بۆ سەرکردایەتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)،
ئێمە بەتووندی ئه و هێرشەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەرمەزار دەکەین کە لە 8ی ئەیلوول کرایەسەر ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە شارۆچکەی #کۆیە#ی سەربە #هەولێر#. سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان، هەڤاڵان و هۆگرانی حدک و حدکا و خەڵکی کوردستان دەکەین و شیفای خێر بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئه و هێرشانەی کە لە لایەن دەوڵەتانی سەردەست دژی گەلی کورد و سیاسەتمەدارانی کورد دەکرێن، تازە نین. پێشتریش زۆر جاران گەلی کورد تووشی هێرش و کۆمەڵکوژیی جۆراوجۆر بوون، بەڵام کوردان هیچ جارێک دەستیان لە تێکۆشانی ئازادیی خۆیان بەرنەدا. بێگومان ئەم هێرشانەش ناتوانن ببنە ڕێگر لە تێکۆشانی بەهاداری کوردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین.
ئێمە جارێکی دیکە ئەم هێرشەی دەوڵەتی ئێران و هەموو ئه و دەوڵەتانەی دەیانەوێت بە کوشتن و تووندوتیژی کوردان لە تێکۆشانەکەیان لەپێناو مافە سەرەکی و دیموکراتییەکان دووربخەنەوە، شەرمەزار دەکەین. بانگی دەمودەستی ئێمە لە دەوڵەتی ئێران و هەموو دەوڵەتان ئەوەیە که بە ڕێگەی ئاشتیانە و دانوستان، داواکارییە ئاشتی و دیموکراتییەکانی کوردان چارەسەر بکەن.
ڕێز و سڵاو
پەروین بووڵدان - سەزای تەمەلی
هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی دیموکراتیی گەلان (#هەدەپە#)
#10-09-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,741 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!