گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لەدژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراەکەی هەپەگەداهاتووە:
هێزەکانی ئێمە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی شەهید باگەر وشەهید ڕوونیادا لە ڕۆژی 11ی ئاب/20ی گەلاوێژ لە کاتژمێر 14:00 لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی کوردینە چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزێکی قورس لە دوژمن درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.
چالاکی نیشانە شکێنی
گەریلاکانی یەژاستار لەڕۆژی 10ی ئاب/19ی گەلاوێژ لە کاتژمێر 10:00 لەناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی سوترا چالاکییان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراو و بریندارانی دوژمن نەزانراوە.
'هێرشی ئاسمانی'
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە ڕۆژی 9ی ئاب/18ی گەلاوێژ دەورووبەری گوندی یەک ماڵەی هەرێمی گارێ وناوچەی خواکورکی هەرێمی حەفتانێن-یان بۆردومانکرد.
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک لەڕۆژی 10ی ئاب/ 19ی گەلاوێژ لەکاتژمێر 15:00 ناوچەی کەنیشکێ، ساجا وچێلۆئ بچوک-ی هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.[1]