هۆزو تیرەو لقەکانی کورد بریتین لە نزیکەی (500) بەش لە کوردستان و دەورو بەری هەندێ وڵاتی دراوسێ بڵاو بوونەتەوە. مێژوو ناسەکان هەموویان بە شێوەیەکی گشتی باسی هەموو تیره و هۆزەکانیان نەکردوە. هەر یەکەیان ناوی هەندێکیانی بردوە.ئەو کەسانەی ئەیانەوێ لە هۆزو تیرەکانی کورد شارەزا بن سەیری ئەم سەرچاوانە بکەن: (مجموعە ملاحظات واخبار حول کردستان ل 686 میسیۆ ئەلەکسەندەر ژابا، کتێبی مسیو نیکیتین و بەرگی بیست و یەکەمی ئینسکلوپیدیای گەورە کتێبی (هانری)و (کاپتان های)و (مێجەرسۆن)و کتێبی (سیرمارک سایکس، پیسین میران خلیفە)و پرۆفیسۆر (ئاکیازارۆ) دکتۆر (ریچ)، (ئارکالیان) و (مورگان)و شرەفنامە....هتد[1]
هەر جارەو مێژویی تیرەیەک
تیرەی باوا
ئامادەکردنی: حەسەن
وشەکانی (باوا - باوە) هەردوکیان یەکن، خۆیان دەلێن ناوێکی کۆنە لە زەردەشتیەکانەوە گەیشتۆتە ئەوان، هەرچەند سەلماندنی زۆر ئاسان نیە، لەوە ناچێت (باوا) ناوێکی ئیسلامی بێ ڕەنگە بۆ سەردەمی دەسەلاتی ئەهلی حەق بگەرێتەوە.
ئەم تیرەیە یەکێکن لە تیرە ڕەسەنەکانی جاف سەرهەلدانیان لە دەڤەری جوانرۆوە بووە. دیارە لە ڕاپەرینەکانی جونرۆو لە گەل تیرەکانی دیکەی جافدا دژی دەسەلاتی قاجاری و پەهلەوی بێدەنگ نەبوون و لە شەرانەدا بەشداریان کردوە. سەرەنجام کەوتوونوتە بەر زربرو زەنگی دەولەتی مەرکەزی و ڕەویان کردوە.
لە سەرەتادا وەک هەموو تیرەکانی دیکە بەژیانی کۆچەریەوە خەرێک بوون بازێکیان هەتا دەوروبەری سالی 1967 ز بەردەوام بوون و ئەوەش کاریگەری هەبووە لەسەر پەرش بلاویان.
لەناو ئەم تیرەیەدا چەند کەسێکی دەسترەنگینیان تیا هەلکەوتوە لە پیشەسازی (ئاسیاو دروستکرن واتا ئامێری ئاشی ئاو) هەروا لە دروستکردنی کەرەستە سەرەتاییەکانی کشت و کالدا زۆر لێزانبوون وەک (هەوجار - قورەمە - چنینی جاجم - بەڕە - دەوار - چیخ).
ئێستاش کە سەردەمی زانستە گەنجانی خێلی (باوا) لە بواری خوێندندا خەرێکن و ژمارەیەکی بەرچاویان لە هەلگری بەکالورێوس و ماسترو دکتۆرادا هەیە.
جێگاو ماوای خێلی باوا
----------------------
ئەم تیرەیە وەک هەر تیرەیەکی دیکەی جاف جەبری زەمان کردوونی بە چەند بەشێکەوە. بەشێکیان لە ڕۆژهەلات و بەشێکیان لە باشوور.
لە ڕۆژهەلات لەم شارو ناوچانەن : کرماشان - سەرپێلی زهاو - سەلاسی باوەجانی - جوانرۆ - ئەزگلە - ڕەوانسەر - پاوە.
لەباشور : سلێمانی - واماوا - زەرایەن - هەلبجەی تازە - کەلار - باوەنور - دەربەندیخان - شارەزور - بەمۆ - بەرزنجە.
تێبینی1 / باوییەکان زۆر تێکەلیان لەگەل تیرەکانی باوجانی - قوبادی - وەلەدبەگی - هارونی - شەرەفبەیانی - شەمێرانی - دا هەیە.
تێبینی 2 : وێنە دەستکردەکە تایبەتە بە باوە ئەحمەدی باپیرەی گەورەی تیرەی باوەییەکان بەدەست و پەنجەی نووسەرو پەیکەرتاش و ئەندازیار خوسرەو جاف کێشراوە. [2]