێم پەیڕەوبکەین، داواکارین لەخوای گەورە کەئەم دەردو بەڵاو پەتای کۆرۆنا دوور بێت لەگەلەکەمان و بەسەلامەتی تێبپەڕێت و هەموو تاکێکی کۆمەڵگای کوردستان و تەواوی ناوچە دابڕاوەکان بەشاری خانەقینی خۆشەویستەوە هەموان لەم ڕەوشە ساغ و سەلامەت بن و ڕزگاریان بێت، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارین لەهەموو جەماوەری ناوچەی گەرمەسێرو شاری خانەقین، تکایە پەیڕەوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن و وورەتان بەرز بێت و هەموومان چاوەڕوانی ئایندەیەکی گەشتر بکەین، دڵنیابن ئەم ڕەوشە بەسەلامەتی تێ پەڕدەبێت و هیوای تەندروستی باش بۆ گەلەکەمان دەخوازین، دووبارە جەژنەکانی ڕاپەڕین و بەهارو نەورۆزو ساڵی نوێی کوردی لەهەموو لایەک پیرۆز بێت. لەگەڵ ڕێزماندا
مەڵبەندی 8ی ڕێکخستنی خانەقینی(ی.ن.ک)
#20-03-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,299 جار هاتیە دیتن