پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,447
وێنە 104,711
پەرتوک PDF 19,271
فایلێن پەیوەندیدار 97,551
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پاش تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی کارەکانی حکومەت مەسرور بارزانی، وتارێکی پێشکەش کرد
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پاش تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی کارەکانی حکومەت مەسرور بارزانی، وت...

پاش تێپەڕبوونی 100 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی کارەکانی حکومەت مەسرور بارزانی، وت...
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان
خۆشحاڵم ئەمڕۆ دوای تێپەربوونی سەد ڕۆژی کارکردن بە سەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم گوتارەتان پێشکەش بکەم.
لە ڕۆژی سوێندخواردنی کابینەکەمان لە پەرلەمان، ئاماژەم بەوەکرد، کە ئەرکێکی سەختمان لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام وتمان پشت بەخوا و متمانەی هاوڵاتیانمان، دەتوانین بەسەر سەختییەکاندا زاڵ ببین و ئەم قۆناغە تێپەڕێنین. خۆشحاڵم ئەمڕۆ لێرەدا ڕایدەگەیەنم، بە بڕوای ئێمە قۆناغی باشمان بڕیوە و ڕەوتی کارەکانمان کەوتووەتە سەر ڕاستەڕێ و دەسکەوتی بەرچاو بەدی هاتوون.
من پێشتریش باسمکردووە، ئێمە حکومەتێکمان دەوێت، خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات، ئێمە پابەندبوونی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر و حکومەتێک کە خزمەتی خەڵک بکات، نەک بە پێچەوانەوە، ئەمەش بنەمای کارکردنمان بووە لە ڕۆژی دەستبەکاربوونمانەوە.
ئێمە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەشزانم هاووڵاتیان چاوەڕوانی زیاتریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە. بەڵام بێگومان ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی، پێویستی بە کاتی زیاتر و زەمینەی لە بارتر هەیە. پشتیوان بە خوا و هاووڵاتیان، ئومێدمان زۆرە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاست چاوەڕوانی ئێوەدا بێت.
بێگومان تێپەربوونی سەد ڕۆژ، تەنیا دەسپێکێکە، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە لە سەد ڕۆژی دەستپێکدا، کاری بەرچاومان کردووە و لە چەندین بواری گرنگدا پێشکەوتنی باش بەدی هاتوون. بۆ نموونە باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەروەها گەڕاندنەوەی شەفافییەت و دڵنیایی زیاتر لە بواری داهاتی گشتی و ناوخۆ و نەهێشتنی ڕێژەیەکی بەرچاوی ڕووتین، دەتوانین بڵێین بە گشتی حکومەت چالاکتر و ئەکتیڤتر بووە.
دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم، ئێستا کوردستان بەهێزتر و سەقامگیرترە و حکومەتیش شەفافترە. ئێمە هیوادارین بە بەردەوامبوون لەم پلان و ڕێکارانەی کە گرتوومانەتەبەر، لە چەند ساڵی داهاتوودا دەسکەوتی زۆر گەورەتر بەدەست بهێنین.
هاووڵاتیانی بەڕێز:
بەر لەهەموو شتێک، هەر حکومەتێک بیەوێت خزمەتی خەڵک بکات، پێویستە حکومەتێکی ڕوون و شەفاف بێت.
لە بارەی داهاتی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لە سەرەتای کاری ئەم کابینەیەوە، بڕیاردرا بە کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان لە #وەزارەتی دارایی# و ئابووری، بە جۆرێک کە بزاندرێت داهاتی حکومەتی هەرێم چەندە، هەروەها بۆ خەرجییە پێویستییەکانیش بەرچاومان ڕوون بێت. لە سەر ئەم بنەمایە، پلانمان داناوە بۆ زیاترکردنی داهاتی ناوخۆ و کەمکردنەوەی خەرجی بە پێی پێویستی. ئەم ڕێکارانەش هاوتەریب بوون لە گەڵ ڕەچاوکردنی پێداویستی دارایی وەزارەت و فەرمانگەکان.
تا ئێستا توانیومانە داهاتی ناوخۆمان زیاد بکەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتی ناوخۆ بە ڕێژەی ‪50‬٪ زیاد بکەین، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێکخستنەوە و دانانی سیستەمێکی هاوسەنگی باج، کە ئامانجی خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی بێت و بتوانێت، داهات بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان دابین بکات.
ئێستا سەرقاڵێ ڕێکخستنەوەی باجین لە هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، هەموو ئەو ڕێکارانەی ڕاگرتووە، کە ببوونە هۆی ئەوەی هەندێک کەس و کۆمپانیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە باجدان ببەخشرێن.
ئێستا خەرجییەکانی حکومەتیش، زیاتر بەداواداچوونیان بۆ دەکرێت و لە ڕێگەی دامەزراندنی کۆنترۆڵێکی ناوەندییەوە، چاودێرییەکی وردی خەرجییە گشتییەکان دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین داهاتی گشتی بە فیڕۆ نادرێت و خەرجیە گشتییەکانیش بە پێی پێداویستییە لە پێشینەکان بێت.
ئێستا خەرجییەکانی حکومەتیش، زیاتر بەداواداچوونیان بۆ دەکرێت، دەمانەوێت دڵنیابین ئەو خەرجیانە، بە شێوەیەکی دروست و لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا خەرج دەکرێن.
هەر پەیوەست بە داهاتە گشتییەکانی حکومەتەوە، پرۆسەیەکی شەفافمان گرتووەتەبەر، بەتایبەت لە بواری داهاتی سامانە سرووشتییەکان. بە شێوەیەکی بەردەوام داتا و زانیارییەکانمان خستووەتەڕوو. ئێستا گشت هاووڵاتیان دەتوانن بزانن، داهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکانمان چەندە و لە چ بوارێکدا خەرج دەکرێت.
لە بابەتی پەیوەندیدار بە پرسی گەندەڵییەوە
کەشێکی لەبارمان هێناوەتە ئاراوە، کە چیتر گەندەڵیی تیایدا گەشە ناکات، خۆم زۆرلە سەر ئەم بابەتە ڕژدم و چاوپۆشی لە گەندەڵیی هیچ کەس و لایەنێک ناکەم.
ئێستا ڕێکاری یاسایی زۆر تووندمان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەوانەی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان، لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، بەرتیل وەردەگرن، یان بەرتیل دەدەن. چەندین کارمەند و بەرپرسی حکومی لەسەر بەرتیل وەرگرتن و چەندەها خاوەنکاریش، بە هۆی بەرتیلدان، لەم ماوەیەدا کەیسەکانیان دراوەتە دادگاکان.
تا ئێستا بە سەدان فەرمانبەری وەهمیمان لە لیستەکان پاک کردووەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت. دەمانەوێت دڵنیابین کەسانی شایستە مافەکانیان نافەوتێت و تەنیا ئەوانەی زێدەڕۆییان کردووە، ڕێکاری پێوستیان لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
لە ئاستی گشت وەزارەت و دامەزراوەکان، چەندین لیژنە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی پێکهاتوون، ڕێکاری تووند بەرامبەر هەر سەرپێچی و گەندەڵییەک دەگیرێتەبەر.
دوای سەد ڕۆژ کارکردن، ئێستا دەتوانم بڵێم گەندەڵیمان تاڕاددەیەکی بەرچاو سنووردار کردووە. بە یاساش ڕووبەڕووی هەموو گەندەڵکاران دەبینەوە. لەم ماوەیەدا، زۆر هەوڵیش دراوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ساردمان بکەنەوە، بەڵام هاووڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە، بە هەموو توانایەکمان لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.
لە بارەی چاکسازییەوە
یەکەم بڕگەی بەرنامەی کارمان کە لە پەرلەماندا پێشکەشم کرد، پەیوەست بوو بە چاکسازی. لە سەرەتای کاری ئەم کابینەیە، لێژنەیەکی باڵامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناو حکومەت پێک هێنا و دوای چەند مانگ پێداچوونەوەیەکی باش و واقعیانە بە پڕۆژە یاسای چاکسازی، ئێستا ئەم پڕۆژە یاسایە، ئامادەیە ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.
بۆ باشتر و خێراتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان، داوام لە هەموو وەزارەتەکان کردووە، بیرۆکراسی کەم بکرێتەوە و پلانی چوار ساڵەی خۆیان بۆ چاکسازیکردن ئامادە بکەن. دەستمان بە ئەلکترۆنیکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی گشتی کردووە و پەرەشی پێدەدەین. خەریکین داتاسەنتەرێک، واتا ناوەندێکی زانیاری بۆ حکومەت دادەمەزرێنین، کە زیاد لە پەنجا لە سەدی کارەکانی تەواو بووە و لە چەند مانگی داهاتوودا دەستبەکار دەبێت. ئەم ناوەندە بە شێوەیەکی ئەلکترۆنی، خزمەتگوزاری گشتی پێشکەشی هاووڵاتیان و خاوەنکاران دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستیان بە خزمەتگوزارییە حکومییەکان بگات.
بۆ نموونە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، چەندین دەروازەی سنوورییمان بە یەکەوە بە ستوونەتەوە و ئێستاش بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ بەستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی دیکە و فڕۆکەخانەکان بەو سیستەمەوە.
ئەمەش ئاسانکارییەکی باشی کردووە لە بواری کۆکردنەوەی گومرگ و سەرەئەنجام بزاڤی بازرگانی گەشەی کردووە، هەروەها بووەتە هۆی باشتربوونی کوالیتی کۆنترۆل.
جیا لە بەئەلیکترۆنیکردن، هەوڵمان داوە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لە ناوەندی پارێزگاکان کۆ نەکرێنەوە، بۆ نموونە لە جیاتی ئەوەی خەڵک بێت لە سەنتەری شارەکانی وەکو #هەولێر# و #سلێمانی# پاسپۆرت دەربهێنێت، یان نوێی بکاتەوە. ئێستا چەند بنکەیەکی پاسپۆرت لە چەند شارۆچکەیەک کراونەتەوە و هی تریش دەکرێنەوە. بەم شێوەیەش کات و سامانی هاووڵاتیان بە فیڕۆ ناچێت و قەرەباڵغی و جەنجاڵی لە ناوەندە خزمەتگوزارییەکان کەم دەکرێتەوە.
هەروەها لە بابەتی دەوامکردنی فەرمانبەرانیش، گۆڕانکاری ڕوویداوە و ئێستا فەرمانبەرانی حکومەت باشتر لە جاران پابەندن بە کاتژمێرەکانی کارکردنیان و بەوجۆرەش ڕایی کردنی مامەڵە و کاروباری هاووڵاتیان خێراتر و کاریگەرتر بووە.
ئێستا کاردانەوەی باشی هاووڵاتیانمان پێدەگاتەوە، کە نەمانی ڕووتین و خێرایی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە زۆر دامودەزگادا، جێگەی خۆشحاڵییان بووە، ئەمەش زیاتر هانمان دەدات ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە ڕووی کات و کوالێتییەوە بەرزتر بکەیەنەوە، چونکە ڕەزامەندی و خۆشحاڵیی هاووڵاتیان ئامانجمان بووە. ئێستا لە پرۆسەی زۆر خزمەتگوزاری وەک، پاسپۆرت، ساڵنامە و مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و دادنووسی و کاروباری شارەوانییەکان، خێرایی زیاتر بەدی دەکرێت، بە خستنەگەڕی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان، ئەم خزمەتگوزارییانە، خێراتر و ئاسانتریش دەبن.
دەربارەی پەیوەندی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی
یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهێزکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکانمانە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا. لە دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی بەغدامان کرد، بۆ ئەوەی نیازپاکیمان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە، لە چوارچێوەی دەستوردا بۆ بەغدا دووبارە بکەینەوە.
باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ بەغدا، کاریگەرییەکی ئەرێنی لە سەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقیشە.
ئێمە ئامانجمان ئەوەیە، ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی گشتگیر لە گەڵ حکومەتی عیراق بکەین، کە لە بەرژەوەندی هەمووماندا بێت. لێرەدا خۆشحاڵم کە ڕایبگەیەنم پێشکەوتنێکی باش لە گفتوگۆکانمان بەدیهاتووە و لە سەر چوار تەوەر دانوستانەکان بەردەوامن:
یەکەم : دۆزینەوەی فۆرمۆڵەیەک کە دادپەروەرانە بێت بۆ بابەتی بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق.
دووەم: بە پێی دەستووری عێراق، دەسەڵات و مافەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پرسی نەوت و گاز پارێزراو بن.
سێەم: کێشەی ناوچە دابڕێنراوەکان لە هەرێمی کوردستان، بە پێی دەستوور چارەسەر بکرێن.
چوارەم: هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشێک بێت لە سیستەمی بەرگری عێراق و مافە دەستوورییەکانی پارێزراو بێت.
حکومەتی فیدراڵی نیگەرانییەکانی ئێمەی وەرگرتووە و ئێستا بەیەکەوە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرییەکان دەکەین. بۆ نموونە بۆ یەکەمجارە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە داڕشتنی ڕەشنووسی پڕۆژەی بودجەی ساڵانەی عێراق دەکات و هەنگاوی باشمان لە گەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیوە بۆ جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە بودجەی ‪2020‬ دا.
ئێمە ئێستا بەشێکمان لە بودجە پێدەگات. نەوتی #کەرکووک#یش بە هاوبەشی هەناردە دەکەین. سیاسەتە گومرگییەکانیشمان هاوتا کردووە. بێگومان چارەسەرکردنی پرسی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، زۆر یارمەتیمان دەدات بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتر کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و تەواوی هاووڵاتییانی عێراق بێت. لێرەدا هاووڵاتیانی خۆشەویستمان دڵنیا دەکەینەوە، کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ تاکو بگەین بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و مووچە و شایستە داراییەکانیان بە شێوەی مانگانە، بە تەواوەتی بگات و جارێکی دیکە مووچەی هاووڵاتیان پاشەکەوت نەکرێت.
لە بواری جۆراوجۆردا، پێشڤەجوونی باش لە پەیوەندییەکانمان لە گەل بەغدا بەدیهاتوون، بۆ نمونە، ئێستا #وەزارەتی ناوخۆ#ی عێراق کارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بۆ هاتنی بیانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەکات، ئەمەش وادەکات وەبەرهێنەرانی بیانی بە ئاسانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئێمەش ئاسانکاریمان کردووە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لە بەشەکانی دیکەی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن و کارتی نشینگە و ئەو پارەیەی بەرامبەری وەردەگیرا لابردران، ئێستا تەنیا لە ڕووی ئەمنییەوە پێداچوونەوە بە ناوەکان دەکرێت و هەموو ئاسانکارییەک پێشکەشی ئەو هاووڵاتیانە دەکرێت تاکو لە هەرێمدا هەست بە ئاسوودەیی بکەن و لە دۆخی سەقامگیر و هێمندا کات بەسەر ببەن.
دەربارەی ڕاهێنان و چاکسازی لە پێشمەرگە
ئامانجێکی هەرە لەپێشی حکومەتی هەرێم پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی هەرێمە. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی پۆلیس و دامودەزگاکانی ئاسایش بکەم بۆ ئەو دۆخە ئارام و سەقامگیرەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە جێی سەرنج و ستایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.
من خۆم شاهیدی قارەمانێتی و ئازایەتی پێشمەرگەم، کە چۆن لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری لە خاکی هەرێمی کوردستان بوون. حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە ڕێز لە قارەمانێیتی و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە دەگرێت و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدە نەمرەکانمان بکرێت.
ولاتانی هاوپەیمان بەردەوامن لە ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە و دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆیان. لە ماوەی سەد ڕۆژی ڕابردوودا بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، دەستمان بە پرۆسەی چاکسازی کردووە لە نێو یەکەکانی هێزی پێشمەرگە. لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشمەرگە، لە سەر ئەم بابەتە کار دەکەین.
لەبارەی پەرەپێدانی وەبەرهێنان
خەریکین یاسایەکی نوێی وەبەرهێنان دادەڕێژین، کە پرۆسەکە لە قۆناخی کۆتاییدایە، بەمەش زەمینە بۆ وەبەرهێنەران خۆشتر و ئاسانتر دەبێت. ستراتیج و پلانێکی تایبەتمان بۆ وەبەرهێنان داڕشتووە، کە لەمەودا پرۆسەی وەبەرهێنان بە پێی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بێت. بۆ نموونە لە کاتێکدا کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە کەرتە هەرە گرنگەکان، بەڵام پێشتر تەنیا ‪2‬% وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەو کەرتەدا ئەنجام دراوە. پێویستە ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی یاسا و بە پێی ستاندارد و مەرجی دیاریکراو بن، هەر لایەنێک ئەو مەرجانە جێبەجێ نەکات، مۆڵەتی کارکردنی لێ دەسەنرێتەوە.
خەڵکێکی زۆر ئارەزوویان هەیە بێنە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، بۆیە ئێمەش ئاسانکاری پێویست بۆ هاتنی وەبەرهێنەرانی بیانی دەکەین، لە هەمانکاتیشدا، هانی وەبەرهێنەرانی ناوخۆش دەدەین بۆ وەبەرهێنانی زیاتر.
تا ئێستا چەندین کۆمپانیا و وەبەرهێنەری نوێ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، کە کۆی وەبەرهێنانیان نزیک لە نیو ملیار دۆلار دەبێت لە گشت کەرتەکاندا. دڵنیاشین چەندین وەبەرهێنەری دیکەش ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەبارەی پرۆسە کارگێڕیی و یاساییەکانی وەبەرهێنان، بە نیازین خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکان پەرە پێ بدەین و سیستەمی یەک پەنجەرەیی ڕەچاو بکەین، تا پرۆسەی وەبەرهێنان خێراتر ببێت.
لە بواری پێشخستنی ژێرخانی ئابووریدا، دوای ماوەیەک لە بەدواداچوون و پێداچوونەوە، لە مانگی ‪10‬ی ئەمساڵدا ڕەزامەندیمان لە سەر خەرجکردنی شەشسەد و حەڤدە ملیار دینار داوە بۆ ئەنجامدانی سەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، لەوانەش بۆ پرد و ڕێگەوبانەکان و بەنداو و دابینکردنی ئاوی خاوێن و یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ هاوولاتیانی کەمدەرامەت و دروستکردنی فەرمانگەی حکومی. مەبلەغی ئاماژە پێکراو بە شێوەیەکی مانگانە و بە قستی جیا و بە پێی توانای دارایی هەرێم بۆ پڕۆژەکان خەرج دەکرێت.
لە میانەی ئەو پڕۆژانەش، پڕۆژەی یازدە بەنداو، هەروەها سێ سایلۆ لە پارێزگاکانی #دهۆک# و هەولێر و سلێمانی شایەنی ئاماژە پێدانن، چونکە گرنگییەکی زۆریان بۆ ئاسایشی ئاو و ئاسایشی خۆراک لە هەرێمدا هەیە.
هەروەها خەرجی پێویستمان بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی چەندین نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی دابین کردووە. بە نرخێکی هەرزانیش، سەدان یەکەی نیشتەجێبوونمان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بۆ هاووڵاتییانی کەمدەرامەت دەستەبەر کردووە.
هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەش، سی و سێ ملیار دینارمان بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانەکان تەرخان کردووە.
هاووڵاتییانی بەڕێز:
هاوتەریب لەگەل ئەنجامدانی چاکسازی، پێویستە کار لە سەر گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستانیش بکەین. ئابووری و داهاتی ئێمە تا ئێستا بەشی زۆری بەندە بە داهاتی نەوتەوە. بە شێوەیەکی زۆر پشت بە هەناردەکردنی نەوت بەستراوە و کەرتەکانی دیکە فەرامۆش کراون. بۆیە یەکێک لە کار و ئەرکی لە پێشینەمان هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهاتە.
نابێت چیتر تەنیا پشت بە یەک سەرچاوەی داهات ببەستین. دەمانەوێت لە هەرێمێکی بەکاربەرەوە، ببین بە هەرێمێکی بەرهەمهێنەر.
بۆ نموونە دەرفەتێکی گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ و سووود وەرگرتن لەو کەرتە، وەک یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکاتی داهاتمان.
هەرێمی کوردستان دەکرێ ببێتە سەبەتەی خۆراکی عێراق و تەنانەت ناوچەکەش. لەم ڕووەوە دەرفەتێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی گەشەپێدان لە کەرتی کشتوکاڵ ئەنجام بدەین.
هەروەها دەمانەوێ پشتگیریی کەرتی پیشەسازیش بکەین و پێشیبخەین. بۆ ئەم مەبەستەش کارمان لە سەر پێشخستن و بەهێزکردنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان کردووە، هەروەک ئاماژەمان پێدا لە دروستکردن و چاککردنی پرد و ڕێگاوبانەکان و بەنداو و سایلۆ و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانمان.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەک پاڵپشتییەک بۆ جووتیارانی هەرێم بابەتی گەڕاندنەوەی قەرزە کشتوکالییەکانی کردووەتە پرۆسەیەکی درێژخایەنتر و ئاسانتر، تاکو فشاری دارایی بۆ سەر جووتیاران دروست نەکرێت.
هەروەها پلانمان بۆ زیادکردنی بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان هەیە. ڕێوشوێن و ڕێکاری پێویستمان گرتووەتەبەر، بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی. ئێمە کار دەکەین بۆ هێنانە ئارای زەمینەیەکی لە باری ئەوتۆ کە بەرهەمە ناوخۆییەکانمان بتوانن کێبرکێ لە گەل بەرهەمی بیانیدا بکەن.
لە کەرتی کشتوکاڵدا، تا ئێستا ڕەزامەندیمان لەسەر سی پڕۆژەی کشتوکاڵی داوە، وەبەرهێنەرانی بیانیش ئارەزووی خۆیان نیشان داوە وەبەرهێنان لە بواری کشتوکاڵیدا بکەن. لە دانیشتنەکانمدا لەگەل شاندە ئابوورییە بیانییەکان، هەمیشە جەختم لەسەر هاندانیان بۆ وەبەرهێنان لە بواری کشتوکال لە هەرێمدا کردووە.
هاووڵاتیانی خۆشەویست:
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئێمە بنیاتنانی دواڕۆژە بۆ خۆمان و نەوەکانمان. ئێستا ئێمە کار لەسەر ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە دەکەین بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز، ئەو ژێرخانانەی ڕۆژانە بەکاری دەهێنین.
من دەزانم بۆ خەڵکی ئێمە تا ئێستاش کارەبا جێی نیگەرانی و ناڕەزایی بووە، کە پێداویستییەکی زۆر گرنگە بۆ هاووڵاتییان و خاوەنکاران و کۆمپانیاکانیش. بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ باشترکردنی کەرتی کارەبا.
ئێستا زیاتر گازی کوردستان بەکار دەهێنین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەمەش ئێستا کەمتر پشت بە گازوایلی دەرەکی دەبەسترێت، بەوجۆرەش ساڵانە نزیکەی یەک ملیار دۆلارمان لە تێچووی بەرهەمهێنانەکەی کەم دەبێتەوە.
بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەکارهێنانی کارەبای هەرێم، پێداچوونەوەی پێویستە، ئێستا ئێمە سەرقاڵی ئەو پرۆسەیەین و هەوڵ دەدەین کەمترین ڕێژەی کارەبا بە فیڕۆ بچێت. بێگومان هاوکاریی هاووڵاتیان لەم بوارەدا زۆر کاریگەر دەبێت و بۆیە کۆمپانیاکان و ناوەندە بازرگانییەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستمان دەبێت ئەرکی خۆیان لە بەفیڕۆنەدانی کارەبا و گەڕاندنەوەی خەرجیی بەکارهێنانی کارەبا لە ئەستۆ بگرن.
پەیوەست بە دۆخی پەروەردەوە، من ئاگادارم قوتابخانەکانیشمان لە ڕەوشێکی باشدا نین. سەردانی چەند قوتابخانەیەکم کردووە و دەزانم کێشە وگرفتی زۆریان هەیە و ژمارەیەکی زۆری قوتابیان لە یەک پۆلدا دەخوێنن و ڕۆژانە سێ شەفت، دەوامیان تێدا دەکرێت. هەر بۆیەش بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارگرانییە و باشترکردنی دۆخی قوتابخانەکانمان، بودجەیەکی تایبەتمان تەرخان کردووە بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی پێویستن.
لە بواری چاکسازی لە کەرتی پەروەردەشدا، لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە، قوتابخانە و قوتابی و مامۆستاکان بە یەکەوە دەبەستینەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕوونتر، پەیوەندییان بە یەکەوە هەبێت.
داهاتووی منداڵەکانمان بە خوێندن و پەروەردەوە بهنده، بۆیە گرنگییەکی تایبەتی پێ دەدەین. چاوەڕوانیمان لە خاوەنکار و کۆمپانیا خۆماڵییەکان هەیە، کە هاوکاریی زیاتری کەرتی پەروەردە بکەن و لە هەڵمەتی دروستکردنی قوتابخانە لە سەرانسەری هەرێم بەشدار بن.
هاووڵاتییانی بەڕێز
بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیدانی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدەکانمان، ڕەزامەندیمان لە سەر خەرجکردنی هاوکارییەک داوە بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی #داعش#. هەروەها بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایش و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و بریندارەکانمان.
بە پێی تواناش هاوکاری پێویست پێشکەشی ئەو کەسانە دەکەین کە خاوەن پێداویستی تایبەتن، یان ئەوانەی شایستەی چاودێری کۆمەڵایەتین. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا پشتیوانیی دارایی پێشکەشی دەیان هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات و لە دوا هەنگاویشدا، دوای پێداچوونەوە، یارمەتیی دارایی بۆ زیاتر لە دوازدە هەزار کەسی دیکەی خاوەن پێداویستی تایبەت گەڕاندەوە، کاریش دەکەین بۆ ئەوەی ئەو یارمەتییە تەنیا خەڵکی شایستە لێی سوودمەند ببن.
هاووڵاتیانی بەڕێز
هەرچەندە لە سەد ڕۆژی کارکردنماندا دەسکەوتی باش بەدەست هاتوون. بەڵام هێشتا کاری زۆرمان لە پێشە. تا ئێستا دامودەزگاکانی حکومەت لە ئاستی ویستی ئێمەدا چالاک و بەرهەمدار نین، دەکرێ زۆر کاراتر و بەرهەمدارتر، توانا مرۆڤی و ماددیەکانمان بەکار بهێنین.
ئامانجمان کوردستانێکی بەهێزتر و سەقامگیرتر و گەشەسەندووترە. کوردستانێک کە پەیوەندییەکی هاوسەنگی ئاشتیانەی لە گەڵ دراوسێکان هەبێ و جێی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بێت.
خوازیارم بە پشتیوانی خوای گەورە و ئێوەی بەڕێز، بتوانین ئەم ئامانجە بەدیبهێنین.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا، خەڵکی ئێمە دووچاری بارودۆخێکی زۆر سەخت بوونەوە و زۆر ئازایانەش بەرگەی ئەو ڕۆژە سەختانەیان گرت. بۆیە ئێمە لە کاتێکدا ڕێز و پێزانینی تایبەتمان هەیە بۆ ئەو قوربانیدان و ئارامگرتنەتان، پێمانوایە ئێوە شایانی ژیان و گوزەرانێکی باشترن. ئێوە شایستەی حکومەتێکی کارامە و چالاکن، کە بتوانێت خزمەتێکی شایستەتان پێشکەش بکات. ئێمە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ خزمەتکردنی ئێوە.
هاووڵاتیانی بەڕێز، لایەنە سیاسییە بەڕێزەکانی هەرێمی کوردستان...
خۆشبەختانە کەشێکی لە بارمان ڕەخساندووە کە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی و دەستە سەربەخۆکان هەیە. ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەبووە لە سەر بەرەوپێشچوونی پرۆسە یاسایی و کارگێڕییەکان، لە ناو هەرێمی کوردستاندا.
حکومەتی هەرێم هی هەموو هاووڵاتیانە، بە تەنیا هی تاکە کەسێک و یان چەند حیزبێک نییە، بۆیە چاوەڕوانین هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە بەهێزکردنی ئەم حکومەتە پاڵپشتمان بن. لە کارە باشەکان هاندەرمان بن و هەڵەکانمان بۆ دەستنیشان بکەن.
دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت، کە هەموومان تەبا و یەکگرتووتر بین. چەند جیاوازی و بۆچوونی جیامان هەبێت، پێویستە لە ئاست بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان یەکریز بین.
لە جیاتی لەمپەر خستنە بەردەم یەکتری و دڵەڕاوکی و نیگەرانی دروست کردن بۆ هاووڵاتیان، با وزە و تواناکانمان و کاتمان بۆ پێشخستنی نیشتمان و خزمەتی هاووڵاتیان تەرخان بکەین.
لە کۆتایی ئەم وتەیەمدا، ڕایدەگەیەنم کە ڕاپۆرتێکی وردی کار و دەسکەوتەکانی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت ئامادەکراوە، کە لە ڕێگەی میدیاکانەوە، دەخرێتە بەر دیدەی هاووڵاتیانی خۆشەویستمان.
سوپاس بۆ خۆڕاگریتان.. سوپاس بۆ هاوکاریتان.
هەر شاد و سەرفراز بن
کوردستانیش ئاوەدانتر و بەهێزتر بێت.
#مەسرور بارزانی#
07-12-2019
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,148 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 07-12-2019 (5 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 08-12-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 08-12-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,148 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,447
وێنە 104,711
پەرتوک PDF 19,271
فایلێن پەیوەندیدار 97,551
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد جهـ - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ وێنە و پێناس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.579 چرکە!