بە تڕ گوێز ئەشکێنێ. [1]
یان دەڵێن:
بە تڕ گوێژە ئەکێڵێ
ئەو پەندە زۆر بە سوکی و گاڵتەپێکەرانە باسی کەسانی خۆبەزلزان و درۆزن و بێدەسەڵات دەکات، کە دەیانەوێ گرەوی سەختی ژیان بە قسەی زل و بێ کردەوە ببەنەوە، هەر لەو پەندانە ئەوەشمان نیشاندراوە کە ئەوانە هیچیان لە باردا نییە، چونکە نە گوێز بەو ڕەقییە و نە گوێژە بەو سەختی و بڵندییەوە هەرگیز بە بای مرۆڤ ناشکێن و ناکێڵرێن.
ئەفسانە و پەندی کۆمیدی و گاڵتە ئامێزی کوردی:72 (راڤەی پەند و ئیدیەمی کوردی)
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,236 جار هاتیە دیتن