بەقينگە خليسکێ دوژمن ناگيرێ
وتراوە(بەپێوە شەهيد بوو) يان(لەسەر پشتی ووڵاغی نەهاتە خوارەوە تا شەهيد بوو) يان(بەسەر لێواری گوللەدا دەڕوا) هەموو ئەمانە واتە ڕووبەڕووبونەوەی دوژمن بە ترسنۆکی و دودڵی نابێت بەڵکو دەبێت بەسەربڵندی وبەپێوە و بەمێرخاسی بێت چونکە خەڵکی ترسنۆک و ژيانپەرست ناتوانن دوژمن ببەزێنن يان دەستگيری بکەن هەربۆيە له و ئيديۆمەدا بە مەبەست و توانج قينگە خليسکێ بەکارهاتووە بۆ کەسی ترسنۆک و بێ توانا پێی وتراوە(بەقينگە خليسکێ دوژمن ناگيرێ).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,014 جار هاتیە دیتن