دینی زەردەشتی
ئایینی ئاشتی، خۆشەویستی و پێکەوەژیان
ئایینی چاکەو کۆشش و بۆ پێشەوە بردنی جیهان
حەڤدە سەدە بەر لە زایین لە سەرزەمینی کوردستان (ڕۆژئاوای ئێران) زەردەشت بانگەشەی بۆ ئایینەکەی کرد. زەردەشت سروشی لە خوداوە وەرگرتووە. پەرتووکە پیرۆزەکەی ئەم ئایینە ییە، گرنگترین بەشی ئەم پەرتووکە (گاتا) کانە کەوتەو سرودەکانی خودی زەردەشتن کاری ئەم ئایینە ئامۆژگاری کردن و بانگێشت کردنی خەڵکی بووە بۆ وازهێنان لە دابونەریتی فرەئایینی و فرەخواوەندی و هاتنەناو ئەم ئایینەوە کە یەکەم یەکتاپەرستی ڕاستە. باوەرِهێنانی پادشا ڤیشتاسپا سەرکەوتنیکی ئەم ئایینە بوو. هەر لەسەدەی شەشەمی بەر لە زایین تا سەدەی حەوتەمی دوای زایین زەردەشتی ئایینی سەرەکی کاریگەر بووە لە سەرزەمینی کوردستان و ئێران تا ئەوکاتەی ئیسڵم لە سەر شانۆ دەرکەوت.
ساڵی 900ی زایینی، بەهۆی داگیرکاری موسلمانەکانەوە ژمارەیەکی زۆر لە پەیڕەوییانی ئەم ئایینە ئێرانیان جێهێشت و ڕِویانکردە هیندستان، ناوچەی بۆمبای، ئەمانە بە پارسەکان ناسراون.
یەکتاپەرستی، باوەرِ بە بوونی بەهەشت و دۆزەخ، هاتنی ڕۆژی لێپێچینەوە خاڵی هاوبەشن لە نیوان ئەم ئایینەو ئایینەکانی ڕۆژهەڵتی نزیک کە دواتر دەرکەوتن. ئەم ئایینە کاریگەری لە سەر ئایینی یەهوودی بووە لە ڕێگەی بابلییە جوولەکەکان کە پەنایان بۆ ئێران و کوردستان بردبوو بەهۆی چەوسانەوەیانەوە ئەویش لە دەوروبەری سەدەی شەشەمی بەر لە زایین. کاریگەری ئەم ئایینە لەسەر ئایینی یەهوودی دواتر گوازرایەوە بۆ ئایینی کریستیانی و دواتریش ئایینی ئیسلام. ئەهورامەزدا (سەروەری دانا) خودای تاک و تەنیا لە ڕێگەی پێغەمبەرەوە (سروشی یەزدانی) خۆی دەرئەخات. ئامیش سپەنتانەکان واتە: ڕەوانە چاکەکان کە ڕواڵەتی خودان و هیزی یەزدانین و هیزی سروشتین و چەمکی مەینەوی. شەش ئامیش سپەنتای سەرەتایی هەن کە ڕواڵەتەکانی خودایان هەڵگرتوەو ئەوەیان لەسەرە بیگوێزنەوە بۆ مرۆڤەکان، وەک: هزری چاک، یاسای یەزدانی (ئەشا) هیزو توانا، بەخشندەیی و پاکی و خۆشەویستی و پێگەشتویی (کەمال) و نەمری. بوونی دوو هیزی مەینەوی دژ بەیەک (چاکەو خراپە) کە لە هزرو ئەندێشەو دەڕوونی مرۆڤدا لە ملمڵنیدان، هەندێجار بە هەڵە لیکدراوەتەوە کە گوایە ئەم ئایینە دووالیزمییە واتە باوەرِی بە بوونی پتر لە یەک خودا هەیە. لە کۆتاییدا سەر ئەنجامی ئەم ململانێیە بە سەرکەوتنی چاکەیە بە سەر خراپەدا. جیهان و مێژو وەکەی مەیدانی جەنگە لە نیوان هیزی چاک و هیزی خراپەداو هەردەم دەبێت تا دوا لێپێچینەوە کە بە یەکجاری هیزی خراپە لەناو دەچێت. مرۆڤەکان ئیرادەی ئازادو سەربەستیان هەیە چاکەکار بن یان خراپە. ئەرکی سەرشانی مرۆڤە کە لەسەنگەری چاکەدابیت و بۆئەوەی یاریدەدەربیت لەوەدەستهێنانی چارەنووسی کۆتایی گەردوون کە تیایدا خراپە لەلایەن چاکەوە بەتەواوی لەناو دەچێت. ئەوەی ئێمە دەیکەین ئەنجامی ڕِاستەوخۆی تەنها بۆ سەر خۆمان نییە، بەڵکو بۆ گشت گەردوونە، بەم جۆرە پرنسیپی مەینەوی و ڕەوشتی ئەندێشەی چاک، وتەی چاک و کرداری چاک بەرپرسیاریتیەکی گەردوونیە. مرۆڤەکان دەبی کاربکەن بە ئارِاستەی پاککردنەوەی خۆیان و ڕزگاریی ڕەوانیان بە هاوبەشیکردنیان لە چاکەدا. چاکە سەردەکەوێت بەسەر خراپەدا چونکە ڕِاستی لە پشتێتی. ئەوە مرۆڤە دەتوانێت ڕِاستی بێنێت بۆ جیهان. کاتێ ئێمە چاکە دەکەین شتی زۆر زیاتر لە تەنها کردنی چاکە دەکەین. کاتێک چاک دەبین ئەوە چاکی بۆ جیهان دینین. ئەرکی سەرشانی مرۆڤی چاک ئەوەیە کەسانی تر پەلکێش بکات بەرەو ژیانی چاکە، هانی کەسانیتر بدات و هاوکاریان بیت بۆ ئەوەی ئەوانیش کار بۆ چاکە بکەن. مرۆڤ تەنها بەبووهێنراوە (مخلوق) کە بریکاری (وکیل) خودایە لە سەر زەوی. مرۆڤ بریتیە لە مێشک، مێشکتش لە خوداوەیە. چاککردنی خۆمان و مێشکمان گرنگی زۆری هەیە. ئایینی زەردەشتی ڕِیزو شکۆی زۆری بۆ مرۆڤ داناوە. هیزی چاکسازی گەشەکردن لە ناخی مرۆڤ و لەسەرەوە دیت واتە لە خوداوە. مرۆڤ توانای گۆڕینی خۆی و جیهانی هەیە بە یارمەتی خودا. بەمجۆرە مرۆڤ بریکاریکە لە ڕزگاری خویدا. ڕەگەزە سروشتیە سەرەکییەکان وەک زەوی، ئاو، هەواو ئاگر پاکن نابی پیس بکرین. دوای مردن لێپێچینەوە لەگەڵ ڕەوانی مرۆڤدا دەکرێت. ڕەوانیک بەرەو بەهەشت، ئەویتر بەرەو دۆزەخ بە گوێرەی هاوبەشیکردنیان لە چاکە لەژیاندا. لەنیو ڕەگەزە سروشتییەکاندا ئاگر لەهەموان گرنگترە چونکە ئاگر سیمبولی ئەهورامەزدایە. ئارییەکان پێش ئایینی زەردەشت ئاگریان لە چالاکی ڕِیورەسمی ئایینیاندا بەکارهیناوە بەلای ئەوانەوە ئاگر (ئیگنیت) خوداوەند بوو. پیرۆزترین شوێن بەلای زەردەشتییەکانەوە ئاگرگەکانە کە ڕۆحانییەکان بە هەردەمی خودا پەرستیی تیدا دەکەن. زەردەشتییەکان لە بۆنە شەخسی و خیزانییەکانداو لە بۆنە ئایینی و جەژنەکاندا ڕِوودەکەنە ئەم ئاگرگەیانە. هەر ئاگرگەیەک ئاگری ناوەندی (سینترال)ی خۆی هەیە کە لەلایەن ڕِۆحانیەکانەوە چاودێری لیدەکرێت کاتێک ئاگرگەیەکی نوی دەکرێتەوە ئاگری لە ئاگرگەی سەرەکیەوە لە بۆمبای بۆ دیت. ئەو ئاگرە لەو کاتەوەی لە ئێرانەوە براوە بۆ ئەوێ 1200 ساڵ لەمەوبەرەوە نەکوژاوەتەوە. زەردەشتییەکان لەو جێگایانەی بوونیان هەیە کاریگەریەکی زۆریان لە سەر کۆمەڵگە هەیە لەڕێگەی کاروباری بازرگانی، پێشەسازی، خیرخوازی و پەروەردەو ڕِۆشنبیریەوە. لە ئایینی زەردەشتیدا تەنها بایەخ بە کاروباری ئایینی و خوداپەرستی و ڕەوانانی نادریت، بەڵکو بەهەمان شێوە بایەخ بە کاروباری دنیایی دەدریت بە پێچەوانەی شۆنیکەوتووانی هەندێ ئایینەوە، خۆ گۆشەگیر ناکەن بە پاساوی خودا پەرستیەوە، بەڵکو هەوڵ ئەدەن ئەو جیهانەی کە تیایدان چاکتر بکەن. دنیا بەرەو پێش دەرِوات لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەوە کە دەبێتە هۆی بەختەوەری و خۆشحاڵی. پێشەسازی لە پێناوی پێشکەوتندا شێوەیەکە لە خزمەتگوزاری. ئەو پێشکەوتنە گەشەکردنی جیهانە بۆ چەند قۆناغیکی باڵترو چاکتر کە تیایدا چاکە خۆی دەبێنێتەوە. ئەنجامی ژیان بەختەوەرییە لەڕێگەی قوربانیدان لەپێناو کەسانی تردا. مرۆڤ خزمەتگوزاریکە لەخزمەتی گشت ڕەگەزەکانی سروشت و جیهان. هەر مرۆڤە دەبی خزمەتی مرۆڤیکی تربکات، بەوجۆرە هەموان لەهەمان کاتدا خزمەتگوزارن و خزمەتکراویشن. ڕاستگۆیی چاکترین چاکەیە لەپێناوی جێبەجێکردنی ڕِۆڵمان لەم پێشکەوتن و گەشەکردنەی گەردوونەدا. باوەر، زانیاری و خۆشەویستی دەبی پیکەوە بە کار بخرین لە کەسێکدا لە پێناوی پێشکەوتنی خۆیدا نووسینی: م ع جاف [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,342 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!