شۆڕش حەمید لە ساڵی 1983 دا لە گوندی #دۆڵبێشک#، نزیک شارۆچکەی #ماوەت# لە دایکبووە و خەڵکی گەڕەکی کارێزەوشکە لە شاری #سلێمانی#. سۆڕش حەمید لە تەمەنی لاوییەوە زۆر ئارەزووی کوردایاتی کردووە. لە ساڵی نەوەتەکان دا ئارەزووی دەکرد بچێتە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان#ەوە بەڵام بە هۆی ئەوەی تەمەنی لەخوار هەژدە ساڵەوە بووە، وەریاننەگرووە، ئەویش لە داخدا بە بەرد پەنجەرەکانی کۆمیتەی زەرگەتە و سەهۆڵەکەی شکاندبوو، بۆیە ناچاربوون وەکو لایەنگر و دواتر وەک ئەندام وەریبگرن. لە تەمەنی هەژدەساڵی دا بووبوو بە ئەندامی کۆمیتە و لەگەڵ بەرەی ڕیفۆرمی #نەوشیروان مستەفا# دا بووە. لە ناو یەکێتی دا. ساڵی2001 کوردستانی جێهێشتووە و لە بەڕیتانیا نیشتەجێبووە. لە زانکۆی لەندەن دەستیکردووە بە خوێندن و بەکالاریۆسی بەدەستهێناوە لە زانیاری ڕامیاری و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان. کە نەوشیروان مستەفا کۆمپانیای وشە دادەمەزرێنێت. کار بۆ ئەوە دەکات بزوتنەوەی گۆڕان دابمەزرێت، شۆڕش حەمید دەستی دەبێت لە دامەزراندنی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەڕیتانیا. ساڵی 2010 دەبێتە ئەندامی بازنەی شاری لەندەن. ساڵی 2013 دەبێتە بەرپرسی هەمان بازنە. ساڵی 2015 دەبێتە سکرتێری ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕانی بەریتانیا. لەو ماوەیەی نەوشیروان مستەفا لەبەر نەخۆشی دەچێتە لەندەن لەسەر داوای نەوشیروان مستەفا خۆی، زۆر کات لەگەڵیبووە و یارمەتی داوە. نەوشیروان مستەفاش هەر وەک کوڕی خۆی تەماشای دەکرد بە هۆی ئەوەی زۆری یارمەتی دەدا و لەگەڵ کوڕاکانی خۆیشی هاوڕێیەتیەکی و پەیوەندیەکی برایانە و بەردەامی هەبووە. ساڵی 2018 دەبێتە بەرپرسی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕانی بەریتانیا و دەشبێتە کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,047 جار هاتیە دیتن