ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ئاشکرای کرد، ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەم\24ی ڕەزبەر لە ناوچەی گەڤەر هێزەکانی گەریلا دژی سەنگەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییەکی بەهێزیان کردووە.
لە ڕاگەیەنراوێکی هەپەگەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە هاتووە: (هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، ڕۆژی 16ی تشرینی یەکەم\24ی ڕەزبەر کاتژمێر 17:15 لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دژی سوپای تورکیای داگیرکەر لەسەر گردی عەلی شێر، چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا گورز لە 3 ڕەبایەی دوژمن درا و هەر 3 ڕەبایەکە ڕووخێنران و 6 سەربازی دوژمن کوژران.)[1]
#17-10-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,729 جار هاتیە دیتن