ئاڵا کە یەکێکە لە هێماکانی ناسینی نەتەوەکان و پیرۆز ڕاگرتنی سامانێکی سروشتیی گەلانی جیهانە. وەک ئه و خاتوونەی بنەماڵەی بەدرخانییەکان باسی لێوە دەکات، لە هەموو قۆناغەکاندا پارێزگارییان له و ئاڵایە کردووە و لە چەندین بۆنەی مێژوویدا بەکارهێنراوە.
ئه و ئاڵایە لە یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی ڕێکخراوی خوەبوون لە ساڵی 1927 وەک ئاڵای کوردستان بڕیاری لەسەر درابوو.
هەمان ئه و ئاڵایە لە ساڵی 1919 کۆمەڵەی ڕێکخراوی جڤاکا کوردستانێ لە ئیستانبوڵ لەلایەن کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدارەوە بەرزکرابووەوە.
سینەم خان جەلادەت بەدرخان، کە میراتگری بنەماڵەی بەدرخانییەکانە جەخت دەکاتەوە، کامەران بەدرخانی مامی ئه و ئالایەی لە ساڵی 1919 وەک ئاڵای کوردستان نیشانی وڵاتانی ئەوروپا دابوو.
ئه و ئاڵایەی ڕێکخراوی خوەبوون، کە بە ئەمانەت لای جەلادەت بەدرخان مابوو، دوای چەندین ساڵ تا ئێستا وەک میراتێکی نەتەوەیی لای سینەم خان بە پارێزراوی ماوەتەوە.
ئەویش وەکو دایکی ئێستا لە خەمی ئەوەیە ئاخۆ دوای مردنی کێ خۆی له و ئاڵایە بە خاوەن دەکات.
لەکاتی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ساڵی 1946 لە شاری مهاباد، هەمان ئه و ئاڵایە بە هەندێک گۆڕانکاری بچووکەوە هەڵکرا، دواتر قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان ئه و ئاڵایەی وەک ئەمانەت بە بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزانی دابوو و ڕێبازی ئه و ئاڵایە تا ئەم ڕۆژگارە بەردەوام بووە.
گەلی کوردستان قوربانی زۆری داوە لە پێناو پیرۆز ڕاگرتنی ئاڵاکەی، کە بە درێژایی مێژوو لە سەرانسەری کوردستان بە چەندین قۆناغی جیاواز تێپەڕیوە.[1]