بەڕێزان، سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان.
بەبۆنەی بیستەمین ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم، ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان، زادەی پێویستی و خەباتی مەدەنییانەی گەنجان و لاوانی هەرێم بوو، وەک پێویستییەک، بۆ بە بەدیهێنانی خواستەکانتان و بەرجەستەکردنی مافەکانی لاوان.
لەمڕۆشدا، لەگەڵ پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان، ئەرک و بەرپرسیارێتی ڕێکخراوەکەتان، زیاتردەبێت، کە لە ئاست داوا وخواستەکانی لاوان بن و بە بەرنامەو پرۆگرامی نوێ درێژە بە خزمەتەکانتان بدەن، وەک هەمیشە لە سەنگەری داکۆکیکردن بن لە مافەکانی گەنجان، بۆ کارو پرۆژەو هەنگاوەکانی داهاتووشتان، هاوکارو پشتیوانتان دەبم.
هەر شادو سەرکەوتووبن
براتان
#بافڵ تاڵەبانی#
#26-05-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,767 جار هاتیە دیتن