چوارماڵ و چل کێخوا
من ئاغا و تۆ ئاغا، ئەی کێ جێمان بۆ ڕاخا، کورد لەدێر زەمانەوە حەزی بە کێخوايەتی و براگەورەيی کردووە و ئاواييەکانی کوردستانيش لە مێژودا بەدەرنين لە مڵملانێ لە سەر کێخوايەتی و ڕيش سپی و براگەورەيی لەگوند و ئاوايی و شار و ئێستاش لە حزب و گروپ و دەستە و تاقم، لەئێستادا هەرێمی کوردستان-باشوری کوردستان بەچوار پارێزگا-وە زياتر لە چل کێخوای هەيە، ئەمە ئيديۆمە بۆ گوند و لادێ و ئاواييەک وتراوە بەڵام ئەمرۆ هەموو هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە بەراستی خاسيەت و ئەدگارێکی نابەجێی کوردانە بۆ گرتنە دەستی مۆری ئەنجومەنی و کێخوايەتی کورد دەمێکيشە بۆ ئه و خاسيەتە نالەبارە و حەزو ئارەزووەی کوردان گوتويەتی(چوار ماڵ و چل کێخا)يان نەگۆتيە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,060 جار هاتیە دیتن