فەرهەنگی کوردیی “هەنبانە بۆرینە”ی هەژاری موکریانی، لەرۆژهەڵاتی کوردستان بۆ جاری دەیەم چاپکرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاوکردوەتەوە کە فەرهەنی هەنبانە بۆرینە لە نوسینی مامۆستا هەژار کە فەرهەنگێکی کوردی- کوردی- فارسییە لە لایەن بڵاڤگەی سروشەوە بۆ جاری دەیەم چاپکراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە ئەمساڵ چاپی دەیەمی هەنبانە بۆرینە ڕەوانەی بازاڕی کتێبی ئێران کرا و هاوکات 83 ناوەدنی بڵاو کردنەوەی کتێب، هەناردە کردنی ئەم کتێبەیان لە ئێران و وڵاتانی دیکە لە ئەستۆ گرتووه.
شایانی باسە کە ئەم فەرهەنگە لە دوتوێی 1035 لاپەڕە لە چاپ دراوە و بە تیراژی هەزار نوسخە بۆ جاری دەیەم چاپ و بڵاو کراوەتەوه.
هەنبانە بۆرینە بەیەکێک لەسەرچاوە گرنگەکانی فەرهەنگی کوردی-کوردی دادەنرێت کە هەژار موکریانی ساڵانێکی زۆری تەمەنی بۆ تەرخان کردوەو چەندین ناوچەی جیاوازی کوردستان گەڕاوە لەپێناو دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگەکەیدا.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,565 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!