سەد دزو جەردە، لاتێک ڕووت ناکەنەوە
لات واتە ڕووتەڵە و بێ دەرەتان و بێ ڕزق و ڕۆژوو و بەسکێک تێر و بەسەد سک برسی و هەڵوەدای ژەمێک خۆراک، سەد دز-يش واتە دوو ئەوەندە و نيوی (چل)دزەکەی عارەبان کە هەموو بيابان-يان لە زەواق بردووە لەمێژوی نەفامی(جاهيلی)عەرەب، کورد وتويەتی(چيت هەبێت ئەوەت دەڕوات) مناڵت هەبێ جەرگت دەسوتێ، گۆزەت هەبێت ئەوت لێ دەشکێت، ماشێنت هەبێت ئەوت لێ وەردەگەڕێت....تاد، ئەم ئيديۆمەش گوزارشتی و پەند لێ وەرگرتنە کە دەڵێت(سەد دز و جەردە لاتێک ڕووت ناکەنەوە) چونکە لە بنەڕەتدا لاتەکە ڕووتەڵەيە چۆن ڕووتی بکەنەوە هيچی نی يە تا لێی بدزن و ڕووتی بکەنەوە، لاتيش هەميشە سەربەست و سەربەرز و ئاسودەيە و کەسيش پێ ناڵێت گونت داپۆشە لەدەشت و دەريش دەمێنێتەوە لەخوای نەبێت لەکەسيش ناترسێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 852 جار هاتیە دیتن