تەیفور بەتحایی لەدایکبووی 08-03-1947 نووسەر، فیلم ساز، چالاکی سیاسی. لە #سنە# هاتووەتە دنیا و خوێندنی سەرەتایی هەر لەو شارەدا تەواوکردووە. دوای تەواوکردنی خوێندن لە چوارچێوەی گەڵاڵەی سوپای دانێشدا ساڵێک مامۆستایی کردووە. لە ساڵەکانی 1969 هەتا 1972 لە (مەدرەسەی سینەما و تلەڤزیۆنی تاراندا) لە بەشی وێنەگرتندا خوێندوویەتی. لە سەرەتای دەیەی 70 م (پەنجای شەمسی) بەهۆی لایەنگری ئایدۆلۆژی چەپ و ئەندامەتی لە گرووپی ناونراو بە (گرووپی دوازدە) لە گەڵاڵەی بەبارمتەگرنتی (فەرەح پەهلەوی) دا، دادگایی کرا و زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرچوو. لە کاتی شۆڕشی 1979دا لەگەڵ باقی زیندانییە سیاسییەکاندا ئازاد بوو و گەڕایەوە کوردستان و خەباتی سیاسی خۆی لە ڕیزەکانی حیزبی دیمۆکراتدا درێژە پێدا. لە ساڵی 1985 حیزبی بە جێ هێشت، بەڵام چالاکی سیاسی خۆی لە تەبعیددا و پاش نیشتەجێ بوون لە سوید درێژە پێداوە. هاوکات کە لە یەکێک لە مەدرەسەکانی سویدادا مامۆستای فیلمی دێکومێنتار و سینەما بووە، وەکوو نووسەر و پەیکەرەساز چالاک بووە.
$ژیان$
تەیفور بەتحایی منداڵی پێنجەمی بنەماڵەیەکی هەشت منداڵی دانیشتووی گەڕەکی جۆرئاوای سنە بوو. بابی مامۆستای مەدرەسەکانی سەرەتایی سنە و دایکی بنەوانی ماڵبووە. خوێندنی سەرەتایی لە مەدرەسەی 15 بەهمەندا و سیکلی یەکەمی دەبیرستان لە بوعەلی و سیکلی دووەم لە دەبیرستانی شاپوردا (ڕشتەی سرووشت) خوێندووە. دوایە چووەتە سەربازی و پاش دەورەی ڕاهێنانی سەربازی، وەکوو مامۆستای سوپای دانش چووەتە تورکەمەن سەحرا (گوندی حەکیم ئاوا، سەر بە پارێزگای گونبەد کاووس) . بەتحایی دوای گەڕانەوە بۆ سنە بە مۆژیاری برا گەرورەکەی لە تاقیکردنەوەکانی کونکوردا بەشداری دەکا و لە (مەدرەسەی عالی سینەما و تلەڤیزیۆن) دا وەردەگیری و ڕشتەی وێنەگرتن هەڵدەبژێرێ. پاش تەواو بوونی خوێندن بۆ کار لە تلەڤزیۆندا دەچێتە شاری شیراز و لەوێ لەگەڵ (کەرامەتی دانشیان) دا ئاشنا دەبێ. کەرامەت کە ئەویش پێشتر هەر لەو مەدرەسەدا خوێندوویە باوەڕی بە خەباتی چەکداری هەبووە و ئاشنایەتی تەیفور لەگەڵ ئەو دەستپێکی قۆناخێکی تازە لە ژیانیدایە.
$خەبات$
گەڵاڵەی بارمتەگرتن بریتی بوو لە بەبارمتەگرتنی شاژنی ئێران و کوڕەکەی لە جێژنێکدا کە بۆ دانی خەڵاتی سینەمایی پێکدەهات. بە مەبەستی ئازادی زیندانییە سیاسییەکان لەلایەن (عەباس سەماکار و ڕەزا عەلامەزادەوە) . ئەم گەڵاڵە درایە گرووپی دانشیان و بەتحایی. کە لەلایەن ئەوانە پێشوازی لێی کرا و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی گەڵاڵەکە کاری لەسەر کرا، بەڵام بەر لە ئەنجام لەلایەن ئەمیر فەتانەتەوە کە لەپەیوەندی لەگەڵ کەرامەتدا بوو و بەدەست هێنانی چەکی بە ئەستۆ گرتبوو، ڕاپۆرتی درایە ساواک. هەموو ئەندامانی گرووپەکە جگە لە ئەمیر فەتانەت لە مانگی خەرمانانی 1973دا دەستەبەر کران. لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکاندا دوو کەسیتر کە ئەندامی گەڵاڵەی تێرۆری شا بوون و سەر بە گرووپێکی دیکە بوون لەلایەن یەکێک لە گیراوەکانەوە، ئاشکرا کرا و بە بێ ئەوە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەم گرووپەدا هەبووبێ، لەلایەن ساواکەوە تێکەڵ کران و لە یەک دادگادا، دادگایی کران. ئەم پەروەندە بەهۆی ژمارەی دادگایی کراوەکانە بە گرووپی دوازدە ناسران. کە بریتی بوون لە (تەیفور بەتحایی، خەسرەو گوڵسوورخی، مەنوچێهر موقەدەم سەلیمی، کەرامەت دانشیان، عەباس سەماکار، ڕەزا عەلامەزادە، ئیرەج جەمشیدی، شکوە میرزادەگی، مورتەزا سیاپۆش، مەریەم ئیتحادییە، ئیبراهیم فەرهەنگ، فەرهاد قەیسەری) . لە دادگای یەکەمدا تەیفور، خەسرەو، کەرامەت، عەباس، ڕەزا، ئیرەج، مەنوچهر. حوکمی ئێعدامیان وەرگرت و لە دادگای دووەمدا ئەو حوکمە بۆ پێنج کەسی یەکەم وەکوو خۆی مایەوە. لە قۆناخی فەرجامدا حوکمی تەیفور بەتحایی و عەباس سەماکار و ڕەزا عەلامەزادە کرا بە زیندانی هەتاهەتایی، بەڵام حوکمی کەرامەت دانشیان و خەسرەو گولسوورخی بەهۆی بەرگری ئایدۆلۆژی لە دادگادا هەر بە ئێعدام مایەوە.
$گەڕانەوە بۆ کوردستان$
تەیفور بەتحایی دوای پێنج ساڵ زیندان لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە لە 03-07-1978دا ئازاد بوون و گەڕایەوە سنە. پاش ماوەیەک (لە سەروبەندی شەڕی سنەدا) چووە ڕیزەکانی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە و لە کۆنگرەی پێنجەمی حێزبدا (زستانی 1982) بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حێزب هەڵبژێردرا و بەرپرسایەتی یەکێتی لاوانی دێمۆکراتی بە ئەستۆ گرت. تەیفور لە ماوەی چوارساڵدا چوار فیلمی دێکومێناری لەسەر ژیان و خەباتی کوردانی ڕۆهەڵات ساز کرد کە ناسراوترینیان نان و ئازادییە. ئەم فیلمانە لە فستیواڵەکاندا (فستیواڵی نانت و سینەما لە تەبعید) و لە بۆنە جۆراجۆرەکاندا پیشان دراون. دواتر بەهۆی شەڕی نێوان حێزبی دێمۆکرات و حێزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە) لە ساڵی 1985 دا ماڵاوایی لە حێزب کرد. دوای ئازاد بوون لە ئەندامەتی حیزب کۆچی کرد بۆ سوید و ئێستا زۆربەی چالاکی لە بواری نووسیندایە.
$بەرهەم$
فیلم
ئازار- دێکومێنتار 1979
نان و ئازادی- دێکومێنتار 1981 هەتا 83
هەوار- دێکومێنتار 1981 هتا 83
شاخە سەربەزەکان- دێکومێنتار 1981 هتا 83
ڕووناکایی شەمەکان- دێکومێنتار 1981 هتا 83
گەلەگورگ- دراما 1990
دێبلیاچا- دێکومێنت سەبارەت بە قەرەجەکان 2002
پیلانی ڕەش- دێکومینتار 2006
=KTML_Bold=پەرتووک=KTML_End=
فارسی
ئاغەی چۆخ بەخت یۆخ 1990
ژیان بە دەم زریانەوە (ڕۆمان) 1993
چوار ڕەوایەت (چوار وتووێژ) 1998
دارا و نەدار لە دنیادا (وەرگێڕان لە سویدییەوە) 2001
=KTML_Bold=کوردی-=KTML_End=
گەلاوێژ (سەناریۆ/چیرۆک) 1992
ژیان بەدەم زریانەوە (ڕۆمان) 1993
مافی ژن لە کۆمەڵی کوردەوارید (کاری هاوبەشی ژیلا فەرجی و تەیفوور بەتحایی) 2000
نووسینی سەناریۆ بۆ فیلم (وەرگێڕان لە سویدییەوە) 2012
سەفەری خەیاڵ (ژیاننامە) 2013
ژیان وەکوو خۆی (ڕۆمان) 2015[1]